۱۴۰۱ مرداد ۱۸, سه‌شنبه

بەستێنەکانی دەرکەوتنی بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و لێکەوتەکانی

 

شاهۆ حوسێنی

جیهادیسم وەک ئایدۆلۆژی و بزاڤ گەلیکی ڕادیکال بەرهەمی گۆڕانی معادلاتی ئایدۆلۆژیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوینە، کاتێ ئایدۆلۆژی چەپ عاجز دەبێت لە چارەسەری کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل بە پشتیوانی جیهانی رۆژئاوا دەتوانێ سەرکەوتن و هێژمۆنی خۆی مسۆگەربکات، گەڕانەوەیەک بۆ  دەقەکانی ئایینی سەرەتا لەلایەن سەیید قوتبەوە دەست پێ دەکاتەوە، ئەندێشەکانی قوتب دوایی دەبێتە سەرچاوەی پەڕتووکی  الجهاد الفریضه‌ الغائبه‌ موحەممەد عەبدوسەللام فەرەج ئەمیری ڕیکخراوەی ئەلجیهاد کە گەڵاڵە داڕێژی تێرۆری ئەنوەر سادات بوون، ئەم ئاڵوگۆڕیە دوایی و لەپاش دەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی موعادلاتی گوتاری و ئایدۆلۆژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە خزمەت دەرکەوتنی بزاڤە ڕادیکالە ئیسلامێکان دەگۆڕیت کە بەرهەمەکانی دەشی ئاماژە بە حیزبوڵڵا، حەماس، بزاڤی جەهادی ئیسلامی فەڵەستین، ئەلقاعیدە، تالیبان، داعش و...هتد بکرێت.

بزاڤی جیهادی ئیسلامی لەلایەن فەتحی شقاقی، عەبدولعەزیز عودە و بەشیر مووساوە دادەمەزرێت، ئەوان زۆرتر لەژێر کاریگەری نووسراوەکانی سەعید حەوا، موحەممەد عەبدوسەللام فەرج و خومەینی بوون، فەتحی شقاقی دوایی پەڕتووکیکی نووسی بە ناوی الخمینی، الحل السلامی و البدیل. ئەوان دوایی بە هۆی حیزبوڵڵای لوبنانەوە پێوەندێکسانیان لەگەڵ ئێران چر کردەوە.

لەم وتووویژەدا لەگەڵ کاناڵی ئاسمانی تیشک، تیشکم خستۆتە سەر ئەو ڕیکخراوەیە و دوایین تێکهەڵچوونەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

سپاس بۆ کاک Behzad Ghaderi و کاناڵی tishk tv





 


ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی