۱۴۰۱ بهمن ۲۲, شنبه

لە ڕێکەوتنی پۆزەتیڤ بەرەو ڕێکەوتنی نێگەتیڤ

(دەلاقەیەک بەرەو ڕێکەوتن و ئاسۆی سیاسی ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی)

شاهۆ حوسێنی




زێدە لە سەدساڵە خەبات و بەربەرەکانی بە دژ دەسەڵاتی پاوانخوازی حاکم بەسەر ئێران دا لە ئارادایە، ئەمەی لەم سەدساڵە خەباتی بەدژ کراوە، دەسەڵاتێکی دیکتاتۆڕ و پاوانخواز بوە و حەول دراوە لەڕێی ئاڵوگۆڕی رواڵەتی و فۆڕمالیتە لە دەسەڵات و جێ گۆڕکێی حاکم ئاڵوگۆڕی بەدی بێت، بەڵام مەخابن ڕەچاوی هەمان نیزامی مەعریفەت ناسی نەریتی و کۆن و نەگۆڕانی هیچ کات پاشەکشەی بە دیکتاتۆڕییەت وەک فۆڕمێک مەعریفەت ناسی و شێوازێک کلتووری و شووناسی نەریتی نەکردوە. کۆماری ئیسلامی پاش زێدە لە چل ساڵ دەسەڵات کەوتۆتە ئاویلکەی مردن و مافیاکانی دەسەڵاتخواز و خۆ بە ئەڵترناتیڤ زانی بەناو سیاسی و ڕێکخراوەگەلێکی وەک کۆماریخواز، مەشرووتەخواز و سەڵتەنەتخواز شەڕە بەڕەی دەسەڵاتیان دەست پێ کردوە. هەر کەسە و لەلایەک ڕا خەڕێکی ڕاکێشانی سرنج و لایەنگری کوردە چ وەک نەتەوەیەکی سیاسی خاوەن عەقڵانییەتێکی کۆنکرێت و ڕێکخراو و چ وەک کلتوورێکی سیاسی پێشڕەو و دێمۆکرات. ئەوەی ئەساسی دانووستان و دەلاقەیەک بۆ ڕوانینە لەناو ئۆپۆزیسیونی سەراسەری ئیران بە ڕاست، چەپ، ئایین‌خواز، سیکۆلار، سەڵتەنتە‌خواز و مەسرووتەخواز، نیزامی مەعریفەت‌ناسی ئێرانیستیە کە هیچ مافێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووری وەک سوژە بۆ نەتەوەکانی‌تر قائیل نیە و خۆی بە مەفای ڕەها دەزانێت و دەبینێت بۆ دەست بەسەر دەسەڵات‌ڕاگەیشتن لەلایەک و لەلایەکی‌تریش خۆی بە چوارچێوەیەکی مەعریفی و شووناسی پێناسە دەکات، تا هەموو تاکێکی ئێرانی بەدەر لە هەر شووناسێکی نەتەوەیی جیاواز خۆی لەم فۆڕم و قالبەدا بگونجێنێت ە بیکاتە چوارچێوەی فام و پێناسەی خۆی

کورد بە دوو شێواز دەتوانێت دەور بگێڕێت:

یەکەم بە شێوەی نەریتی و لە ڕێی ڕێکەوتنی پۆزەتیڤ، واتە پێکهێنانی بەرەیەک بۆ دەرکەوتنی دەسەڵاتێکی ناوەندی بەهێز، واتە هێژمۆنی بەرەیەک لە مێترۆپۆلی سیاسی، ئەمە ئەو  شێوازەیە کە بەداخەوە کورد ڕەچاوی دەکات و پێی وایە لە دواڕۆژدا حیساب بۆ بەڵێن و ڕێکەوتنەکان دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتی مسۆگەری ناوەند، بەداخەوە هەر دەسەڵاتێک مسۆگەر ببێت هیچ حیسابێک بۆ ڕێکەوتن و مافی کورد ناکرێت. بە هۆی ئەوەکە هیچ باوەرێکی زەینی و مەعریفی بوونی نیە تا ببێتە بنەمای ڕێکەوتن لەگەڵ کورد و نەتەوەکانی‌تر

دووهەم بە شێوەازێکی نوێ و لەڕێی ڕێکەوتنی نێگەتیڤ، واتە پێکهێنانی بەرە و ڕێکەوتن دەگەڵ لایەنێک بۆ پێشگرتن بە دەرکەوتنی دەسەڵاتێکی مسۆگەر و هێژمۆن لە ناوند، بەم شێوەیە ناوەند لەگێژاوی شەڕی دەسەڵات و حەولی لایەنەکان بۆ هێژمۆنی دا نوقم دەبێت، هێز و بڕستێک بۆ سەرکووتی کورد و نەتەوەکانی تری نامێنێت، ئا لێرەدایە کە پەراوێزەکان بەرەبەرە بەهێز دەبن و دەبنە چەق و ناوەندی سیاسی لە دەرەوەی مێترۆپۆل و بەم شێوەیە دەوری کارتێکەر و کاریگەر دەوانن بگێڕن و ناوەند بەناچار ملکەچی خواست و مافەکانیان دەبێت.


ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی