۱۳۹۷ اسفند ۱۸, شنبه

بزاڤی فێمێنیستی لە غیابی هزری فێمێنیستی


شاهۆ حوسێنی
درووشمەکانی بەشی هەرە زۆری خۆپێشاندانەکان و ڕێوڕەسمەکانی ٨ی مارس رۆژی جەهانی ژن، تەنیا خۆی لەفۆرمی دیاردە ئۆبژێکتیوەکان‌دا دیتەوە و هەموو ساڵێش ئەو دیاردەیە دوو پات دەبێتەوە، ئەگەرچی ڕەنگە درووشمی سەرەکی بەپێی ڕوداوی گرینگ و یان دیاردەیەکی گرینگی ناو کۆمەڵگا ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت، بۆ وێنە درووشمی ئەو ساڵی بەشی زۆری ڕێوڕەسمەکان لە وڵاتی ئاڵمان لەژێر کارتێکەری کەشی سیاسی ناو کۆمەڵگا و پەرەگرتنی ڕاستی بناژۆخوازی ڕاسیست، پێ‌داگری فێمێنیسم لەسەر ئانتی ڕاسیست بوون بوو، لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەش‌دا فێمێنیستە چەپەکان بە پێ‌داگری لەسەر ئەندێشەی مارکسیستی گرینگ‌ترین دیاردە و تایبەت مەندی خەباتی ژنانیان دژایەتی کاپیتالیسم، خاوەندارێتی جەستە، دژایەتی توندو تیژی سیکسی بۆسەر ژنان لەلایەن پیاوانەوە، بیمەی بێکاری و پاراستنی ئەمنییەتی کاری ژنان لەکاتی حامیلەبوون و مندال بوونا پێناسە کرد و پشتیوانیان لەخەباتی ژنان لە رۆژئاوا دەڕبری، فێمێنیستە سۆسیالیستەکان و لیبرالەکان بەپێ داگری لەسەر دێمۆکراسی، پلۆرالیزم، خاوەندارێتی جەستە، دژایەتی هەرجۆرە تووند و تیژیەک بەدژ ژنان و مافی بەرابەر لەگەڵ پیاوان، خوازیاری فرسەتەکانی بەرابەری مووچە و کار بوون، فێمێنیستە موسوڵمانەکان کە لە ناویان‌دا تورکەکان بەرچاو بوون، پێ‌داگریان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئیسلام ئەگەر درووست بخوێندرێتەوە دەتوانێ بنەمایەکی مەعریفی باش بێت بۆ پاراستنی مافی ژن.
دیاردەی گرینگ و وێکچووی نێوان هەر سێ ڕەوتی حازر لەو ڕیوڕەسمەدا پێ‌داگری لەسەر دیاردە ئۆبژێکتیوەکان بوو، بەبێ ئەوەی کە هیچ کام ئاماژە بۆ دیاردە سۆبژیکتیوەکان بکەن، ئەوان دژی پیاو نەبوون، بەڵام دژی دەسەڵاتی چەوسێنەری پیاوسالاری بوون، بەڵام بەبی سرنج‌دان بەوەکە کە پیاوسالاری و دەرکەوتە ئۆبژێکتیڤەکانی بەرهەمی ئەندێشە و دیاردەی سۆبژیکتیڤن، هیچ ئەندێشە و جیهان بینیەکیان بۆ بەرهەم هێنانی ژنی سۆبژە و سەربەخۆ کە لەژێر تیشکەی ئەو ئەندێشە و فەلسەفەیەدا بتوانن پێناسەیەک لە سوبژەی ژن بخەنە ڕوو و شوناسیکی ژنانە وەک "خود" بۆخۆیان دیاری بکەن، نەخستە ڕوو.

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی