۱۳۹۶ دی ۱۰, یکشنبه

رۆژنووس

ئەوبزاڤەی لەشەقامەکانی‌ئێران لەئارادایە پۆتانسیەل‌و وزەی هزری لەوە لاوازترە بتوانێت مەودایەکی زەمانی درێژخایەن ببڕێت‌و ببێت بە شۆرشێک. بناژۆخوازەکان و بەیتی رێبەری لەوەدەچێت چاوەرێ بن کە برێکی تر زەمان بخایەنێت هەم بۆ وەیکە پاساوی بەهێزتریان هەبێت بۆ دژکردوە تووندەکانی دوایی هەم و هەمیش ئەو بزاڤە لە هێز و وزە بکەوێت. بە لەبەر چاوگرتنی وەیکە ئەو بزاڤە خاوەنی پشتیوانێکی گوتاری بەهێز و رێنوومایەکی بەهێز و کاریزما نیە کە بتوانێت بەرەو ئاسۆیەکی دیاری کراوی بەرێت، زۆر بەسادەیی لەبزاڤێکی‌کۆمەڵایەتی‌نارازی بەرەو بزاڤێکی تێکدەروسووتێنەر گواستراوەتەوە، ئەوە دەتوانێت هەم دەستی باڵێکی رژێمی تێدا بێت‌و هەمیش بەرهەمی بێ ئاسۆیی‌و نەبوونی بەرچاو روونی بکەران‌وکۆرگێران بێت، بەڵام هەرچێکی‌بێت لەدرێژەدا لەوەدەچیت لەبەرژەوەندی‌بناژۆخوازن‌وهێزە سەرکووتکەرەکانی نیزامی دا بێت.

۱۳۹۶ دی ۸, جمعه

غیابی ئەڵترناتیڤێکی گوتاری و عەینی

شاهۆ حوسینی
ئەوەی لەشەقامەکانی ئێران دەگوزەرێت، ئەگەرچی حکوومەت حەول دەدا وای نیشان بدات کە بەدژ دەوڵەتە، واتە بەدژ کۆماری ئیسلامیە نەک شۆرشی ئیسلامی بە واتایەکی روونتر بە دژ دەسەڵاتی حەسەنی رۆحانیە، کە بێ گومان سیاسەتەکانی ریازەتی ئابووری حەسەنی رۆحانی و دابەزاندنی هێزی کریاری خەڵک بە هۆی کەم کردنەوەی پارەی نەغد لەناو بازاداردا بە بیانووی کۆنترۆڵ کردنی ئاوسان هۆکارێکی گرینگی ئەو خۆپێشاندانەیە، بەڵام بەگشتی ئەو خۆپێشاندانانە بەرهەمی فەشەڵی سیستمی حکوومەتی ئایینی لەئێران، دیکتاتۆرییەت و زوڵم و زۆریکی لەرادە بەدەر و گەندەڵی بەرفراوانە، گومان لەوەدا نیە کە ئەو خۆپێشاندانانە دەتوانێت بنەمای شۆرش و بزاڤێکی کۆمەڵایەتی گشتگیر بێت و دەتوانێت ببێتە شۆرشێکی بەربەرین، بەڵام سرنجێک بە درووشمەکانی خۆپێشاندەران بە روونی ئاماژەیەکە بە سەرگەردانی ئەو نارزایەتیانە، درووشم بۆ نان و به دژ گرانی ناتوانێت بەرهەم هێنی شۆرشێکی گشتگیر و داڕمێن بێت، ئەوەش بەهۆی غیابی ئۆپۆزیسیونێکی بەهێزە هەم لە ئاستی گوتاری دا  هەم لە ئاستی رواڵەتی دا ، ئۆپۆزیسیونیکی کە بەرهەم هێنی گوتاریکی ئالترناتیو بێت و پاشەکشە بە هێژمۆنی گوتاری حکوومەتی بکات و بەو هۆیەشەوە ببێتە ئەڵترناتیوی رواڵەتی لە زەین و فکری کۆمەڵگادا، بەجۆرێک کە کۆمەڵگا بتوانێت پشتی پێ ببەستێت و وەک مەرجەع و ئەڵتراناتیو رێنوێنی لێ وەرگرێت لەو کاتە حەساس و گرینگەدا، بۆیەش شیمانەی بێ ئاکام بوونی ئەو خۆپێشاندانانە زۆر بەهێزە بە هۆی ئەوەکە خۆپێشاندان گەلێک کە نەتوانن ئاسۆیەکی گوتاری و رواڵەتی کۆنکرێتیان هەبێت و بەرەو ئەو ئاسۆیە هەڵسووکەوت و کردەوەکانیان رێک‌بخەن، ئەوا لەدرێژەدا تووشی سەرگەردانی و سەرلێشیواوی دەبێت و زۆر زوو لەلایەن دەسەڵاتەوە بەلارێ دا دەبردرێت.

ئێران بەرەو شۆرش؟ شۆرش بەرەو کوێ؟

شاهۆ حوسێنی

  درووشمی خۆپێشاندەران لە ئێران کە سەرەتا دەوڵەتی حەسەنی رۆحانی کردبوە ئامانج، لەوەدەچیت کە رادیکاڵتر بێتەوە و ئەگەر دەسەڵات نەتوانێت ئاراستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بگۆرێت و بەلارێی‌دا بەرێت، رەنگە رێک روو لە لووتکەی دەسەڵاتی سیاسی واتە رێبەری و نیزام بەگشتی بکات. بەڵام ئەوەی لەو نارەزایەتیانە گرینگ‌ترە ئەوەیە کە:
١_ لەغیابی گوتارێکی‌ریکخەروئاسۆیەکی‌سیاسی‌و نیزامیکی‌سیاسی‌ئەڵترناتیو                   
٢_ رێبەرێکی کاریزماتیک کە هێما و سیمای مەرجەعییەتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بێت
 شۆرشیکی سیاسی لە ئێران چەندە چاوەروان کراوە کە سەربەکەوێت و لە ئەگەری سەرکەوتنی‌دا چەندە چاوەروان کراوە کە دەسەڵاتێکی دێموکراتیک و گەلی بێتە سەرکارە و لە هەموو ئەوانەش گرینگ‌تر دەسکەوتی کورد چی دەبێت؟
 مێژووی نارەزایەتێکانی کۆمەڵگا لەسەردەمی کۆماری ئیسلامی‌دا کە بەربڵاوترینیان بزاڤی سەوز بوو، نیشانی داوە کە بەستێن و بنەماکانی شۆرشێکی گشتگیر لە ئێران لە غیابی گوتارێکی رێکخەری گشتگیر کە بتوانێت هەموو چین و توێژەکان لە دەروی یەک کۆبکاتەوە غایبە، لە هەمان کات‌دا مەرجەعیکی کاریزما و رێکخەر کە بتوانێت وەک رێبەر جا چ کەسیک بێت یان رەوت و ریکخراوەیەکی سیاسی عەمەلەن غایبە و بۆشاییەکەی بەرچاوە، لەوەش نابێت غافڵ بین کە ئێران هێزیکی نیزامی و ئەرتەشێکی زەخیرەی بەربڵاوی بۆ لایەنگری لە ناو شیعەکانی ناوچەدا هەیە کە بۆ پارە و بە پاساوی ئایینی هەموو جینایەتێک دەکەن و هەروەک لە رەوتی بزاڤی سەوزدا دەرکەوت رێژەیەکی زۆری شیعەی لوبنانی، عێراقی بەشداری چالاکی سەرکووتی خەڵک بوون.
دیارە ئەوە حاشا هەڵنەگرە کە دۆخی ناوخۆیی ئێستای ئێران لەگەڵ ساڵی ٨٨٨ ئاڵوگۆری بەسەرداهاتوە و دەسەڵاتی سیاسی ئێران لاوازتر و نامەشرووع‌تر بوە لەناوخۆ، بەتایبەتی لەپاش دەست پێ کردنی دەوری دووهەمی سەرۆک کۆماری حەسەنی رۆحانی کە بەگشتی نیشانی دا زەرفییەت و بەستێنەکانی ئاڵوگۆری و رێفۆرم لە ئێران زۆر بەرتەسک بوونەتەوە و بەشیکی زۆری دەنگدەران بە حەسەنی رۆحانی عەمەلەن پەشیمانن و پاشەکشەیان لیی کردوە.

ئەوەی راستی بێت لە ئەگەری هەرجۆرە ئاڵوگۆریکی شۆرشگێرانە و سوور لە ئێران بە هۆی ئامادە نەبوونی بنەماکانی هزری و گوتاری، رواڵەتی و عەینی، شیمانەیەکی زۆر بەهێزە کە ئێران دەسەڵاتێکی پاوانخواز و دیکتاتۆر ئەزموون بکاتەوە، لەوەها دۆخێک دا ئەگەر کورد وەک کەمینە نەتوانێت دۆست و لایەنگری سەراسەری دیموکرات بۆخۆی پەیدا بکات، ئەگەری زۆر جاریکی دیکە کورد ئەو ویستانەی کە ئێستا وەک ماف دیاری کردوون دەستەبەر نەبێت.

۱۳۹۶ دی ۴, دوشنبه

ئیسلامی توندئاژوێ، ئەمریکا، رووسیا

شاهۆ حوسێنی

پێشەکی:
بێرژنێسکی راوێژکاری باڵای ئەهەوەنی نەتەوەیی کۆشکی سپی لەسەردەمی سەرۆک کۆماری جیمی کارتێردا بوو. بەناوبانگترین پلان و ستراتژی بێرژنێسکی کەڵک وەرگرتن لە ئیسلامی سیاسی و رێکخراوە ئیسلامێکان وەک کەرەسە بۆ رووبەروو بوونەوە لەگەڵ هێژمۆنی یەکێتی سۆڤییەت لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین بوو، کە بەشیوەیەکی بەربڵاو لەلایەن دەسەڵاتە چەپەکان لە عێراق، سووریا، میسر، یەمەن  ئەو هێژمۆنیە بەروپێش دەچوو، بێرژنێسکی بە هاوکاری عەرەبستان و پاکستان دوو لە وڵاتە ئیسلامێ تووندئاژوێکان و ناوەندی هزری بەرهەم هێنی ئیسلامی سەلەفی و جەهادی ئەو سەردەم، پلانی پرچەک کردنی ریکخراوە ئیسلامێکانی بە دژ حکوومەتی سەربە سۆڤییەتی ئەفغانستانی دەست پی کرد. پاکستان لەو سەردەم‌دا لەژێر کۆنترۆڵی ئیسلامێ بناژۆخوازەکان‌دا بوو کە بە کۆدەتای ژنراڵ موحەممەد زیائولحەق پەرەیان ئەستاندبوو، ژێنراڵ زیائولحەق ساڵی ١٩٧٧ کۆدەتای لە زولفەقار عەلی بۆتۆ کرد و ئامانجی خۆی ئەتۆمی کردنی پاکستان و پێکهێنانی وڵاتیکی ئیسلامی و حاکم کردنی ئیسلامی راستەقینە راگەیاندبوو، دیارە عەرەبستانیش کە ناوەندی هزری و فکری سەلەفییەت و بناژۆخوازی ئیسلامی بوو.
بناژۆخوازانی ئەفغانستانی:
ساڵی ١٩٧٨ نوورموحەممەد تەرەکی یەکێک لە رێبەرانی حیزبی دێموکراتیکی گەلی ئەفغاسنتان  بەهاوکاری ئەفسەرانی کۆمۆنیست بە کۆدەتایەکی سەربازی توانی دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت و حکوومەتێکی چەپی سەر بە سۆڤییەت لە ئەفغاسنتان بێنێتە سەرکار، لەپاش ئەو کۆدەتایە بزاڤێک بەدژ ئەو دەسەڵاتە کۆمۆنیستە سەری هەڵدا لەژێر ناوی موجاهیدنی ئەفغانستان کە لەخۆگری هزر و شووناسیکی ئایینی ئیسلامی بوو، لەوەها دۆخێک‌دا کە تازە لە ئێران بەهۆی شۆرش، دەسەڵاتێکی ئایینی هاتبوە سەرکار و لەپاکستاینش هەر بەو شێوەیە بە هۆی کۆدەتای زیائولحەو دەسەڵاتێکی ئیسلامی لەسەر کار بوو، ئەو دوو وڵاتە هانی موجاهدینی ئەفغانستانیان دەدا بۆ بەربەرکانی بەدژ دەسەڵاتی کۆمۆنیستی حاکم بەسەر ئەفغانستان‌دا، لەوەها دۆخێک دا کە هێژمۆنی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین هەم بە هۆی دەسەڵاتەکانی نزیک لە یەکێتی سۆڤییەت و هەمیش بە هۆی کۆدەتای چەپەکان لە ئەفغانستان و لەدرێژەشدا بە هۆی دەسەڵاتی ئیسلامی تازە پێگەیشتوو لە ئێران لەژێر هەرەشە و لەناو چوون دا بوو، بێرژنێسکی راوێژکاری باڵای جیمی کارتێر گەڵاڵەی پرچەک کردنی رێکخراوە ئیسلامێکانی ئەفغانستان دەخاتە بەردەم کۆشکی سپی و بەم شیوەیە، پشتیوانی بەربڵاوی ئەمریکا دەست پێ‌دەکات و لە کۆتایی دا ئەو رەوتە لەتەنیشت پلانەکانی تری ئەمریکا دەبنە هۆی لاواز بوونی یەکێتی سۆڤییەت و لەدرێژەش‌دا لەگەڵ گەڵاڵەکانی گۆرباچۆف دوایین سەرۆک کۆماری یەکێتی سۆڤییەت بۆ چاکسازی لە وڵاتەکەی، حکوومەت کۆمۆنیستی لە ئەفغانستان دەرووخێت و دکتۆر نەجیبوڵڵا وەک دوایین سەرۆک کۆماری کۆمۆنیست دەسەڵاتەکەی دەرووخێت و دیارە یەکێتی سۆڤییەتیش هەر لەناو دەچیت.
پەرەی هێژمنۆی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوین و رۆژهەڵاتی ئورووپا:
لەپاش سەرهەڵدانی شۆرشەکانی بەناوی بەهاری عەرەبی لە رۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا، بەشیکی زۆر لەو دەسەڵاتانەی نزیک لە ئەمریکا بوون وەک تونس و میسر تووشی بشیوەی و ئاڵوگۆری هاتن لەوەها دۆخیک دا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەوتبۆە دەست دیموکراتەکان، ئەوان هیچ گەڵاڵە و پلانیکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوین نەبوو، بەجۆرێ کە ئەو ناوچەیە بەگشتی تووشی بۆشایی دەسەڵات هاتبوو، دەسەڵاتێکی نەزم‌دەر کە بتوانێت هاوسەنگی هێز و دەسەڵات بپارێزێت، لەو ناوەدا ئێران و رووسیا رۆژ بە رۆژ هێژمۆنتر دەبوون و هەر لە درێژەی ئەو رەوتەش‌دا رووسیا توانی پێش بە سەرکەوتنی شۆرشی گەلی لە سووریا بگرێت و بۆجاریکی دیکە دەسەڵاتی بەشارئەسەدی لە سووریا حاکم کردەوە، ئەوە لەکاتێک‌دایە کە ماوەیەکی زۆرە  رووسیا خەریکە جێ پێی خۆی لە سنوورەکانی رۆژئاوایی و باشوری وڵاتەکەی مسۆگەرترو بەرفراوانتر دەکاتەوە، رووسیا توانی لەشەریکی نیزامی یەکلایەنە گورجستان و ئوکرایینی نزیک لە رۆژئاوا و ئەمریکا بە چۆک دابنێنێت و هێژمۆنی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت، ئەوە لەکاتێک‌دایە کە رووسیا ناراستەوخۆش خەریکی هەرەشە بۆسەر ژێئۆپۆلەتیکی ئیسکاندیناویە، بەجۆری کە سەرۆکی چەکدارانی دەریای ئەمریکا لەو ناوچەیە لە لێدوانێک‌دا بۆ چەکدارانی ئەمریکایی نۆروٶژ بەوانی راگەیاندوە کە خۆیان بۆشەریکی گەورە ئامادە بکەن.
لەوەها دۆخێک‌دا رێکخراوە تووندئاژۆکانی ناو ئەفغانستان خەریکن خۆ لە سنوورەکانی تاجیسکستان بەهێز دەکەن و لە هەمان کاتیش‌دا خەریکی خۆرێکخستن لە سنوورەکانی باشووری روسیان ئەوە لەکاتێک دایە کە بەشیکی زۆر لەو شەرکەرانەی ئێستا لە سورریان لە ناوچە قەوقاز و ئەبخازیا و کۆمارە خودموختارەکانی باشووری رووسیاوە هاتوون و شیمانەی وەی دەکرێت کە ئەمریکا پلانێکی تری هاوشیوەی پلانەکەی بێرژنێسکی هەبێت بۆ بڵاوە پێ کردنی چەکدارانی گرووپە ئیسلامێکان لە سنوورەکانی باشووری رووسیا و بەو شیوەیە رووسیا لە شەرێکی فەرسایشی لەگەڵ گرووپە بناژۆخوازە ئیسلامێکان تێوەگەلێنێت،  تا هەم بتوانێت لە هێژمۆنی رووسیا لە رۆژهەلاتی ناوین کەم بکاتەوە، هەم هەرەشەیەک بۆسەر ئیران بێت و هەمیش پێش بگرێت بە زێدەرۆییەکانی روسیا لە سنوورەکانی ئوکرائین و ژیئۆپۆلەتیکی ئیسکاندیناوی.




 سەرچاوە: http://dengekan.ca/archives/5347

۱۳۹۶ دی ۳, یکشنبه

ئاڵمانی نوێ و رۆڵی ژنان.


شاهۆ حوسێنی

دەشی بە جەسارەتەوە بگوترێت کە مێژووی کۆمەلایەتی، کلتووری و سیاسی ئاڵمان لەخۆگری دوو قۆناغ و سەردەمی زۆر روون و ئاشکرایە، قۆناغی بەر لە شەری دووەمی جیهانی و قۆناغی پاش شەری دووهەمی جیهانی، قۆناغی یەکەم ئالمان وەک هەموو ئورووپا و جیهان کۆمەلگایەکی پیاو سالار لە هەموو بوارەکانی رواڵەتی و هزری دایە، رواڵەت و عەقلییەتێک کە پیاو بوونەوەریکی خاوەن پلەی یەکەم و بەرپرس و ژن بوونەوەریکی خاوەن پلەی دووەم و وڵامدەر.

بەڵام کۆتایی شەری دووەمی جیهانی بە واتای وێرانی و لەناوچوونی ئاڵمان بوو، ئاڵمانی رواڵەتی، ئاڵمانی هزری و ئاڵمانی کۆمەڵایەتی، ئالمانی هزری بە واتای نازسیسم تووشی داڕمانێکی گەورە هات، ئاڵمانی رواڵەتی جگە لە ویرانیەکی گەورە و تێکڕماو هیچی لێ نەمابۆوە، ئاڵمانی کۆمەڵایەتی کۆمەلگایەکی تارادەیەکی زۆر بەتاڵ لە رەگەزی پیاو بوو، بەشی هەرە زۆری یان کوژرا بوون، یان بریندار و زامدار بوون، یان تووشی کەم ئەندامی ببوون وە یان لە زیندان دا بوو.

لەوەها دۆخیک دابوو کە ژن هاتە گۆرەپانی رۆڵگێران و بوو بە بەرپرسی یەکەمی بووژاندنەوە، ئاوەدان کردنەوە و پێش‌کەوتی کۆمەلگا، بەشی هەرە زۆری ئەو سەنگەرانەی کە پیاوسالاری لێی داگیر کردبوون، وەدەستیان هێناو و ئاڵمانیکیان ساز کرد، سەبوور، تێکۆشەر و بەدیسیپلین. ژنی ئاڵمانی لەپاش شەری دووەمی جیهانی هەم ئالمانی هزری، هەم رواڵەتی و هەم ئالمانی کلتووری ساز کردەوە، لە راستی‌دا دەتوانین بڵیین کە ئاڵمانی نوێ دەست و نەقشی ژنانە.

بەڵام بۆچی ئاڵمانی پاش شەری دووهەمی جیهانیش ئەگەرچی دەست و نەخشی ژنانەی بەئاشکرا پێوە دیارە، لە درێژەدا نەیتوانی ببێتە کۆمەڵگایەکی بەرابەر و بەرەبەرە ژن پاشەکەشی کرد و پیاو بوونەوە کۆرگێری یەکەم و گەرانەوە ریزی پێشیی کۆرگێری کۆمەڵگا، ئەگەرچی لە زۆر بواران‌دا ئاڵمانی پاش شەری دووەمی جیهانی نەگەراوە دۆخی پێش شەر و ژن وەک هزر، کلتوور و چین توانی پاشەکشە بە هێژمۆنی لەرادەبەدەربە پیاو وەک کلتوور، هزر و چین بکات، بەڵام لە درێژەدا نەیتوانی بنیادنەری کۆمەلگایەکی بەرابەر بێت؟

ئەوەی راستی بێت، ئەو ژنەی کە لە نائامادەیی پیاوی رواڵەتی لەپاش شەری دووەمی جیهانی توانی ئاڵمان بنیاد بنێتەوە، پەروەردەی کۆمەڵگایەکی پیاوسالارانەی هزری، کلتووری و کۆمەلایەتی بوو، واتە ژن لەسەر بنەمای هزری، فێرکاری و عەقڵی پلە دووهەم بوونی‌دا پەروەردە کرابوو، بۆیەش لە نائامادەیی پیاوی رواڵەتی‌دا بە هۆی بۆشایی هزری، بارهێنان و عەقڵانی لە چوارچیوەی پێکهاتەیەکی مەعریفی ژنانەدا، نەیتوانی لە درێژەدا بنیادنەری کۆمەلگایەکی بەرابەر بێت، بەواتایەکی تر ژنێکی کە لەسەر بنەمای هزری و مەعریفی پیاوانەدا پەروەردە بکرێت زۆربەی کات کۆرگێرێک دەبێت لە خزمەت پەرەی ئەو عەقڵانییەت و هزرەدا، واتە ئەو تەنیا لە بکەر بوون و کۆرگێر بووندا ئازادە نەک لە بنیادنانی هزر و مەعریفەیەکی ژنانەدا، واتە ئەگەر قەبوڵ بکەین کە هزر و عەقڵانییەت پێکهاتەیەکی ژێرخانین کە کردوە و پیکهاتە رواڵەتێکانیان وەک سەرخان لەسەر ساز دەکرێت، ئەوا، بە هۆی نائامادەیی ئەو ژێرخانە عەقڵی و مەعریفیە، ژن لە درێژەدا نەیتوانی ببێتە بنیانەری کۆمەلگایەکی ئازاد، هەرچەند لە زۆر بواراندا پێشکەوت و دەسکەوتی هەبوو.




سەرچاوە: http://www.emrro.com/almaniniweu.htm

۱۳۹۶ آذر ۳۰, پنجشنبه

ئانتۆلۆژی خەباتی مەدەنی، زەروورەتەکان، دەسکەوتەکان

شاهۆ حوسینی
پێشەکی:
بێ گومان بەشیکی هەرگرینگی مێژووی سیاسی جیهان لەخۆگری ئەو دەغدەغەیە بوە کە چلۆن دەکرێت بەر بە پاوانخوازێتی دەسەڵات، دیکتاتۆرییەت و سەرەرۆیی دەسەڵاتی حکوومی بگیرێت، بۆ ئەو ئامانجەش دوو رێگا رەچاو کراوە، یەکەم بەربەرەکانی و شۆرشی سوور واتە کەلک وەگرتن لە تووند و تیژی و خەباتی چەکداری، دووهەم خەباتی مەدەنی و دوورە پەررێزی لە تووند و تیژی و خەباتی چەکداری.
خەباتی مەدەنی شیوەیەک لە دەربرینی نارەزایەتی و دژ کردەوە نیشان دانە بە دژ حکوومەت و سیسەتەکانی کە لەودا لە هەر جۆرە تووند و تیژیەک دووری دەکرێت و کۆرگێران و بکەرانی خۆ لە هەرجۆرە تووند و تیژیەک دەپارێزن، خەباتی مەدەنی وەک بەربەرەکانی دوور لە تووند وتیژی بەشێوەی کردوە و دژکردەوە نواندنی بە دوور لە تووند و تیژی، نافەرمانی مەدەنی، بەشداری نەکردن لە پرۆسەکانی ئابووری، سیاسی، کلتووری حکوومی رەچاو دەکرێت. ئەو شیوە لە خەبات و بەربەرەکانیە لە وڵات گەلیکی وەک ویلایەتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا، ئارژانتین، برازیل، کۆریای باشوور، فێنلاند، هیند، شیلی، بێرمە، یۆنان و لەپاش کۆتایی شەری سارد و رووخانی یەکێتی سۆڤییەت جگە لە رۆمانی لە بەشی هەرە زۆری وڵاتانی ئۆرۆپای رۆژهەڵاتی رەچاو کراوە و توانیوێتی سەرکەوتن وەدەست بێنێت. لە رێبەرە بەناو بانگەکان و تێئۆریسیەنە بەناو بانگەکانی ئەو شیوە لە خەباتە دەکرێ بەو رێبەر و کەسانە ئاماژە بکرێت: مەهاتما گاندی، مارتین لۆتێرکینگ، نێلسۆن ماندێللا، مایکێل نێگلر، مۆبارەک عەواز، ئانگ سان سوچی، ئادام میلیچینک، لێئۆی تۆلستۆی، ئاندرێ ساخارۆف، وسلاو هاول، جین شارپ، لێخ والێسا و .....هتد.
لێکۆڵەران مێژووی خەباتی مەدەنی و بەرخۆدانی دوور لە تووند و تیژی دەگەرێننەوە بۆ سەدەی پێنجەمی بەر لە زایین لە وڵاتی چین و باس لە قوتابخانەی فەلسەفی "مۆهیسم" دەکەن، مەکتەبێکی فەلسەفی دژ بە شەر و تووند و تیژی کە لەگەڵ ئەوەدا لە سەردەمی سیاسەت کردن بە کەلک وەرگرتن لەشەر وجەنگاوەری‌دا سەری هەڵدابوو، بەڵام دژایەتی دەکرد لەگەڵ شەر و زانست قەڵا ساز کردن و خۆپاراستن و دوورە پەرێزی لەشەر پەرە پێ‌دەدا.
هەروەها لێکۆڵەران باس لە خۆپێسان دان و خەباتی دوور لە تووند و تیژە یەدۆهێکان دەکەن لە ئورشەلیم لە سەدەی یەکەمی بەر زایین بۆ لەبەر چاو نەگرتن و جێ بەجێ نەکردنی یاسایکانی روومی.
بەگشتی توێژینەوەکان لەمەر خەباتی و بەربەرەکانی مەدەنی لە مێژووی سیاسی جیهان‌دا دەرخەری ئەو راستێیە کە ئەو شیوە لە خەباتە لە هەموو کەلێن و قوژنێکی ئەم جیهانە رەچاو کراوە و تاقی کراوەتەوە، بەڵام سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی ئەو دەگرێتەوە بۆ هێندیک فاکتەری گرینگ کە عەول دەدرێت تیشکی بخرێتە سەر.
زەروورەتەکان خەباتی مەدەنی:
بەستینی سیاسی جیهان لە سی، چل سالی رابردوو شاهیدی رووخان و تێکچوونی بەشیکی زۆر لە دیکتاتۆرەکان بوە کە لەلایەن هیزی جەماوەری خەڵک تێقرماون یان لەرزۆک بوون، بەشیکی زۆر لەو دیکتاتۆرانە بەرواڵەت زۆریش بەهێز و خاوەن دەسەڵات بوون، بەڵام لە بەرامبەر بەرخۆدانی یەکگرتوانەی کۆمەڵانی خەڵک بە دوور لە تووند و تیژیش تێکقرماون و تووشی نسکۆ هاتوون. لانی‌کەم لە دەیەی هەشتای زایینێوە زێدە لە بیست شۆرشی مەدەنی لە سەراسەری جیهان توانیویانە بەسەر دیکتاتۆرەکان دا زاڵ بن، ئەگەر چی بەشیکی تریش لەو شۆرشانە بەتەواوێتی بەسەر دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان‌دا نەیان توانی زاڵ ببن، بەڵام توانیان تا راددەیەکی زۆر سیما و هەیمەنەی ئەوان بشکێنن. بۆ ئەو مەبەستەش زەرووری ترین هەنگاوەکانی کە بۆ لەناو بردنی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر رەچاو کراون بریتی بوون لە:
١_ بەدەی هاتنی گوتاریکی ئەڵترناتیو لە بەرامبەر گوتاری زاڵ و هێژمۆنی حکوومەت یان دەسەڵاتی سیاسی، کە بتوانێت پاشەکشە بە گوتاری زاڵی حاکمییەت بکات، ئەوەش زەمانێک موومکینە ئەو گوتارەی سەری هەڵداوە و دەی هەوێت وەک ئەڵترناتیڤ لە بەرامبەر گوتاری حکوومەت‌دا هێژمۆنی وەدەست بێنێت، لەخۆگری ویست و خواستی هەموو چین و توێژەکان، کەمینەکانی ئایینی، کلتووری و نەتەوەیی بێت، واتە گوتارێک بێت کە دالی ناوەندی ئەو جێگای متمانەی هەموو کۆمەڵگا بێت و بتوانێت ویست و خواستە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا وەک داڵی پەراوێز لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.
٢_ متمانە و باوەر بە سەرکەوتن لەناو کۆمەڵگای دژبەری دەسەڵاتی حاکم‌دا بەدی بێت، بەجۆرێک کە مەهارەتەکانی بەربەرەکانی لەناو خەڵک‌دا پەرە بستێنێت.
٣_پێویستە رێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنێ سەربەخۆکان لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەلگا لە دەوری گوتاری هاوبەش و لەخزمەت پەرەی ئەو گوتارە هاوبەشە پێک بێت و بەرەبەرە ئەو ناوەندە سەربەخۆ مەدەنیانە هێزیکی ناوخۆیی یەکگرتوو لەناو کۆمەڵگادا لەبەرامبەر هێزی نامەشرووعی دەسەڵاتی حاکم بەدی بێنن.
٤_ پێویستە لەژێر رێنماییەکانی گوتاری هاوبەش و بە کەڵک وەرگرتن لە رێکخراوە مەدەنێ سەربەخۆکان، گەڵاڵەیەکی ستراتژیک بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی حاکم بۆ وەدەست هینانی ئازادی و دێمۆکراتیزاسیون ئامادە بکەن و بیکەنە نەقشەی رێگا. ئەگەر چی لەرابردوا بەربەرەکانی بەدژ دیکتاتۆرەکان زۆر جار لە غیابی گەڵالە و پلانێکی ستراتژیک بەرێوە چوە، بەڵام حاشا هەڵنەگرە بە هۆی تایبەت مەندێکانی جیاوازی دیکتاتۆرەکانی سەردەم لەگەڵ دەسەڵاتە پاوانخوازەکانی پێشوو، بوونی گەڵاڵە و پلامی ستراتژیک زەروورەتێکی حاشا هەڵنەگرە، چوونکە هەرجۆرە پەلان و گەڵاڵەیەکی کار بۆکراو و دەوڵەمەدن لەبواری زانستی بەو پێەی کە ئەمرۆکە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی، عادەت و خوڵقی مرۆڤەکان، شیوەی روانین و کاردانەوەکانی ئەو شیوە روانینانە تا رادەیەکی زۆر لەبەر دەست دایە، دەتوانێت شانسی سەرکەوتنی خەبات بە دژ دیکتاتۆرییەت و رەوتی دیمۆکراتیزاسیون بەرێتە سەرێ.
خوێندنەوەی ئەو ئاڵوگۆریانەی کە توانیویانە دێمۆکراتیزاسیون مسۆگەر بکەن دەری خستوە کە ئازاد بوون لە دەست دیکتاتۆرییەت، لە غیابی هەموو چین و توێژەکان بەشیوەیەکی یەکگرتوو موومکین نیە، واتە ئەگەر چەپە ئۆرتۆدۆکسەکان پەرە پێ دەری عەقڵییەتی درەختی لە خەبات بوون کە لەودا هەموو کۆمەڵگا پێویستە شوێن گەڵالە و مێتۆدی کەمینەیەک شۆرشگێری حیرفەیی کەوێت، ئەوا مۆدیلی رایزۆماتیکی دلوز لەسەر ئەو باوەرەیە کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەقەد زەرف و مەقدووراتی خۆیان دەبێت لە پرۆسەی دژایەتی لەگەڵ دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و بۆ سەرخستنی پرۆسەی دێمۆکراتیزاسیون کەڵکیان لێوەربگیرێت و هەموو بەشداری پرۆسەی خەبات ببن و پەراوێز نەخرێن.
دەسکەوتەکانی خەباتی مەدەنی:
خەباتی مەدەنی کە لەخۆگری کۆی گشتی جموجۆڵی ئەو بەشە لە کۆمەلگایە کە بەپێجەوانەی حیزب و ریکخراوە سیاسێکان کە ئامانجیان گەیشتن بەدەسەڵاتە، ئامانجیان پاشەکشە بە دەسەڵات، سنووردارتر کردنی دەسەڵات و سەپاندنی ویست و خواستەکانێتی بە دەسەڵات و حاکمییت، بۆیەش دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان بەهیچ شیوەیەک خوازیاری گەشە و ۆەرەی ئەوجۆرە خەباتە نین، چوون بە بیانووی ئەو خەباتە مەجالی بەربڵاوی تووند و تیژیان نیە و لەجێگایەک‌دا دەبێت دان بە ویست و خواستەکانی ئەو بزاڤە هەر چەند لانێ کەمیش دابنێن، واتە یەکەم دەسکەوتی ئەو جۆرە خەباتە دەستەوەستان کردنی دەسەڵاتی سیاسی لە رووبەروو بونەوە لەگەڵ ئەو بزاڤەیە، لەهەمان عال دا لەدەرەوەی سنوورەکانی ئەو جوغرافیایەی کە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری بەسەردا حاکمە بیر و رای گشتی پشتیوانی زیاتر و بەربەرین تر لەو جۆرە بزاڤانە دەکەن.
خەباتی مەدەنی ئەگەر روویەکی روو لە بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتێکی پاوانخوازە ئەوا روویەکی تری، رووی لە تەریبەت و پێ‌گەیاندنی تاک و کۆمەلگایە، پێهگەیاندنی تاک و کۆمەڵگایەکی بەرپرس و مەسئول لەبەرامبەر چارەنووسی خۆێدا، ئەو تەربیتە ئەگەر یەکەم ئاکامی لە بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی عاکم‌دا رەنگ دەداتەوە، لەپاش رووخان و نەمانی دەسەڵاتی دیکتاتۆر ئەوا هیچ کات ئیزن نادەن و بەستێنێک پێک ناهێنن کە لەودا، بۆ جاریکی تر دەسەڵاتێکی تری دیکتاتۆر سەرهەڵبداتەوە، واتە دەسکەوتی دووهەمی خەباتی مەدەنی پێشهگرتن بە دووپات بوونە و سەرهەڵدانەوەی دەسەڵاتێکی تری دیکتاتۆر و پاوانخوازە، ئەوە لەحاڵێک‌دایە کە مێژووی ئالوگۆرێکانی سیاسی نیشانی داوە ئەو دەسەڵاتانەی بە شۆرش و تووند و تیژی رووخاوەن، بەگشتی دەسەڵاتێکی تری دیکاتۆریان بەخۆیانەوە دیتۆتەوە.
ئاکام:
خەباتی مەدەنی بەگشتی لەو وڵاتانە توانیوێتی کە سەر هەلبدات و بە ئاکام بگات کە بەشی هەرە زۆریان تاک نەتەوە، تاک کلتوور و تاک زمانن، واتە لە یەک نەتەوە پێک‌هاتوە و لەوەها دۆخێکیش‌دا سەرهەڵدانی گوتارێک کە بتوانێت کۆمەلگا لەدەوری خۆیدا کۆبکاتەوە مەجال و ئیحتمالی زۆرە، ئەوە لە کاتێک‌دایە کە ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوە، فرە کلتوور و فرە خواستە، بۆیەش هەر ئەو تایبەت مەدنیە بۆتە هۆکاری سەرەکی لە پێک‌هاتنی گۆتاریکی هاوبەش کە هەموو کۆمەلگا لە دەوری یەک کۆبکاتەوە، واتە بەستێن و زەمینە بۆ سەرهەڵدان و پەرەی کۆمەلگایەکی مەدەنی مسۆگەر و پەرەئەستاندوو زۆر لەبار نیە، ئەگەر چی سەرهەڵدان و پەرەی کۆمەلگای مەدەنیش نامومکین نیە، بەلام بە نیسبەت ئەو وڵاتانەی کە لەخۆگری یەک نەتەوەیە، هێژمۆنی و دەسەڵاتی زۆر کەمترە، بۆیە لە وڵاتێکی وەک ئێران خەباتی مەدەنی و بەربەرەکانی مەدەنی بەتەنیا لاوازتر لەوەیە کە بتوانێت پاشەکشە بە دەسەڵاتی پاوانخواز و دیکتاتۆر بکات، بە تایبەت لەناو کۆمەڵگای کوردی کە لەئێران کەمینەیە، بەڵام وەک باس کرا ئەوە غەیری موومکین نیە، بۆ ئەو مەبەستەش کورد پێویستە کە لەگەڵ ئەو هزر و هێزانەی کە روانگەیەکی کراوە و دێموکراتیکیان بۆ دوارۆژی ئێران هەیە لە ئەگەری هەر جۆرە ئاڵوگۆریەک، لێک نزیک ببنەوە و جۆرێک هەواهەنگی و هاوکاریان هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کورد پێوەندیکانی لەگەڵ هێزە دێمۆکراتە سەراسەرێکانی ناو ئێران نۆژەن بکاتەوە، چوون ئەزموونی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا نیشانی داوە کە کورد وەک کەمینەیەکی نەتەوەیی لە ئەگەری هەر ئاڵوگۆریەک بەتەنیای ئەو هێزە نیە کە بتوانێت لە بەستێنی سیاسی‌دا هێژمۆن و کارتێکەر بێت، لە هەمان کاتیش دا کورد پێویستی بە هێزیکی چەکداری نەتەوەیی هەیە کە بتوانێت هێزی چانەزەنی و دانووستانی کورد لە بەستێنی سیاسی ئێران‌دا بەرێتە سەر، واتە ئەگەر نووکی پەیکانی سیاسەتی کوردی خەباتی مەدەنیە و لەلایەن حیزب و رێکخراوە مەدەنێکان رێبەری دەکەرێت، بەڵام بە هۆی تایبەت مەدنەی ژینگەی کورد لە ئێران کە هەم لەگەڵ نەتەوەی باڵادەست و هەمیش لەگەڵ کەمینەی ئازەری لەوانەیە تووشی کێشە بێت، هێزێکی چەکداری نەتەوەیی دەتوانێت وەک پشتیوانی کۆمەلگای مەدەنی و خەباتی مەدەنی بۆ پێش گرتن لە نسکۆی کۆمەلگای مەدەنی و رێکخراوە مەدەنێکان کارتێکەری پۆزێتیڤی هەبێت.

گوڤاری تیشك، ژماره‌ 45، پاییزی 1396ی هه‌تاوی


۱۳۹۶ آذر ۱۹, یکشنبه

"بۆچی ۱٦ سەرماوەز ناتوانێت رۆژی خوێندکار بێت"




ئەگەرچەپەکان‌ومیللی-مەزهەبێکان رۆژی ۱٦ سەرماوەز بەرۆژی خوێندکاربزانن ئاساییە، بەڵام مووسیبەتە کۆمەڵگای مەدەنی وکوردیش ئەورۆژە بەرۆژی‌خوێندکار بزانێت، بەڵام بۆچی ۱٦ سەرماوەز ناتوانێت رۆژی خوێندکار بێت؟
١- بزاڤی خوێندکاری ژێرمەجمووعەی بزاڤی کۆمەڵایەتیە، بەو پێیە بزاڤێکی مەدەنیە.
٢- مەدەنی بوونی بزاڤی خوێندکاری بەمانای سیاسی نەبوونی نیە، بەپێچەوانە هەڵسووکەوتی سیاسیشی هەیە.
٣- ئەو هزروئەندێشەیەی کە خوێندکاردەبزوێنێت بەرهەمی ناوخۆیی زانکۆوخوێندکارەکانە نەک حیزب و رێکخراوەی سیاسی.
٤- بەوپێیە بزاڤی خوێندکاری هەم لە ئاستی هزروهەم لە ئاستی پێکهاتە وکردەوە سەربەخۆیە.
٥- بەپێچەوانەی حیزب ورێکخراوەی سیاسی کە ئامانجیان وەدەست گرتنی دەسەڵات وگەیشتن بەناوەندکانی دەسەڵاتە، بزاڤی خوێندکاری بەهیچ شێوەیەک ئەڵترناتیڤی حکوومەت نیەو ئامانجی وەدەست گرتنی دەسەڵات نیە

٦- ئەو سێ خوێندکارەی رۆژی ۱٦سەرماوەز لەتاران کووژران سەربەحیزی توودەوجیبهەی‌میللی بوون، واتە شاخەی دانیشجویی حیزبی توودەوجیبهەی میللی.

"کلان روایتها سرچشمە چالشهای موجود خاورمیانە"

شاهو حسینی
تلاش برای ساختن یک هویت منسجم، هژمون و مقتدر در قالب "ما" بر اساس معیارهای "من" در روند استحالە و از میان برداشتن "دیگری"، امحای هرگونە "غیریت" در قالبهایی نظیر پان ایرانیسم، پان عربیسیم، پان شیعیسیم، پان سنیسم (اخوان المسلمین، القاعدە و داعش)، تقابل میان سنت و مدرنیتە، تقابل میان اسلام گرایی و سکولاریسم، تقابل میان اکثریت و اقلیت، بدون تردید کانون بحرانهای خاورمیانە معاصر است. روایتهای کلانی شامل داستانهای جامع و فراگیر, متون کلاسیک یا روایتی کهن از وقایع تاریخی که در آنها داستان ها یا روایت های جامع و کلان یک حقیقت جهانی و استعلایی نهفته است که بر پایه آن این روایات بنا شده و همە باید همرنگ و همسو با آنها نظم بگیرند. خیزشها و قیامهای موجود در منطقە نشاگر این است کە کلان روايت ها قدرت متقاعدکنندگي خود را از دست داده اند، آن ها صرفا داستان هايي هستند که در صدد توجيه هژمونی، سلطه و مشروعيت بخشيدن به تفسیر خود از حقیقت هستند.

پێوەندناسی نێوان فۆرماسیوەنەکان و زەمان لە کۆمەڵگای کوردی


"
خوێندنەوەیەک بەکەڵک وەرگرتن لەپارادایمی دابرانی ئێروین پانۆفسکی"

شاهۆ حوسێنی

بێگومان فۆرم‌و پێکهاتەکان وەک کەرەسەیەک لەخزمەت مرۆڤ‌دا بۆ گەیشتن بەئامانجەکان بەرهەمی پێوەندی نێوان ئایدەکانی مرۆڤ‌و دۆخی کۆمەڵگایە، واتە مرۆڤ‌و کۆمەڵگا بەپێی توانایی‌و دۆخی مەعریفی‌و رواڵەتی خۆیان فۆرماسیونەکان بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان بەخزمەت دەگرن، ئەوەی لەوناوەدا زۆر جێگای سرنجە، پێوەندی فۆرماسیونەکان لەگەڵ دۆخی هاوچەرخ‌و ئەو زەمانە مەعریفی‌و کلتوریەیە کە کۆمەڵگا تێا دەژی.
فۆرماسیونەکان تەنیا کەرەسەیەکی ویشکی رواڵەتی‌و سەخت نین، بەڵکە هەر فۆرماسیونێک لەهەناوی خۆێدا هەڵگری جەوهەرو زاتێکی مەعریفی و دەلالەتێکی کلتوری‌و هزریە کە مرۆڤ‌و کۆمەڵگا لەگەڵ زەمان گرێ دەداتەوە. پێوەندناسی نێوان فۆرماسیون‌و تاک، فۆرماسیون‌و کۆمەڵگا لەراستی‌دا حەولێکە بۆ ناسینی گونجاوێتی فۆرماسیونەکان لەگەڵ هزر و ئەندێشە، لەگەڵ ئاسۆو ئامانجکەن‌و لەگەڵ زەمان‌و سەردەم.
بەهەر رێژەیەک هەناوو دەروونی فۆرماسیونەکان لەگەڵ هزرو عەقڵییەتی بەرۆژو سەردەم رێکبخرێتەوەو ئەو رێکخستنەوەیە لەسەیرورەتێکی بەردەواما بێت، ئەوا ئاسۆی ئامانجەکان رونترو تاک‌و کۆمەلگاکان لەبەرەو پێش چوون دان.
پانۆفسکی لەسەر ئەو باوەرەیە کە بەخزمەت گرتنی فۆرمی کۆن‌و ماوە بەسەرچوی رواڵەتی‌و مانایی‌و پێ‌داگری لەسەر ئەوە کە ئەو فۆرمانە هەڵگری پەیام‌و دەلالەتی هاوچەرخن، دەبێتە هۆی پنگ خواردن لەمێژو دابران لەئەمرۆو داهاتوو، پانۆفسکی لەسەر ئەو باوەرەیە کە ئەو رەوتە دەبێتە هۆی کەلێنێکی مێژوی‌و هەڵەیەکی مێژوویی، چون نە ئەمرۆ رابردووەو نەرابردو ئەمرۆکەیە، بەڵکە پێویستە مێژو وەک گشتێکی هەرچەند کارتێکەر بەڵام دابراو لەمرۆکە فەرزبکرێت‌و پێویستە لەدەلاقەی عەقڵییەتی مێژۆیی خۆی پێناسە بکرێت‌و خوێندنەوەی بۆ بکرێت، لەهەمان کاتیشه‌دا پێویستە ئەمرۆکە بەعەقڵییەتی هاوچەرخ پێناسە بکرێت‌و خوێندنەوەی بۆ بکرێت، ئەو رەوتە بەباوەری پانۆفسکی دەبێتە هۆی ئەوەکە لەجیات پەرەی نۆستالۆژی‌و فەخرێکی روت بەمێژو بۆ سەرپۆش دانان لەسەر کەمایەسێکانی ئەمرۆ، فۆرمێکی بەرۆژی گەورە لەگوێن فۆرمی مێژوویی بەلەخۆ گرتنی کاکڵ‌و بنەما رواڵەتی‌و ماناییەکانی سازبوونی ئەمرۆ و داهاتوویەکی فەخری ساز بکرێتەوە.
بەردەوامی کورد لەسەر بەخزمەت گرتنی فۆرماسیونی عەقڵی، کلتووری، کردەوەیی‌و رواڵەتی چەپی ئۆرتۆدۆکسی کە بەرهەمی جیرانێتی، دۆخی ستراتژیکی کورد لەژێۆپۆلەتیکی جیهانی‌و ناوچەیی، ئاراستەی سیاسەتی ئەو دەسەڵاتانەی کە کورد لەگەڵیان لەتێکهەڵچون‌و بەربەرەکانی دابوە، لەتەنیشت دۆخی کۆمەڵایەتی کۆمەلگای کوردی بوەو ئەوی خستۆتە بەرەی چەپ، بەلەبەر چاوگرتنی ئەوەیکە کە ئیتر چەپی ئۆرتۆدۆکسی چ وەک پیکهاتەو فۆرماسیونیکی حکومی‌و چ وەک فۆرماسیونیکی هزری‌و مانایی ئیتر تەنیا لەکتێبە مێژوییەکان دا ناویان دێت، دەشی بگوترێت کە بەمانای دابران لەئەمرۆو لەجیهانی هاوچەرخە، بۆیە کورد پێویستە کە لەفۆرماسیونە کۆنەکان داببرێت و روو لە فۆرماسیوۆنێکی هاوچەرخ بکات، فۆرماسیونێکی کە بەربەرە بەکەمرەنگ کردنەوەی چەک‌و رەهەندی نیزامی و پررەنگتر کردنەوەی رەهەندی سیاسی رو لەقوڵایی ستراتژیکی کۆمەڵگا بکات.
* فۆرماسیون لێرە هەم مەبەست فۆرماسیونی سەخت‌و رواڵەتیە هەم مەبەست فۆرماسیونی هزری‌و مانائیە.




۱۳۹۶ آذر ۳, جمعه

گذار از ناسیونالیسم اثبات‌گرا به ناسیونالیسم کلیت‌پذیر


شاهو حسینی




مقدمه: 
اگر مدرنیته در غرب منجر به اعتلای فرد و فردیت، ظهور فرد خودمختار و سوژه، آزادیهای فردی، افسون زدایی از جهان، تکیه و تاکید بر علم، عقلانیت و عقل باوری گردید و بر بستر این مبانی فرهنگی و اجتماعی مدرنیته سیاسی به صورت ظهور دولت مدرن و در ادامه دولت مدرن دمکراتیک در کنار مفهومی مدرن از دموکراسی و حقوق شهروندی شکل گرفت. در ایران اما مدرنیته معلول هجوم نظامی خارجی و شکستهای نظامی و سیاسی بود. شکستهای نظامی ایران سنتی و غافل از پیشرفت و عقب مانده از روسیه مجهز به سلاحهای نوین در دوره قاجار برای اولین بار ایران را با ضرورت تماس و دریافت مدرنیته روبه‌رو کرد، اما مدرنیته مورد نظر ایرانیها در آن روزگار در قالب ابزار و ادوات نظامی نمود پیدا می‌کرد، بنابراین می‌توان گفت که نگاه و خوانش ایران از مدرنیته نگاهی پوزیتوسیتی و اثبات گرایانه بود، به طبع این نگاه پوزیتویستی به مدرنیته در مدرنیته سیاسی و ناسیونالیسم به عنوان جزئی از مدرنیته سیاسی نیز رسوخ کرده بود، به طوریکه ناسیونالیسم ایرانی با تاکید بر هویت قومی، زبانی و تاریخی معرف انگارهای پوزیتویستی از ناسیونالیسم بود. 

ستونهای مدرنیته: 

کانت و هگل ذهنیت و کلیت را دو ستون مدرنیته معرفی می‌کنند. منظور از ذهنیت نه نوع نگرش و طرز تفکر که به معنای خصوصیت انسان به معنای یک کنشگر خودمختار، آگاه و سوژه می‌باشد. منظور از کلیت نیز بازشناسی متقابل انسانها به مثابه ذهنیت از سوی دیگر افراد و ذهنیتهای دیگر است، در واقع این روند شامل پذیرش انسان به مثابه سوژه است و از سوی دیگر به معنای پذیرش تکثر سوژهها در قالب بازشناسی یکدیگر است. یکی از مهمترین نتایج ذهنیت و کلیت در مدرنیته سیاسی تولد و مشروعیت جامعه مدنی، ظهور حقوق و آزادیهای سیاسی و مدنی است. در واقع مدرنیته با جدا کردن عرصههای عمومی، اجتماعی و ذهنی از متافیزیک، مشروعیت بخش سوژگی فرد و خودمختاری انسان گردید، در حوزه سیاسی نیز مبانی مشروعیت ماورایی حکومت تبدیل به مشروعیت اجتماعی گردید. 



ناسیونالیسم ایرانی (ناسیونالیسم اثبات‌گرا): 

اثبات‌گرایی اصطلاحی فلسفی است که معتقد است، جبری تاریخی بشریت را به سمتی خواهد برد که نگرشِ دینی و فلسفی از بین رفته و تنها شکل از اندیشه که باقی می‌ماند متعلق به اندیشهٔ قطعی (positive) و تجربی علم است. مطابق این دیدگاه داده‌های برگرفته شده از «تجربه حسّی » و حواس انسانی تنها منبع همه معرفت‌های معتبر هستند. ناسیونالیسم ایران به دلیل تاکید و اهمیت دادن بر عناصر عینی همچون زبان، هویت قومی و تاریخی انسانها که از طریق حواس انسانی قابل دریافت و ارزیابی هستند، با عنوان ناسیونالیسم اثبات‌گرا شناخته می‌شود، این ناسیونالیسم به دلیل تاکید بر مشخصات بیرونی منجر به شکل‌گیری دوگانه خودی و غیر خودی شده که با استفاده از زور، هژمونی سیاسی و نظامی در صدد استحاله و از میان برداشتن دیگری و همرنگ کردن اجباری غیریتها با خود در جهت یکی کردن و یکدست کردن جامعه و از میان برداشتن کانونهای بحران بود. 

در واقع تاکید ایران بر ساختارهای ظاهری در تماس با مدرنیته که به دلیل شکستهای نظامی در جنگ با روسیه بود و برای جبران آن بجای تاکید بر مبانی معرفتی و نرم‌افزاری مدرنیته با تاکید بر سخت افزار درصدد ایجاد کارخانه توپ، تفنگ و مدرسه نوین بود، در حوزه سیاسی نیز بجای اهمیت دادن به مبانی نظری شکل‌گیری دولت مدرن با تاکید بر ساختارهای عینی همچون قانون، پارلمان، انتخابات و حزب سیاسی معرف انگارهای پوزیتویستی از مدرنیته سیاسی شد، که در ناسیونالیسم نیز خود را به صورت تاکید بر عوامل عینی و صفات خارجی فرد نشان داد.                               

  

ناسیونالیسم کلیت‌پذیر: 

ناسیونالیسم کلیت پذیر بر حق حاکمیت مردم در محدوده دولت_ملت و بر امکان تحول دمکراتیک و از میان رفتن بستر و زمینه‌های شکل‌گیری دوگانه خودی و غیرخودی و تلاشهای زورمندانه و ستمگرانه برای یکدست کردن جامعه تاکید دارد و مبتنی است، این ناسیونالیسم که امتداد کلیت در مدرنیته به صورت شناسایی و مشروعیت سوژه بودن انسان و تاکید بر آگاهی و خودمختاری فرد است که نتیجه‌اش قبول پلورالیزم و تکثر در هویتهاست در مدرنیته سیاسی به صورت ظهور دولت مدرن دمکراتیک با تاکید بر ملتی برآمده از حس یگانگی و تعلق خاطر اختیاری و آگاهانه به دور از هر گونه فشار و زرو می‌باشد. چنین انگارهای از ناسیونالیسم با پذیرش پلورالیزم هویتها در عرصه اجتماعی، زمینه و بستر مشروعیت بخشی به پلورالیزم در حوزه سیاسی را فراهم کرده و در نتیجه با به رسمیت شانختن شکافها، پیش بینی سازوکارهای دمکراتیک، ظهور شهروند و حقوق شهروندی و زمینی بودن مبانی مشروعیت راه را بر شکل‌گیری هر گونه دوگانه خودی و غیرخودی بسته و بجای سرکوب برای از میان برداشتن کانونهای بحران، با پذیرش تکثر و ایجاد زمینه و بستر برای ظهور هویت‌ها و اندیشههای گوناگون با مدیریت کانونهای بحران از آسیب‌زایی آنها کاسته و بر ثبات زایی آنها می‌افزاید. 

نتیجه‌: 
تداوم خوانش اثبات‌گرایانه از ناسیونالیسم در ایران بهغیر از عمیق‌تر کردن و بهتر کردن زمینه برای تقویت نیروی واگرایی و از بین رفتن هر گونه مجال همزیستی انسانی و آزاد در میان اقلیتهای ملی موجود در ایران راه را برای انشقاق بازتر می‌گرداند، در یک چنین محیطی به دلیل تثکر هویت‌ها و فرهنگها تاکید بر ناسیونالیسم کلیت‌پذیر و شناسایی سوژگی انسان و خودمختاری انسانها و جوامع در ارائه تصویر و تعریفی از هویت خویش، زمینه و بستر را برای تدوام همزیستی آزاد و دمکراتیک فراهم می‌نماید. 





منابع: 
وحدت، فرزین، رویارویی فکری ایران با مدرنیت، ترجمه مهدی حقیقت‌خواه، ققنوس، تهران، ١٣٨٢ 
ت‍وس‍ل‍ی، غ‍لام‌ع‍ب‍اس، ن‍ظری‍ه‌ه‍ای ج‍ام‍ع‍ه‌ش‍ن‍اس‍ی‌، ت‍ه‍ران: س‍ازم‍ان م‍طال‍ع‍ه و ت‍دوی‍ن ک‍ت‍ب ع‍ل‍وم ان‍س‍ان‍ی دان‍ش‍گ‍اه‍‌‌ه‍ا (س‍م‍ت)‫،
۱۳۶۹ 
سیف زاده، حسین، مدرنیته و نظریه های جدید علم سیاست، بنیاد حقوقی میزان،
۱٣٨٨


منبع مقالە: http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=83283

۱۳۹۶ آبان ۲۹, دوشنبه

حەڵقەی ونی کۆمەڵگای مەدەنی کوردی وەک مێنتالیتە

شاهۆ حوسێنی

بوومەلەرزەی بیست و یەکی خەزەڵوەری کرماشان لەتەنیشت مووسیبەت و داغی کۆچی ئەزیزان و ماڵوێرانی، دەرکەوتەیەکی گرینگی هەبوو، ئەویش نیشان دانی هێزی جەماوەری و قوڵایی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵات بوو.
ئەگەر قەبووڵ بکەین کە کۆمەڵگای مەدەنی لەخۆ گری چوار تایبەت مەندی: عەقڵی گشتی، خواستی گشتی، کرداری گشتی و هەواهەنگی گشتیە، ئەوا لە رۆژهەڵات هەم عەقڵی گشتی، هەم خواستی گشتی و هەم کرداری گشتێکە دیتران. هەر ئەوەش وەهای کرد کە لە زووترین کات و هەر لەیەکەم ساتەکانی بوومە لەرزەکەدا، بیر و رای گشتی و مەدەنی کوردستان بە هۆی تێلێگرام و باقی رایەڵە گشتێکان، بەخێراییەکی زۆر ئاگاداری دۆخەکە کرا و حەول و جموومۆڵە خۆ رێکخراوەکان هەم لەلایەن ئێن جی ئۆکان و هەم لەلایەن کۆر و کۆمەڵە مەدەنیە خۆبەخشەکان دەستی پێ کرد، بەڵام هەمووی ئەو تایبەت مەندیانە لە غیابی هەواهەنگی گشتی و رێککەوتنێکی سەراسەری لەنێوان ناوەندە جۆراوجۆرەکانی مەدەنی کۆمەڵگای کوردی، جۆرێک نارێک و پێکی لەگەیاندن و دابەش کردنی پێداویستێکانی خەڵکی بوومەلەڕزە لێدراوی لێکەوتەوە، لەوەها بۆشاییەکەیش دابوو کە سووپای پاسداران و ئاستانی قوودسی رەزەوی بە داگیرکردنی یارمەتێ مەدەنێکان بەشێک لەوانی بەناوی خۆی و لە بەرژەوەندی دەسەڵاتا بڵاو کردوە. بێ گوومان هەموو تایبەت مەندێکانی پەرەی کۆمەڵگایەکی مەدەنی بەهێز لە رۆژهەڵات بوونی هەیە، بەڵام هێشتا رێککەوتن و هەواهەنگی لەناو ئۆرگانەکان و پێکهاتەکانی مەدەنی دا غایبە، ئەو بۆشاییە بەربەستێکی گرینگە بۆ سەر هەڵدان و پەرەی مێنتالیتەی کۆمەڵگایەکی مەدەنی کوردی.

دیارە لێر مەبەست لە مێنتالیتە مانا و دەرکەوتە مۆدێرنەکەیەتی، بێ گومان کورد و کوردستان لەبەردەم ئەزموون و تەجرووبەیەکی گرینگی مێژوویی دایە کە لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەستی پێ کردوە، ئەم ئەزموونە شتێک نیە جگە لە رووبەروو بوونەوەیەکی درووست و ناوەرۆک تەوەرە (نەک هەر بەتەنیا رۆاڵەت تەوەرە ئەو جۆرەی کە کورد تا ئەمرۆکە لەگەڵی رووبەروو بۆتەوە) لەگەڵ مۆدێرنیتەیە. کورد بۆ زاڵ بوون بەسەر کێشە ناوخۆیی و دەرەکێکانی‌دا چارەیەکی نیە جگە لە رووبەروو بوونەوە لەگەڵ مۆدێرنیتە.
بێ گومان یەکێک لەکۆڵەکە گرینگەکان و بنەما سەرەکێکانی مۆدێڕنیتە زەینییەت یان مێنتالیتەیە، مێنتالیتە نەک بەمانی نەریتێکەی کە بریتیە لە شێوەی بیرکردنەوە یان جۆری هزر و ئەندێشە، بەڵکە بەمانای کەڵکە بوونی ئەزموون گەلێکی مێژوویی لەهەناوی کورد و بوون بە هێزێکی کۆڕگێر و کارتێکەر، واتە هێزێکی مەعریفی و هزری لە رەوتی ژیانی کردەوەیی و زەینی تاکی کورد کە هێز و ئیرادەیەک بە تاک دەبخشێت بۆ کارتێکەر بوون لەسەر رەوتی ئاڵوگۆرێکان، دەرکەوتن وەک هێزیکی ئاڵوگۆری خوڵقێن، بوون بە کۆرگێڕێکی زانستمەند و پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی ڕابردوویەکی مێژوویی هەم لە ئاستی مەعریفی، هەم لە ئاستی رواڵەتی و هەم لە ئاستی کردەوەیی‌دا، مێنتالیتەی مۆدێرن بە مانای بەهێز بوونی تاک لەبەرامبەر دەسەڵات و هەرجۆرە ناوەندێکی دەسەڵات سەپێنە، واتە بەهێزی بوونی تاک لەسەر بنەمای هزری شاروومەندی و پێوەندێکی موازی نەک هیرارشیک و توولی. بەواتایەکی تر مێنتالیتە لەخۆگری تایبەت مەندی گەلێکی تاکەکانە، تایبەت مەندی گەلێکی وەک سووژ بوون، ئاگایی و سەربەخۆ بوون لەخۆ پێناسە کردن و خۆ ناساندن.
ئەو مێنتالیتەیە دەبێتە هۆی سەرچاە بوون، سووژە بوون، کۆرگێر بوون و زاڵ بوون بەسەر ئەو کەرەسانەی کە خۆی خۆڵقاندوویەتی بۆ خزمەت بەخۆی کە بریتین هەم لە پێکهاتە ماناییەکانی وەک هزر و ئایدۆلۆژی و هەم پێکهاتە رواڵەتێکانی وەک دەوڵەت و حکوومت.
لەوەها دۆخێک دا کۆمەڵگای مەدەنی وەک مێنتالیتە کە پێکهاتوە لە تاکی سەربەخۆ و سووژە، دەبێتە پێکهاتەیەکی گشتگیر، دەسەڵات رەمێن و سووژە کە پەرە پێ‌دەری عەقڵی گشتی، خواستی گشتی، کرداری گشتی و هەواهەنگی گشتیە، واتە کۆمەلگای مەدەنی وەک مێنتالیتە دەبێە کەسایەتیکی گشتی سەربەخۆ کە پێکهاتوە لە مێنتالیتەی تاکی کورد و درێژەی رەوتی مێنتالیتەی تاکی کوردە بۆ بەهێزتر کردن و پاراستنی لە هەرجۆرە دەسەڵاتێکی هێژمۆنی سیاسی و نامەدەنی.


دەشێ بگوترێت کە ئەگەر مێنتالیتە بەمانای تاکی سەربەخۆ، خۆپێناسەکەر و وریا دێتە ئەژمار ئەوا گشتێتی بەمانای ناسینەوە و بەفەرمی ناسین و قەبوڵی کردنی مێنتالیتەکان لەلایەن یەکترەوە لە پێکهاتەی کۆمەڵگای مەدەنی‌دا وەدی دێت، واتە کۆمەڵگای مەدەنی وەک مێنتالیتە، مەکۆ و بەستێنی بەفەرمی ناسین و قەبوڵی تاکەکان وەک مێنتالیتە و ئاستی پێشکەوت و گەشەی زیاتری تاک، پشتیوانی‌کەری تاک و مسۆگەرتر کردنی شووناسی تاکەی سەربەخۆ و پێناسە کەرە، ئەو رەوتە لەراستی‌دا تەواوکەری رەوتی بە مەبەست گەیشتنی تاکە کە لە رەوتی مێژوویی خۆی‌دا بۆ گەیشتن بە ئامانج، لە قۆناغی سرووشتی‌دا، دەوڵەت و سیاسەتی بنیاد نا و پێی نایە قۆناغی سیاسی و لەپاش قۆناغی سیاسی بە بنیادنانی کۆمەڵگای مەدەنی دەگاتە قۆناغی مەدەنی.

۱۳۹۶ مرداد ۱۴, شنبه

لەدێموکراسێکی رادیکاڵەوە بەرەو سۆسیالیسمی دیموکراتیک


( سەرچاوە مەعریفێکانی هزری دکتۆر قاسملوو)
شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
دێموکراسی رادیکاڵ بەرهەمی هزری ئێرنێست لاکلائۆ و شانتاڵ مۆفەیە، لاکلائۆ بیرمەندێک بوو کە لەتافی لاوەتیدا لە هزر و ئەندێشەکانی لێنین لای‌دا رووی لە ستالێنینیسم کرد، بەڵام هاتنی لاکلائۆ بۆ بریتانیا دەسپیکی ئەزموونیکی تازە لە ناسین و رووبەروو بوون لەگەڵ چەپ بوو، لاکلائۆ بەچاوی خۆی ئاوا بوونی هزری مارکسیستی لە ئووروپای کۆتاییەکانی دەیەی هەشتای دیت و ئەزموونی کرد، هەر بۆیە بە هاوکاری شانتاڵ موفە روویان لە خوێندنەوەی روانگەکانی گرامشی کرد، ئەوان بەکەڵک وەرگرتن لە هزری گرامشی رەخنەیان لە رەوتەکانی بیری مارکسیستی گرت بە هۆی ئەوەکە لەسەر ئەو باوەرە بوون کە بەربەرەکانی سیاسی لە هزری مارکسیستی‌دا بە بەستنەوەی بە رەهەندی ئابووری دابەزاوەتە کێشەی چینایەتی، لەکاتێک‌دا تەنیا چینی کرێکار سووژەی ناوەندی موبارەزەی سۆسیالیستی نیە، واتە بە پێچەوانەی هزری مارکسیستی کە لەسەر ئەو باوەرە بوو کە بزاڤە کۆمەڵایەتێکان لەبەرامبەر کێشە و موبارەزی چینایەتی دەور و نەقشێکی پەراوێزیان هەیە، لەسەر ئەو باوەرە بوون کە هەموو بزاڤە کۆمەڵایەتێکان دەور و نەقشی تایبەتی خۆیان هەیە و گرینگی خۆیان دەبێت پێ‌بدرێت. بۆیە ئەوان بە پێچەوانەی هزری مارکسیستی کە شێوەی بەرهەمهێنانی بە دیاریکەر و یەکلاییکەرەوە دەزانی، لەسەر ئەو باوەرە بوون بەربەرەکانی بۆ سۆسیالیسم بەمانای بەربەرەکانی بۆ دێموکراسی رادیکاڵە.
گرینگایەتی دێموکراسی:
لە دێموکراسی رادیکاڵی لاکلائۆ و مۆفەدا، هەڵبژاردن و دێموکراسی نوێنەرایەتی لەناو ناچێت و رەد ناکرێتەوە بەڵکە وەک چوراچیوەی پێناسەی شاروومەندان لە ژینگەی سیاسی‌دا دەردەکەوێتەوە، پێ‌داگری وان لەسەر هەڵبژاردن و دێموکراسی نوێنەرایەتی و گرینگی‌دان بە پرۆسەی دێموکراتیک بەو هۆکارە بوو کە وەک زەروورەتێک بۆ گوزار لە عەقڵی پۆپۆلیستی بەرەو عەقڵی سیاسی پیناسەیان دەکرد. بەگشتی دەشیت بگوترێ کە دێموکراسی رادیکاڵ بەمانای حەول و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە دێموکراسی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و ئابووریە بەرێگایەک‌دا لەدەرەوەی هزری لێبرالی و کۆنسێرواتی سەرمایەداری، لاکلائۆ و موفە لەسەر ئەو باوەرەن کە دیموکراسی رادیکاڵ بە پێچەوانەی دێموکراسی لیبراڵ کە حەول دەدات دێموکراسی لە دەلاقەی لیبرالیستێوە “کە خۆی بنیادنەری زوڵم و هەڵاواردنە” مسۆگەر بکات، حەول دەدات دێموکراسی لە دەلاقەی سۆسیالیسمەوە کە لەسەر سێ کووچکەی بەرابەری سیاسی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و بەرابەری ئابووری بنیادنراوە، مسۆگەر بکات. بۆیەش ئەو دێموکراسیە رادیکاڵە، چوون حەول دەدات لەبنەرەترا و لە ریشەرا ئەو هەڵاواردنانە چارە سەر بکات.
پێوەندی رادیکاڵ دیموکراسی و سۆسیالیسمی دێموکراتیک:
بێ‌گومان سۆسیالیسم ئەگەر دیموکراتیک نەبێت، بەجۆرێ کە زۆرینەی کۆمەڵگا ئازادنە قەبوڵی نەکات، ئەوا نیزامی سیاسی دەبێتە نیزامێکی سەرکوتت‌کەر، واتە سەرەتا پێویستە بەشیوەیەکی ئازاد و دیموکراتیک دەسەڵاتێکی سۆسیالیستی بێتە سەرکار و ئەو دەسەڵاتەش حەول بۆ سۆسیالیزە کردنی کۆمەڵگا بدات، ئەگینا کەمینەیەکی رادیکاڵی کە بە زۆر دێتە سەرکار و هزر و ئەندێشەی خۆی بەسەر کۆمەڵگادا حاکم‌دەکات. ئیتر مەجال بە دەرکەوتنی زۆرینەنادات و ئەزموونی چەپە رادیکاڵەکان نیشانی داوە کە نەیانتوانیوە عەداڵەتێکی کۆمەڵایەتی مسۆگەر و پەرەئەستاندوو بەدی بێنن.
دێموکراسی رادیکاڵ بۆ مسۆگەر کردنی سۆسیالیسمی دێموکراتیک پێویستە حەول بۆ پەرەی کۆمەڵگایەک بدات کە خاوەنی سێ‌کووچکەی گرینگە، پەرەی ئابووری، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و دێموکراسی سیاسی، لکلائۆ و مۆفە لەسەر ئەو باوەرە بوون کە سەرمایەداری بەهۆی گرینگایەتی‌دان بە عەداڵەتی سیاسی و بەرین‌تر کردنەوەی ناعەداڵەتی ئابووری عاجزە لە بەدی هێنان و پەرەی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، لەبەرامبەریش‌دا چەپی رادیکاڵ بەهۆی گرینگایەتی دان بە ئابووری و بەرین‌کردنەوەی ناعەداڵەتی سیاسی عاجزە لە بەدی هێنانی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، بەڵام رادیکاڵ دێموکراسی بەهۆی باوەرمەدنی بە پەرە و عەداڵەتی سیاسی و ئابووری بەڵام نە لەرەنگی سەرمایەداری و نە لەرەنگی چەپی رادیکاڵ کە لە رەنگی سۆسیالیستێکەی و حەول بۆ ئاڵوگۆری رادیکاڵ لە پێوەندێکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا مزگێنی بەخشی عەداڵەتێکی کۆمەڵایەتی پەرەئەستاندوویە بۆ قوڵایی کۆمەڵگا.
ئاکام:
دکتۆر قاسملوو بە درووستی دوو کێشە و قەیرانی قوڵی لە ئێران و کوردستان دەرک کردبوو، ئەو لە کوردستان هەژاری و دوا کەوتووی دەدیت کە نە بەرهەمی بێ ئیماکاناتی و جەبری ژینگەیی کە بەرهەمی دیکتاتۆرییەتی دەسەڵاتی ناوەندی بوو، بۆیە ئەو دەبا هاوکات لە دوو بەرەدا خەباتی کردبا، بەرەیەک بۆ لەناو بردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری (خەبات بۆ عەداڵەتی سیاسی)کە سەرچاوەی هەژاری کوردستان بوو، بەرەیەک حەول بۆ نەهێشتن و لەاو بردنی هەژاری بوو(خەبات بۆ عەداڵەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی)، ئەزموونی ژیان هەم لە جیهانی کۆمۆنیستی (باوەرمەند بە عەداڵەتی ئابووری لە غیابی عەداڵەتی سیاسی) و هەم لە جیهانی سەرمایەداری(باوەرمەند بە عەداڵەتی سیاسی لە غیابی عەداڵەتی ئابووری) هزر و بیری دکتۆر قاسملووی بیرمەندی بەجوانی ئامادە کردبوو، بۆیە بە پەیرەو کردنی سۆسیالیسمی دێموکراتیک خەباتی خستە گەر بۆ دێموکراتیزە کردنی ئێران و هاتنە سەرکاری دەسەڵاتێکی دێموکراتیک و حەول بەمەبەستی سۆسیالیزە کردنی کۆمەلگای ئێران و کوردستان بۆ لەناو بردن و نەهێشتنی هەژاری و دواکەوتوویی بە شیوەیەکی ریشەیی و رادیکاڵ نەک رووتین و رواڵەتی. واتە ئەو بە پەیرەو کردنی سۆسیالیسمی دێموکراتیک دوو ئامانجی دەپێکا، یەکەم لە ئاستی سەراسەری‌دا دەسەڵاتێکی دیموکراتیک دەهاتە سەرکار و بەو شیوەیە سەرچاوی هەڵاواردن و ناعەداڵەتی سیاسی لە ئاستی سەراسەری‌دا لەناو دەچوو، هەمیش بەلەناو چوونی دیکتاتۆرییەتی ناوەندی سەرچاوەی هەژاری و هەڵاواردنی ئابووری کوردستان لەناو دەچوو.


۱۳۹۶ خرداد ۱, دوشنبه

رەهەندی سێهەم ( کۆمەڵناسی جیاوزی روانگەی نێوان کۆمەڵگا و ئۆپۆزیسیون)

شاهۆ حوسینی
پێشەکی:
بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خولی دوازدەهەم لە ئێران بوو بەهۆی زەق بوونەوەی هەرچی زیاتری کەلێن و قەڵشی نێوان روانگەی کۆمەڵگا لەناوخۆ و ئۆپۆزیسیونی کورد لە دەرەوەی کوردستان، کەلێن و قەڵشێک کە ئەگەر خوێندنەوە و خەسارناسێ نەکرێت لە درێژەدا دەتوانێ ئەو قەڵش و دابرانە قوڵتر و قەیراناوی‌تر بکاتەوە، دیارە ئەو دەرکەوتەیە دەکرێ لەزۆر لایەن و بوعدەوە ئاوری لێ بدرێتەوە و تیشکی بخرێتە سەر، بەڵام ئەو نووسراوەیە هەوڵ دەدا بە کەڵک وەرگرتن لە چەمکی ” دابرانی بەرەکان* وەک یەکێک لەگرینگترین و ئەکتیوترین کەلێنەکانی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگادا، بەجەخت کردن لەسەر رەهەندی بەرەی میژوویی مانهایم ، تیشک بخاتە سەر ئەو جیاوازەیە. مانهایم لە رەهەندی بەرەی مێژویی‌دا لەسەر ئەو باوەرەیە کەلێنی نێوان بەرەکان و دابرانی بەرەکان ئاکامی حەتمی ئەزموونی جیاوازی بەرەکانە لە رەوتی مێژویی‌دا, ئەگەرچی توێژینەوەی کۆمەڵناسانە بەکەڵک وەرگرتن لەو چمکە زۆر کۆن نیە، بەڵام توانیوێتی ببێتە بنەمای توێژینەوەگەلێکی زانستی کە دەرئەنجام و ئاکامی باشیان لێ کەوتۆتەوە.
دابرانی بەرەکان:
دابرانی بەرەکان وەک چەمکێک نیشان دەر و ئاماژەیەکە بۆ جیاوازی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و جیاوازیکی مانادار لە هزر و باوەرەگەلی تاک کە رێگا پێشاندەر و نەقشە رێگای کردوەی تاکەکانە، خاوەن رایان لەسەر ئەو باوەرەن کە ئاڵوگۆری بەربڵاو و خێرا لەناو کۆمەڵگاکان و پێوەندی بەربەرین و بەردەوامی نێوان کۆمەڵگاکان بەتایبەتی لەپاش شۆرشی سەنعەتی و لەدرێژەدا شۆرشی تێکنۆلۆژیکی، دابرانی نێوان بەرەکان وەک قەڵش و کەلێنێکی کۆمەڵایەتی زەقتر و گرینگتر کردوە، ئەگەر لە کۆمەڵگا نەریتێکان‌دا ئەوا نەریتە کۆمەڵایەتێکانی سەرچاوە گرتوو لە پێوەندی هێرارشیکی بنەماڵەیی، گەورەسالاری و عەقڵانییەتی زەروورەتی ملەکەچ بوون بە نەریت و نۆرمەکان ئەرک و رۆڵی کۆمەڵ‌گر کردنی چین و بەرە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگای لەئەستۆ بوو، ئەوا ئاڵوگۆری لە سیستمی پەروەردە و بارهێنان، پەرەی زانستگا و زانستی مۆدێرن، هاتنە ئارای کەرەسە و ئامێر گەلی تێکنۆلۆژیکی مۆدێرن، دەور و نەقشی گەورەکان و بنەماڵەی لە کۆمەڵ‌گر کردنی بەرەکان کەم‌رنگتر کردوە، بە جۆرێ کە پێکهاتەی پیوەندی مانایی و رواڵەتی تاکەکانی لەگەڵ بنەماڵە و کۆمەڵگا گوری و لەجیات عەقڵانییەتی ملکەچ کردن بۆ نۆرم و بەها کۆمەڵایەتێکان، عەقڵییەتی شک لە بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتێکان و روانگە گەلی جوارجۆر و جیاوازی لەمەر ئانتۆلۆژی و ئیپیستمۆلۆژی بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتێکان هێنایە ئاراوە. ئەو رەوتەش بێ‌گومان دەگەرێتەوە بۆ پەرەی زانیاری و زانست بەتایبەتی لەپاش پەرەی تۆری ئینترنێت، رایەڵەگشتێکان، سۆشیال میدیا و کەرەسەکانی تری راگەیاند کە وەک شۆرشی زانیاری پیناسە کراوە. ئەو ئاڵوگۆریانە بوونە هۆی جیاوازی لە فام، خوێندنەوە، بۆچوون و کردوەی نێوان بەرەکان لەبەرامبەر دەرکەوتەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئابووری‌دا.
مانهایم لە رەهەندی بەرەی مێژوویی‌دا تیشک دەخاتە سەر ئەو دەرکەوتە گرینگە مێژووییانەی کە لە بازنەی جوغرافیایەک‌دا و لە دەورەیەکی مێژوویی دا هەل و دەرفەت دەرەخسێنن هەتا تاکەکان بەیەکەوە و لە تەعامول لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ دەسەڵات، ئەزموون و تەجرەبەیەکی هزری و مەعریفی جیاوازیان دەست بکەوێت، بۆ وێنە لە پێکهاتەی نەزمی جیهانی‌دا دەتوانرێت ئاماژە بە رووخانی سیستمی دوو جەمسەری و عەقڵییەتی چەپی ئۆرتۆدۆکسی، پەرەی خەباتی مەدەنی و سەرکەوتنی رەوتی رێفۆرمخوازانەی دێموکراتیزسیون لە وڵاتانی جۆراوجۆر بکرین و لەناوخۆش ئێمە دەتوانین باس لە دەور و نەقشی خاتەمی بکەین کە لە ساڵی ٧٦ را هەتا ٨٤ وەک سەرۆک کۆمار، بە لابردنی سیستمی گوزینیش لە زانکۆکان مەجال و دەرفەتی رەخساند کە بەشیوەیەکی بەرین خوێندکاری کورد لە بەشەکانی زانستی سیاسی، فەلسەفە، یاسا، کۆمەڵناسی و لە ئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا وەربگیرێن، لەهەمان کات‌دا بەستێن و زەمینەی رەخساند کە بڵاڤۆکە گشتێکانی وەک رۆژنامە، گۆڤار، حەوتەنامە، دووحەوتەنامە و بڵاڤۆکە خوێندکارێکان بەشیوەیەکی بەرین دەربچن، هەروەها مەجالی چاپ و بڵاو بوونەوەی رێژەیەکی زۆری کتێب رەخساند کە پێشتر هێڵی سوور و بڤە بوون، ئەو رەوتە لەناو کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و لەناو کۆمەڵگای کوردی بە تایبەتی بوو بە هۆی بەرهەم هاتنی بەرەیەکی جیاواز لەگەڵ ئەو بەرەیەی کە هەڵگری عەقڵییەتی شۆرش و شەر و بەرخۆدان بوون، بە جۆرێک کە بەرەی تازە هەڵگری عەقڵییەتیک و فامێکی جیاواز بوون. ئەو بەرەیە ئەگەرچی دردوونگ و شل بوو لە پێوەندی و هەواهەنگی لەگەڵ هاوبەرەکانی تری لەناو زۆرینە، بەڵام وردە وردە بە تێکەڵاو بوونی نووخبەکان لەگەڵ بەرەی نوخبەی زۆرینە بەرە بەرە لێک نزیک بوونەوە، دیارە ئەو لێک نزیک بوونەوەیە بەمانای هاوئامانجی و هاو خواستی لە بیدایەتی خۆی‌دا نیە، بەڵام بە پێی سیگناڵەکانی پەرەی ئەو عەقڵییەتەیە، رێگای دەرباز بوون لە قەیرانی داپڵۆساندن و سرینەوە، سەرکەوتنی دێموکراسی لە کۆمەلگادایە و ئەو دێموکراسیەش بەرهەمی رەوتێکی هەنگاو بەهەنگاو لەلایەن کۆمەڵگای مەدەنی و ئۆرگانەکانێتی.
ئاکام:
مانهایم بەگشتی لە تێئۆری بەرەی مێژویی‌دا پێ‌داگری لە سەر چەند خاڵ دەکات:
یەکەم: روودانی ئاڵوگۆری کۆمەڵایەتی، سیاسی و مێژوویی لە کۆمەلگادا، ئاڵوگۆریکی کە بتوانێ هێژمۆنی عەقلییەت و گوتاری کەمینەیەکی زاڵ لەرزۆک بکات و گوتارە پەراوێز خراوەکان بێنێتەوە ناو کۆمەڵگا.
دووهەم: ئەزموون کردنی ئەو ئاڵوگۆریانە لەنێوان تاکەکانی هاوپۆل و هاو تەمەن، بەجۆرێ کە ببێتە ئەزموونیکی کۆمەڵایەتی هاوبەشی بەرەیی.
سێهەم: بەدی هاتنی عەقڵییەتێک و زەینییەتێکی هاوبەش کە جۆریک مەعریفەت، دەرک و فامی هاوبەش ساز بکات.
چوارەم: کارتێکردنی ئەو زەینییەت و مەعریفەتە لە سەر کردەوە و هەڵسووکەوتی بەرە.
بەو پێیەش دەرکەوتی ئەو رەوتە دەبێتە هۆی ئەوەکە ئاڵوگۆری لە بنەمای باوەری تاکەکان‌دا ساز ببێت، ئاڵوگۆری لە پێوەرەکانی ئەرزشی و مۆراڵی تاکەکان دا ساز ببێت، ئاڵوگۆری لە خواست و ویستەکانی تاکەکان‌دا ساز ببێت، ئالوگۆری لە شیوەی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ رووداوەکان لە هەناو و زەینی تاکەکان‌دا ساز ببێت.
ئاوردانەوەیەک لە مێژووی سەرهەڵدانی ئۆپۆزیسیونی کوردی دەرخەری ئەو راستێیە کە کاكڵی هزری و پێکهاتەیی ئەو ئۆپۆزیسیونە لەژێر هێژمۆنی چەپی ئۆرتۆدۆکس و نەزمی دووجەمسەری‌دا ساز بوە، هەر بەو پێیەش کردوە و خواست و ویستی ئەو ئۆپۆزیسیونەی کە لەخۆگری بەرەیەکی هزریە، سەرچاوە گرتووی ئەو سەردەمە میژوویەیە، دەکری ئەوە رەوتە وەک رەهەندی یەکەمی بزاڤی کۆمەڵگای کوردی چاوی لێ‌بکرێت. بەڵام لە درێژەدا و گۆرانی کەش و هەوای سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووری هەم لە پیکهاتەی نەزمی جیهانی‌دا و هەم لەناوخۆ بەستێن و زەمینەی رەخساند بۆ سەرهەڵدانی بەرەیەکی تر کە هەم لە هزر و عەقڵییەت‌دا و هەم لە کردوەدا جیاواز لە رەهەندی یەکەم دەرکەوتوون، دەکرێت ئەمەش وەک رەهەندی دووهەمی بزاڤی کوردی پیناسە بکرێت.
باوەری نووسەری ئەو دێرانە ئەوەیە کە هیچ کام لەو بەرانە نەکۆڵیان لێ ناکرێت و ناشتوانرێت کە نەبیندرێت، هەر جۆرە حەولێک بۆ نەدیتن و پشت‌گوێ خستنی ئەو دوو رەهەندە ئاکامی پێچەوانەی هەیە، کەوابێ لێک تێگەیشتن و لێک نزیک بوونەوە بۆ زیاتر کارتێکەر بوون و زۆرتر دەسکەوت وەدەست خستن زەروورەتێکی حاشا هەڵنەگرە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کۆمەڵگای کوردی پێ‌داگری لەسەر گوتارێکی نەتەوەیی بکات کە داللی ناوەندی ئەو گوتارە دیموکراسی بێت و رەهەندی درەختی خەبات وەک مێتۆدیکی کۆن جێگای خۆی بداتە رەهەندی رایزۆماتیکی خەبات وەک مێتۆدیکی نوێی خەبات.


ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی