۱۳۹۶ دی ۱۷, یکشنبه

غیابی چوارچێوەی نەزەری بۆ شرۆڤە و خەسارەکانی

شاهۆ حوسێنی
بەشی هەرەزۆری ئەوبەرهەمانەی بەنووسراوەیان بەلێدوان بۆشرۆڤە بڵاو دەبنەوە ناتوانن لەخۆگری واقعی دەرکەوتەکان بن، بەهۆی‌ئەوەکە نووسەریان بێژەرهیچ دەلاقەیەکی نەزەری بۆ تیشک خستنە سەر بابەتەکەی نیەو لەئاکامدا بابەتەکە لەخۆگری هێندێک وشە وحوکمێکی ناراست و هەڵەیە.
گرینگایەتی چوارچێوەی نەزەری لەوەدایە کە دەلاقە و زاویەیەک دەدا بە نووسەر و بێژەر کە لەو را تیشک بخاتە سەر دەرکەوتەکان و لە پەراوێز نووسی و پەراوێز بێژی لە ئەمان دابێت، چوارچێوە نەزەری لە راستی دا وەک لێنز لە وێنەگری دایە، لێنز لە وێنەگری‌دا کەرەسەیەکە کە نوور لەو دەگوزەرێت و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی روون و وازحی وێنەی دەرەوە لەسەر فلیم یان وەرگری ناو کامێراکە، لەراستی‌دا ئەرکی سەرەکی لێنز پێکهێنانی وێنەیە کە لە غیابی ئەودا هیچ وێنەیەک بەرهەم نایەت.لێنزەکان چوراچێوەی وێنەکان دیاری دەکەن، هەر لێنزێک وێنەیەکی تایبەت دەدا بە بینەر، غیاب یان لەکارکەوتوویی لێنز وێنەی ڵێڵ و ناروون دەخاتە بەردەم بینەر کە ناتوانێت گوزارشت لە واقعی دەرکەوتە بکات. وەک چۆن لەغیابی لێنزدا وێنەگری بەهیچ شێوەیەک نالوێ، لە غیابی چوارچێوەی نەزەریش شرۆڤە و تەحلیل نالوێت. چوارچێوەی نەزەری یان لێنزی هزری لە شرۆڤەدا زۆر جار لەخۆ گری پارادایمێک یان کۆگشتیەک لە پارادایمەکانە، بەڵام غیابی پارادیم وێنایەکی ڵێڵ و هەڵە دەخاتە بەردەم خوێنەر یان بیسەر، بەداخەوە بەشەی هەرە زۆری نووسراوە و لێدوانەکانی ناو شەقامی سیاسی کورد لە غیابی چوارچێوەیەکی نەزەری رەنج دەبەن و ئەوەش بۆتە هۆی ئەو خەسارە کە هیچ کام لەو نووسراوە و لێدوانانە گوزارشی واقعی شەقامی سیاسی، دەرکەوتەکانی ناو ئەو شەقامە و کێشەکانی نین. لەراستی‌دا لەگەڵ ئەوەدا رۆژانە بەدەیان نووسراوە و لێدوان لەسەر دەرکەوتەکانی سیاسی‌ناو کۆمەلگای کوردی بڵاو دەبێتەوە بەڵام لەحەیسی بەکار بردنی پارادیم و تێئۆریزە کردن و بەپارادایم کردنی دەرکەوتەکان هیچ پێشکەوتێک نابیندرێت. بۆ وینە شرۆڤەکار دەتوانێت لەدەلاقەی پارادایمی کۆمەلناسی مێژوویی، شرۆڤەی گوتار، پارادایمی سیستمی، سایبێرنێتیک، پۆست‌مۆدێرنیسم، رێکخراوەخوازی، پارادایمی رەخنەگرانە، هێرمۆنتیک، پێکهاتەخوازی‌، پارادایمی کایەکان‌، پارادایمەکانی کۆمەڵناسی سیاسی‌وکردەوە خوازی را دەرکەوتەکانی سیاسی شرۆڤە بکات.

چوارچێوەی‌نەزەری‌دەبێتەهۆی‌بەرهەم‌هاتنی‌گوتاروروانینی‌گوتاری‌بۆسەردەرکەوتەکان‌وغیابی‌ئەودەبێتەغیابی‌گوتار وروانینی‌رەمەکی، نازانستی‌وهەڵە بۆسەر دەرکەوتەکان.

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی