۱۴۰۲ فروردین ۲۱, دوشنبه

وتوو وێژێک لەتەک کورد کاناڵ



 قسەوباسێک لە تەک کورد کاناڵ لەسەر خولی تازەی تێکهەڵچوونەکانی ڕیکخراوە تێرۆریستی و نیابەتێکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل لە غەزە و باشووری لوبنان و لێکەوتەکانی ئەم تێکهەڵچوونانە، لێرەدا بە کوورتی ئاماژەم بەم دیاردانە کردوە:

بەباوەڕی من ئەم تێکهەڵچوونانە لەناو ئەم سێ‌کووچکەیەدا دەشێ خوێندنەوەی بۆ بکرێت:

١- شکەستی سیاسەتەکانی دەوڵەتی بایدن و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بۆ پێش‌گرتن بە گەڵاڵەی ناوەکی ئێران، بەجۆرێ کە ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە ئێران گەڵاڵەکانی ناوەکی و نیزامی خۆی بەرەو پێش دەبات و نزیک بۆتەوە لە بەرهەم هێنانی چەکی ناوەکی

٢- پەرەی قەیران و کێشەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان، ئێران ئازەربایجان تۆمەت‌بار دەکات کە بۆتە بنکەی سیخووری ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و ناڕزایەتی خۆی لە پیوەندی دیپڵۆماتیکی نێوان ئازەربایجان و ئیسرائیل نیشان داوە.

٣- پەرەی نارزایەتێکانی ناوخۆی کۆمەڵانی خەڵک بە دژ دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی کە ئێران ئەوە بە ئاژاوقەی دەرەکی و بە تایبەتی ئیسرائیل دەزانێت بۆ تێک‌دانی ئەهوەنی بە قسەی بەرپرسانی حکوومەت.

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی