۱۳۹۸ آبان ۱۹, یکشنبه

لە پرۆتێستانیزمەوە بەرەو ئازادی و دێمۆکراسی



شاهۆ حوسێنی
١٠ نوامبر ساڵرۆژی لەدایک بوونی مارتین لوترە، تێئۆلۆژیست، تیئۆریسیەنی ریفۆرمخوازی ئایینی و وەڕگێری ئینجیل بە ئاڵمانی.
لوتێر گەورە ڕێفۆرمخوازی ئالمانی، بنیادنەری پرۆتێستایزم، ڕۆژی ١٠ نوامبری ساڵی ١٤٨٣ لە ئەیالەتی زاکسن لە دایک بوو. ساڵی ١٥٠٥ خوێندنی لەزانکۆی ئێرفۆرت تەواو کرد. ساڵی ١٥٠٨ لەزانکۆی ویتێنبێرگ لێدوانێکی گرینگی دا و ساڵی ١٥١٢ دکتۆرای تێئۆلۆژی وەرگرت.
سەدی شازدەهەم بۆ ئوروپا دەست پیکی خاڵی وەرچەرخانی ئایینی، هزری، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی بوو،رێنێسانس، پرۆتێستانیزم و دەرکەوتنی ماشینی چاپ گرنگتیرن بنەماکانی ئەو وەرچەرخانە مەعریفیە بوون کە بە دۆزینەوە ئەمریکا و وڵاتانی تری دەروەی ئورووپا کە داهات و زێر و زیوەرێکی زۆری نەسیبی ئورووپا کرد بوو بە هۆی ئاڵوگۆڕی لە ئابووری ئورووپادا.
لەڕاستی‌دا ڕێنێسانس و پرۆتێستانیزم وەک دوو سەرچاوەی گرنگی مەعریفی ئەو ئاڵوگۆریە بە بەرهەم هاتنی ماشینی چاپ ئاڵوگۆریکی قوڵی هزریان سازکرد. ماشێنی چاپ دوو لێکەوتەی گرینگی هەبوو یەکەم بەرفراوانتر کردنی مەجالی بڵاو بوونەوەی هزر و ئەندێشەکانی دژبەری کلیسای کاتۆلیک کە گرنگ‌ترین دیاردەی سۆبژێکتیڤی نەتەوە خوازی بوون و دووهەم پەرەی زمانەکانی تر لە دەرەوەی زمانی لاتین کە زمانی فەرمی کلیسا بوو. هەر ئەو زمانانەی کە دوایی بوونە زمانی نەتەوەکانی تری ئوروپا و گرنگ‌ترین دیاردەی ئۆبژێکتیڤی پەرەی ئەندێشەی نەتەوەیی و دەوڵەتی نەتەوەیی بوو.
دەرکەوتنی ڕینسانس و ئەندێشەکانی ماکیاوێلی بوو بەهۆی ئاڵوگۆری لە فۆرماسیونی کۆمەلایەتی-سیاسی ئوروپا بەجۆرێ کە فۆرمی دەسەڵاتی فیئۆدالیزمی گۆری بۆ دەسەڵاتی سانترالیستی پاشایەتی و دەسەڵاتی موتڵەقەی پاشاکان.
ئەندێشەکانی کلیسا هەموو دەلاقەکانی بەرووی کار و وەدەست هێنانی داهاتی ئابووری‌دا داخستبوو بەڵام بە دەرکەوتنی پرۆتێستانیزم ئەو مەجالە زەینی و مەعریفیە ڕەخسا تا جمووجۆڵیکی ئابووری وەڕێ کەوێ و جۆریک لە پەرەئەستاندووی ئابووری وەدی بێت کە هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی دەسەڵاتی سانترالیستی پاشاکان و ڕووخانی فۆرماسیونی کۆنسێروات و نەریتی فێئۆدالەکان، مەجالێک ڕەخسا هەتا چین و تویژە جیاوازەکان سەرهەڵبدەن.
دەشێ بگوترێ کە دەرکەوتنی چوار گۆشەی رێنێسانس لە ئەندێشە فەلسەفیکان‌دا، رێفۆرم لە ئەندێشەی ئایینی‌دا، مێرکانتلیسم لە ئابووری دا و سانترالیسم لە فۆرماسیونی سیاسی‌دا بنەمای ئوروپای پێشکەوتوو و دێمۆکراتیکی ئەمڕۆیە کە یەکێک لە کووچکەکانی پرۆتێستانیزمی مارتین لوتێرە کە ئەمرۆ ساڵرۆژی لەدایک بوونێتی.
ئاڵوگۆریکانی جیهانی مۆدێڕن، ئازاد و پێش‌کەوتوو سەلماندوویەتی کە لە غیابی ئاڵوگۆری هزری و مەعریفی‌دا هیچ ئاڵوگۆرێکی ڕواڵەتی و ئۆبژێکتیڤ کە ئاکامەکەی ئازادی، دیمۆکراسی و پێسکەوت بێت بەدی نایەت.


ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی