۱۴۰۰ دی ۴, شنبه

Voice of America-Interview mit Shahoo Hosseini

ڕوانگە: هەڵکەوتی جوغرافیای سیاسیی ئێران و ئاستەنگەکانی بەردەم حکومەتی ئێران

بە لەبەرچاوگرتنی هەڵکەوتی جوغرافیای سیاسیی ئێران لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا، داخوا حکومەتی ئێران لە تواناییدا بووە کە رێز بۆ کەمینەکانی نەتەوەیی نێوخۆی وڵات دابنێت و هەروەها پەیوەندییەکی دۆستانەی لە گەڵ دراوسێیەکانیدا هەبێت.

میوانی بەرنامەی ڕوانگە، شاهۆ حوسێنی، تۆژەری سیاسی لە ئاڵمان دەڵێت، ئەوە ڕاستییەکە کە ئێران هەڵکەوتێکی هەستیاری جوغرافیایی سیاسی هەیە بەڵام نەیتوانیوە دامەزراوێکی پتەوی سیاسی لە وڵاتدا هەبێت. هەروەها سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بە هۆی ئەو دۆخە تایبەتییەی کە هەیەتی هەمان درێژەی سیاسەتی دەرەوەی سەردەمی حکومەتی پێشوو واتا شایە کە لە ناوچەی کەنداو و لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەڕەبی گرتبوویە بەرحوسێنی شیدەکاتەوە کە ئێران ئەزموونی شەڕێکی هەشت ساڵەی لە گەڵ عێڕاق هەیە، لە هەمان کاتدا، ناکۆکی لە گەڵ تورکیا هەیەئەو دەڵێت، هەر چەند ئێران پەیوەندی دیپلۆماتی ئاسایی لە گەڵ تورکیا هەیە، بەڵام وێناچێت کە ئەو دو وڵاتە دۆستێکی ستراتژیکی یەکتر بن، چونکە بە شێوەیەکی زۆر ساکار بەرژەوەندییەکانیان لە هەریمەکەدا دژایەتی لە گەڵ یەکتر هەیەنموونەیەکی بەرچاو لە شەری نێوان ئازەربایجان وئەرمنستان دا، ئێران پشتیوانی لە ئەرمنییەکان و تورکیاش پشتیوانی لە ئازەربایجان کرد.

گوێ بدەنە بابەتەکە


۱۴۰۰ آذر ۱۴, یکشنبه

وتوو وێژێکی کوورت لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو

ئاکامەکانی حەوتەمەین خولی دانیشنەکانی ڤییەن لە قسەوباسێکدا لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو:

١- شکەستی دانووستانەکانی ڤییەن لەباری ئابوورێوە نەتەنیا بە مانای مانەوەی ئابلۆقەکانی سەردەمی ئیدارەی تڕامپە کە بە مانای قوورس تر کردن و بەربڵاوتر کردنی ئابلۆقەکانە هەم لەلایەن ئیدارە جۆبایدێن و هەمیش لەلایەن ئوڕووپێکانەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران ساڵانە ١١ میلیارد دۆلار زەرەی نەوتی وێدەکەوێت لەلایەن چینێکانەوە و ناچار بوە باجێکی ئابووری زۆریش بە ڕووسەکان بدات.

٢- ئێران دوو پێش نووسی داوە بە ڕۆژئاواییەکان کە یەکیان لە پێوەندی لەگەڵ لابردنی هەموو ئابلۆقەکانی ئەمریکایە و بەهۆی ئەوەکە بەشێکی زۆری ئابلۆقەکان هیچ پێوەندێکیان بە بەرجام نیە و کێشەی تێرۆریستی و سەرەڕۆیی سیاسی ئێران دەگرێتەوە لەلایەن ڕۆژئاواییەکانەوە ڕەد کراوەتەوە. پێش نووسی دووهەم لەسەر مەسەلەی ناوەکیە کە هێشتا ناوەرۆکەکی نەهاتۆتەدەر بەڵام ڕۆژئاواییەکان ڕایانگەیاندوە کەئەویش هیچ پێوەندێکی دەگەڵ بەرجام نیە و ئێران بابەت و مەسەلەی جیاوازی هێناوەتە گۆڕێ بۆیە ئەویش ڕەد کراوەتەوە.

٣- ئێران لەڕاستی دا بە عەقڵییەتی سەردەمی ئەحمەدی نژاد بۆ کات بەسەر بردن و ڕێک نەکەوتن چۆتە ڤییەن، ئێران پێی وایە دەتوانێ بگاتە ئاستێک کە دەستی بە چەکی ناوەکی بگات.

٤- ئێران لای وایە کە چەکی ناوەکی دەتوانێ دەسەڵاتەکەی بپارێزێت.

٥- دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، پشت بەستوو بە شەرعییەتی نەتەوەیی و گەلی نیە، واتە دەسەڵاتی گەل سالار نیە، بۆیە بۆ مانەوەشی پشتیوانی گەلی لەگەڵ دا نیە، ئەو هەڵگری عەقڵییەتێکی دوگم و ئایدۆلۆژیکە کە بۆ مانەوەی ڕوو لە تووند و تیژی دەکات.









 

۱۴۰۰ مهر ۲۲, پنجشنبه

ناسیونالیزمی کوردی لە تورکیا

(کوردولۆژی: لیکۆڵینەوەیەک لە مێژوو، کۆمەلگا و سیاسەتی کوردستان و کوردەکان)

نووسەر: گوێنتەر ماکس بێرندت

وەڕگێر لە ئالمانی‌ڕا بۆ کوردی: شاهۆ حوسینی

 

کوردستان تا بەر لە شەڕی یەکەمی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١وەک تێم و سووژە  لە رۆژئاوا زیاتر تایبەت بوو بە تاقمێکی کەم لە پسپۆڕان(لەبوارەکانی سەربازی، سیاسی و مێژویی). بۆ وینە تا بەر لە ١٩٥٠ چەند بەرپرسیکی کوردوفیلی کلۆنیالیزمی بریتانی و فەڕانسی سەڕقاڵی  تێم و مەوزووعی کورد بوون. هەرچەند کاتێ کوردستان  لە ساڵی ١٩٦١ بەهۆی شۆڕشی پاڕتیزانی کوردەکان لە عێراق کەوتە بەر سرنجی بیر و رای گشتی،  رۆژنامەوانە دەروستەکان وردە وردە بوونە جێگرەوەی کوردناسە کۆنەکانی خاوەن هێژمۆنی. ئیتر کێشە و مەسەلەی کورد بەتایبەت لە وڵاتە ئالمانی زمانەکان بوو بە باسێکی جیگای سرنج. بەڵام کاتێ ڕاپەڕینە ناکامەکەی مانگی مارسی ساڵی ١٩٩١ بەدژ دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی سەدام حوسێن، وێنەی بەمیلیون کوردی پەنابەر و ئاوارە لە ناو کێو و شاخەکان‌دا لەناو بەرف و سەرما و سۆڵ‌دا بڵاو بۆوە، دۆخەکە گۆڕا. هەروەها کەڵکی نابەجێی ئەڕتەشی تورکیا لە کەرەسە نیزامێکان لەو دۆخەدا ڕیسوایەکی گەورە بوو. لەوەها دۆخێک‌دا دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری بەرگری ئەو کات گێرهار شتۆلتێنبێرگ· کاریکی بایخ‌دار بوو[1].

جیلی نوێ لەکاتی دوان لەمەر ناسیونالیسمی کوردی لە تورکیا لە چەند راپۆڕتێک‌دا، ڕەنگە بیر لە شەڕی هێزی نیزامی تورکیا بە دژ پارتیزانەکانی پارتی کریکارانی کوردستان بکەنەوە. بەڵام تەوەرەی سەرەکی و ناوەندی ئەو وتارە گێڕانەوەی جینایەتەکانی دەوڵەتێکی سەرکووت‌کار یان ڕاگەیاندنی ئیرادەی لەبنان نەهاتوو بۆ ئازادی نەتەوەیەکی زوڵم لێ‌کراو نیە، بەڵکە ڕێک من باس لەوە دەکەم کە بزاڤی نەتەوەخوازی کوردی لەیەکم هەنگاودا چلۆن سەری هەڵدا. چلۆن نەتەوەخوازی کوردی لە ناوچەیەکی پەرەنەستاندوو و لاواز لە بواری ئابووری لەکاتێک‌دا هیچ پشتیوانیکی ئابووری حکوومی لە پشت نەبوو، لە رۆژهەڵاتی ناوین‌دا سەری هەڵدا؟

چما کەسێ لە حەولی دۆزینەوەی وڵامی ئەو پرسیارانە بێت بۆ هۆکارەکانی پەرەی کێشەی کورد لە تورکیا[2]، رەنگە سێ دەرکەوتەی میژوویی وەک گرینگترین  هۆکار دەست نیشان بکات، کە من بەتەمام تیشکیان بخەمە سەر:

١_ دەرکەوتنی ئەمیر بەدرخانی بۆتان لە ساڵی ١٨٤٧

٢_ شۆڕشی شێخ سەعید لە ساڵی ١٩٢٥

٣_  بەڵام دەرکەوتەیەکی  نوێ‌تر: ناڕزایەتێکانی بەربڵاوی بەهاری ساڵی ١٩٩٠ کە لە میدیاکانی تورکیادا وەک "ئینتیفازەی کوردی" پێناسە کرا.

هەرسێک دەرکەوتە لە کوردستانی تورکیا دەرکەوتن، یانی لەو بەشە لە کوردستان کە تا ئەمرۆ بەشێک لە کۆماری تورکیایە. و هەرسێک بە دژ دەسەلاتی حاکم بە سەر ئەو وڵاتەدا _ کە هەڵبەتە پێشتر دەسەڵاتی عوسمانی بەر لە تورکیای نوی بوو_ سەریان هەڵداوە. دەشێ ئەو شۆڕشە بەردەوامانە بەو ئاکامانەمان بگەیەنێت کە شۆڕش و خەباتی ئازادیخوازانەی کوردەکان لە بەرامبەر تورکەکان‌دا خواستێکی بەردەوامی نەتەوەیی بوە. بەو حاڵەشەوە چما ئێوە تا رادەیەک لەگەل لیکۆڵینەوە نوێیەکان لەمەر ناسیونالیزم ناسیاویتان هەبێت، دەکرێ گریمانەی بەردەوامی(ناسیونالیزمی کوردی) تۆزێ گومان درووست بکات. ئەو لیکۆلینەوەیە لەخۆگری روانگەیەکە کە بەباوەری ئەو ناسیونالیزمی کوردی حەزی لە بەردەوامی مێژوییە. واتە خوازیارە کە لە هەموو سەردەمەکان‌دا بوونێکی نەتەوەیی وەک بوونێکی پێشینی‌ئەو جۆرەی کە ئەو گریمانەی‌دەکات بخاتە ڕوو[3]. لەمەر کوردستان‌، ئەوە بەو مانایەیە کە بۆ نەتەوەخوازێکی راستەقینەی کورد سەلماوە و هیچ شک و گومانێک لەوەدا نیە کە کورد وەک نەتەوەیەک، هەمووکات لە سەردەمە هەر سەرەتاییەکان‌ڕا هەبوە. ئەو حەزە  بە بوونێکی بەردەوام بە تایبەتی لە کۆششەکانی بزاڤگەلی نەتەوەیی کوردی لە دەستەبەرکردنی  "مێژووی خود" دا دەبیندرێت[4]. واتە خوڵقاندنی مێژوویەکی نەتەوەیی. هەڵبەت نووسەرانێکی کە دەروەست بە ناسیونالیزمی کوردیش نین دەتوانن ئەو ڕەستانە بنووسن:

کوردەکان یەکێک لە کۆن‌ترین نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوینن، توێژەران باوەریان بەوە هەیە کە سەدەی ٢٥ بەر لە زایین ، ئیمپڕاتووریکی بەهێز و گەورەی کوردی لەو ناوچانەی کە ئەمرۆکە کوردی تیا دەژیت هەبوە[5].

لێرە دەکرێ هاوڕێ لەگەڵ ڕاینهارد کرێکل بگوترێ:

مرۆڤ پیویستە وریای خۆداڕشتنی باوی نوینەرانی بزاڤە ئیتنیکیکان یان نەتەوەییەکان بێت کە دەخوازن شووناسی خۆیان وەک میراتی مێژوویی و کۆن بناسێنن کە لەلایەن دەرکەوتەگەلێکی مۆدێرنی وەک کۆچکردن، هەڵاواردن‌و کلۆنیالیزم هەڕەشەی لێ‌دەکرێت[6].

بەو حاڵەش پیویستە مرۆڤ وریا بێت کە نەکا  ئەو خۆ سەرلەنوێ نووسینەوەیە یان ئەو هەستە نوێیە مێژوییە وەک بەراوژوو کردنەوەی مێژوو لەبەرچاو بگیرێت و رەد بکرێتەوە. چوونکە بەهەمان شێوەی ڕادیکاڵەکانی سەردەمی رەوشەنگەری کە پییان وابوو ئایین وەک درکەوتەیەک دەبێ بەپێی پارادایمی "فریوی کەشیش" شرۆڤە بکرێت، دەکرێ هەلەبێت. لەڕاستی‌دا ناسیونالیسم _ کە من ئەوی وەک جۆرێک کۆمەڵگرکردن پێناسە دەکەم_ لەگەل فۆرمە سەرەکیکانی‌تری کۆمەلگرکردنی وەک ئایین  خزمایەتی پیوەندی هەیە[7]. بەهۆی ئەوەکە ناسیونالیسم فۆرمیکی تایبەتی کۆمەلایەتی بوونە لە سەردەمی مۆدیرن‌دا،  ناسیونالیسم تا رادیەکی قوڵ وەک پارادایمیکی زاڵ بۆ شرۆڤەی جیهان بەکار دەبرێت، هەرچەند دەرکەوتەکانی ئەو، فۆرمگەلێکی کازبی پیویست بۆ ئاگا بوونە، بەو حاڵەش هەر وەک ئایدۆلۆژی کە  بە هۆی ئاگا بوونی مرۆڤ لە حەقیقەتەکان لەناو ناچێت، ئەویش لە زەروورەت ناکەوێت.

نموونەیەک لەو دەستە: کاتێ مەکنزی زمان ناس لە بڵاڤۆکە زانستیکان‌دا لە دەیەی ٦٠ زایینی‌ حەولی‌دا بیسەلمێنیت کە دۆزینەوەی کوردەکان لە زمانی مادەکان‌دا تەنیا  گومانێکە[8]. ئەو تیزە لەلایەن تویژەرانی بواری کوردێوە وەرنەگیرا، هەروەها بە شێوەیەکی گشتی و بەربڵاو مەکنزی وەک سەرسپێردراوێکی ئەمپریالیزم کە حەولی جەعل کردنی دزێوانەی حەقیقەت دەدا و بەگشتی ئینکاری بوونی نەتەوەی کورد دەکات، کەوتە بەر رەخنە و تەشەر[9].

داڕشتنەوەی مێژووی دەرکەوتنی ناسیونالیسمی کوردی پێویستە بەگشتی لەسەر ئەساس و بنەمای شرۆڤەی ئوستوورەکانی ناسیونالیستی دەس‌پێ‌بکرێت. لێرە بەپێویستی دەزانم ئەوەی ڕوون کەمەوە کە چەمکی "کوردەکان" بەهۆی ئەوە کە هەڵگری پێش‌گریمانەیەکی "نەتەوە"یە، لە جیات ئەوەکە ئاسان‌کارێک بکات، بەربەستێک بوو بۆ شرۆڤە و لیکۆڵینەوە لەمەر پێشکەوتی کۆمەلگای کوردی لە سەدەی بیستەم‌دا. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەو چەمکە بە هۆی رەخساندنی مەجالی دەست‌ڕاگەیشتن بە نەتەوەسازی ئەو ناکۆکێکانە دادەپۆشێت کە بەباوەڕی من بۆ کۆمەڵگای کوردی بنەڕەتی بوون. هەر بۆیەش ئەو چەمکەی کە من لێرە بۆ کۆمەلگای کورد کەلکی لێ‌وەردەگرم، حەول دەدا تا ئەو کەسایەتێ پێ‌لکێندراوەی وەک بنەمایەکی سەرەکی فام بکات. لەڕاستی‌دا دابەش بوونی کۆمەلگەکان بەسەر ڕیژەیەکی بەربڵاوی زمانی و ئایینی جیاواز بەڵام نیمچە خودموختار لە سەدەی بیستەم‌دا کە کۆمەلگای کوردی لەو ڕا خۆی دەردەخات ، بۆ وینە لەهەمبەر کوردەکان (دەرکەوتنی ناسیونالیسمی کوردی)، لێکەوتەیەکی بەرهەمی دزەی تێکدەرانەی دەرکی یان  کێشە کەوتن لە پەرەی سرووشتی نەبوو. بەلکە زۆرتر دەرکەوتەیەکی نۆڕمال بوو کە بە تەواوەتی پێوەندی لەگەڵ پەرەی هەموو ناوچەکە هەبوو. لەوەش بەدەر، دەکرێ دابەش بوونی پێوەندێ کۆمەلایەتیکان لەناو موزائیکی تاقم و گرووپە جیاوازەکان لە چوراچێوەی کۆمەلگای رۆژهەڵاتی‌دا وەک دەرکەوتە و رەوتێکی نۆرماڵ چاوی لێ‌بکرێت، چوون بەباوەڕی من "کوردکان" وەک کۆگشتیەکی وێک‌چوو  لانیکەم تا بەر لەسەدەی بیستەم میتووسێکی· لێک‌دابراو بوون.

 

دەرکەوتنی ئەمیر بەدر خانی بۆتان(١٨٤٧)

من بەتەمام ئەو مەسەلەیە لەڕێی شرۆڤەی نموونەیەک بخەمە ڕوو، دەمێ بەر لە ١٥٠ ساڵ لەوەپێش  شۆڕشی ئەمیر بەدرخانی بۆتان" کە بەدەگمەن لەسەر ئەو خوێندراوەتەوە" دیاری دەکات، کە ئامانجی ئەو ڕێکخستن و یەکگرتویی "هەموو کوردەکان" لەژێر یەک دەسەڵات‌ و دەرخستنی هەموو کوردستان وەک حکوومەتیکی پاشایەتی سەربەخۆ بوە[10]. لەوانەش بەدەر سوڵتان  عەبدولمەجید ناچار بوو کە هەموو هێز و سوپای ئانادۆل بۆ لەناو بردنی ئەو شۆڕشە بنێریت ،کە ئەوەش هۆکارێک بوو، بۆ نیشان دانی هێز و توانای نیزامی ئەو شۆڕشە.

ئامانجەکانی ئەمیر بەدرخان  بۆ شۆڕش بە دژ ئیمپڕاتووری گەورەی عووسمانی چی بوو؟ پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کوردستان لە میانەی سەدەکانی ڕابڕدوودا تەنیا بەشێکی بچووک لە ناو ئیمپڕاتووری گەورەی عووسمانی‌دا بوو، ئەو کات جگە لە ئانادۆل، عووسمانیکان بەسەر بەشێکی هەرە زۆری رۆژهەڵاتی ناوین‌، باکووری ئەفریقا و نیوەی باڵکان و بەشێکی زۆری قەوقازدا حکوومەتیان دەکرد. لەسەرەتای سەدەی ڕابڕدوو لە قەیرانێک بەرەو قەیرانێکی‌تر هەنگاویان دەنا. بۆ وینە مەحەممەد عەلی سوڵتانی میسر سەربەخۆیانە خەریکی توجارەت بوو و سووریای داگیر کردبوو. لە دەیەی سی سەدەی نۆزدە دا ئەو حەتتا بەتەما بوو کە نیوەی ئانادۆڵیش داگیر بکات، بەڵام هێرشەکەی ئەو لە ساڵی ١٨٣٩دا لەلایەن بەکرێ‌گیراوانی میسری تێک‌شکا. لە ئاکام‌دا ناوچەگەلێک لە دەرەوەی کوردستانیش بەشێوەیەکی کاتی لەژێر دەسەڵات‌دا مایەوەو.

لەوەها دۆخێک‌دا کەسانی وەک ئەمیر بەدرخان و کەسانی تری دەست‌ڕۆیشتوی خۆجێیەیی لەناوچە جیاوازەکان‌دا حەولیان دەدا تا ئەو جێیەی بۆیان دەلوێت بتوانن بۆشایی دەسەڵاتی ناوەندی پڕ بکەنەوە. بەکورتی بەپێی ئەو یاسایەی کە "لایەنی بەهێز سەرکەوتوویە"، ئەمیر بەدرخان وەک بەهێزترین هێزی ناوچەی نێوان زەریای وان و موسڵ دەرکەوت.

ئەو لەبەشێکی بەربڵاو هەر لە پێتەختی خۆی جزیرە هەتا سنووری ئێران لە رۆژهەڵات هەموو دەسەڵاتە خۆجێیەکانی‌تری خستە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی خۆی، ئەوە لەکاتێک‌دابوو کە بابی‌ عالی لە ئەستامبول بەهۆی کەمی هێزی نیزامی، ناچار بوو بەڕواڵەت سیمایەکی باش لەخۆی پێشان بدات و جارێ لەگەڵ ئەمیر بەدرخان مودارا ‌بکات[11].

ئەمیر بەدرخان لە نامەکانی‌دا بۆ سوڵاتن بەبەردەوامی وەفاداری خۆی پشت‌ڕاست دەکردەوە بەڵام لە هەمان کات‌دا لەناوچەی ژێڕ دەسەڵاتی ئەو تەنیا یاسایەک ڕەچاو دەکرا، ئەویش یاسای ئەمیر بەدرخان بوو. لەئاکام‌دا دەسەڵاتەکەی ئەمیر ڕووخا. کاتێ لە ١٨٤٣ ئاشۆرێکانی عوسمانی بە دژ ئەو شۆرشیان کرد، ئەمیر بەدرخان ئەوانی سەرکووت کرد، حکوومەتەکانی ئەورووپایی و یەک لەوان بەریتانیا گلایی و گازندەیان گەیاندە لای سوڵتان و سوڵتانیان خستە ژێر گوشار[12]. لە ساڵی ١٨٤٧ سوڵتان وڵامی ئەرێنی بە گوشارەکانی بەریتانیا داوە و ئەڕتەشی خۆی بە دژ ئەمیر بەدرخان لە ناوچەکانی نزیک دەسەڵاتی ئەو جێگیر کرد. ئەمیر بەدرخان بۆ پێشگرتن لە شەر و لەناوچوونی دەسەڵاتەکەی جارێکی‌تر سووێندی وەفاداری بۆ سوڵتان خواردەوە، بەڵام کاتێ سوڵتان باوەری پێ‌نەکرد و سوێندەکەی ئەمیر هیچ ئاکامێکی لێ‌نەکەوتەوە، ئەو لەبەرامبەر تەنیا یەک بژاردەدا مایەوە وەک کۆتا ڕیگای شانازی، ئەویش شەڕ کردن بوو[13].

کەواتە ئەوەی کە بۆ هەموان ڕوونە ئەوەیە کە ئەمیر بەدرخان هیچ شتێکی وەک زەینی کوردی و نەتەوەخوازی کوردی وەک سووژە لە ئەندێشەدا نەبوو. لە بەرامبەردا ئەو خەریکی کایەی کلاسیک و نەریتی دەسەڵات بوو: لەکاتی لاوازی دەسەڵاتی سوڵتان، هەر ئەمیرێکی خۆجێیەیی حەولی بەربڵاوتر کردن و پەرەدان بە دەسەڵاتی خۆی دەدا. هەر بۆیەش ئەمیر بەدرخان چما لە دەسەڵات و توانای خۆی ڕادیتبایە، هەر ئەو جۆرەی کە مەحەممەد عەلی میسری بەر لەوی ئەو کارەی کردبوو، بێ‌گومان هێرشی دەکردە سەر سووریاش. چوونکە ئامانجی وی دەسەڵاتێکی سەربەخۆی کوردی (لەسەر بنەمایەکی مۆدیڕن) نەبوو، بەڵکە دەسەڵاتێکی بەربڵاوی سیلسیلەی بەدەرخانەکان لە ئیمارەتی بۆتان بوو تا ئەو جێگایەی دەلوێ.

بێ‌گومان ئەو پێوەندیەش کە لەگەڵ سوڵتان هەی بوو بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ حەولەکانی ئەمیر بەدرخان دژایەتێکی نەبوو، چوونکە ئەوە حەولێک بوو لەناو جەغزی بەستێنی کۆمەلایەتی مەوجوددا کە لەناو ئەو بەستێن و جەغزەدا سنووربەندێکانی ئیتنیکی و حەول بۆ وەدەست هێنانی پریستیژ و کۆکردنەوەی شانازی مەجال پێ‌دراو بوو.

لەڕاستی‌دا "مافی نەتەوەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووس" بۆ کایەکەرانی جیهانیکی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمی عووسمانی هیچ مانایەکی نەبوو، و بەباوەری من ئەوە بۆ سەرتاسەری سەدەی نۆزدەهەمیش ڕاستە.

بێ‌گومان بنەماکانی ناسیونالیسمی کوردی لەوێ‌دا یان حەتتا لەقوڵایی مێژووش‌دا نیە، بەڵکە لە ئاڵوگۆڕیکانی سەدەی ئیمەدایە. دەرکەوتنی ناسیونالیسمی کوردی لەڕاستی‌دا بەرهەمی ئاڵوگۆڕێ ناوخۆییەکانی کۆمەلگای کوردی نەبوە، هەڵبەتە مەبەستی من ئەوە نیە بڵێم کە هەموو ئەو پیوەر و پێوانانەی کە بۆ شرۆڤەی دەرکەوتنی ناسیونالیسم کەڵکیان لێ‌وەرردەگیرێ، لێرەدا کەلکی نیە و بەکەڵک نایەن. چما دەرکەوتنی سەرەتا قارەمانەکانی نەتەوەخوازی کوردی بۆ دوو دەورە لەنێوان دەیەی ٩٠ سەدەی ڕابڕدوو(سەدەی نۆزدە) و سەرهەڵدانی شەڕی یەکەمی جیهانی لەبەرچاو بگرێت و دوایی چاوێک بخشێندرێتە دۆخی کۆمەلگای کوردی لەو کاتانەدا ئەو دیاردانە دەردەکەون:

١_ لە کوردستان هیچ شۆڕش و ئاڵوگۆڕیەک لە هامووشۆ و پێوەندێکان‌دا ڕووی نەداوە، ڕیگەی ئاسن تا دەیەی ١٩٣٠ نەهاتۆتە کوردستان ، رەنگە لە دەیەی ٨٠ سەدەی ڕابڕدووڕا(سەدەی نۆزدە) تیلێگراف و رۆژنامە دەرکەوتوون، بەڵام ئەو راگەیەنەرانە بۆ هەموو کۆمەڵگای کوردی هێشتا زۆر مانادار و بەکەڵک نەبوون. واتە شۆرشیک لە پێوەندێکان‌دا ڕووی نەداوە، هەتا پاش شەڕی دووهەمی جیهانی و پەرەی ڕادیوی ترانزیستۆری بچووک کە بە ساکاری هەڵدەگیرا کە یارمەتێکی گەورەیان بە پەرەی ناسیونالیسمی کوردی کرد[14]. لێرەدا بەهەڵکەوت وێستگەی ڕادیوی کوردی ئیرەوان لە یەکێتی سۆڤییەت دەورێکی یەکجار زۆر گرینگی بینێوە[15].

٢_ لەپێوەندێکانی بەرهەم‌هێننا‌دا، هیچ ئاڵوگۆڕییەک بە مانای بەهێز کردنی پێوەندی ڕواڵەتی  و پێوەندی تاک بە بەرهەم‌هێنان ڕووی نەداوە. حەتتا دزەی بەکاوەخۆی دەزگای حکوومی عووسمانیش لەناو ئەو  جەغزە کۆمەڵایەتێی کە کەمتر لەژێر ڕکێفی دەسەڵاتی حکوومیش‌دابوە، نەبۆتە هۆی ئاڵوگۆڕی لە سیستمی دەروەست بوون و ملکەچ بوون بە هەڵکەوتە خۆجێیەکانی خاوەن هێزی کەسی لە بەرژەوەندی کۆگشتیەک یاسای تەنزیم‌کراوی سەرانەی نوێ و بان خۆجێی. ئەو یاسایانەی کە بەنیسبەت یاسا نەریتی و خۆجییەکان لۆژیکی‌تر و ڕێک و پێک‌تر بوون، بەپێچەوانە بەردەوام ململانی لەگەڵ داهاتی سەرانەی حکومەت هەبوە.

لەمەر چۆنیەتی ماملە لەبازار یان توجاڕەتی شت و مەک‌دا پێویستە بزانین کە تا کۆتایی ساڵی ١٩٢٥، شێوەی ئاڵوگۆڕی شت و مەک لە بەشێکی زۆری کوردستان لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی ڕاستەوخۆ و سرووشتی‌دا بوە·. ئاڵووگۆڕی ڕاستەقینە لە دۆخی کشت و کاڵ و بەرهەم هێنان تەنیا لە پاش ساڵی ١٩٤٥دا ڕووی دا کاتێ کشت و کاڵ و بەرهەم هێنان مێکانیزە کرا[16]·.

٣_ دوابەودوای شەڕی یەکەمی جیهانی( هەربەو جۆرەی ئاماژەی پێ‌کرا و نیشان‌درا) نۆژەن بوونەوە بە مانای جیابوونەوە لە شێوە ژیانی نەریتی بوونی نەبوە، لەبەرامبەردا تایبەتمەندی حەولەکانی عوسسمانی بۆ سانترالیزەکردن، بوو بەهۆی سەرهەڵدان و پەرەی هەستی تۆڵەستێنەوە لەناو کۆمەڵگای کوردی‌دا.

ئەگەر هەموو ئەو دیاردانەی لەمەر کۆمەڵگای کوردی‌ کە تا بەر لەشەڕی یەکەمی جیهانی کۆمان کردۆتەوە دەسەریەکی بکەینەوە، دەردەکەوێت کە بەگشتی پارادایمی مۆدێڕنیزاسیون وەک تەوەرە، لانی‌کەم بۆ کاتی پەرەی ناسیونالیسمی کوردی کەلکی نیە[17]·.

بەپێچەوانە، ناسیونالیسمی کوردی پێویستە تەنیا وەک لێکەوتەیەکی هەڵکەوتەکان فام بکرێت. ڕوون‌تر، بە مانای ئاڵوگۆڕی هەڵکەوتەکان لە دیازپۆرا. لەڕاستی‌دا ناسیونالیسمی کوردی هەزاران کیلۆمەتر دوورتر لە کوردستان لە ئەستانبوڵی پێتەختی عووسمانی دەرکەوت و ساڵەکانی پاش کۆتایی شەڕ گەڕایەوە کوردستان.

ئێستا ناسیونالیسم وەک پێشەنگیکی جیهانی، یانی دەرکەوتنی جیهان لەچوراچیوەی فۆرمی سەرەتایی نەتەوەدا، وەک هاوردەیەکی دەرکی نەتەنیا لە کوردستان کە لەسەراسەری ئیمپڕاتووری عووسمانی‌دا بڵاو بۆتەوە، ڕەوتێکی کە بەهۆی پێوەندی لەگەڵ ئەورووپیکان کە پێشتر بەرەو ناسیونالیسم هەنگاویان نابوو پەرەی ئەستاند. لێرە پێوەندێکە زۆر لەفۆرمی شەڕ دابوو.

جەمسەری سەرەکی ئەو پێوەندی و ئاڵوگۆڕیە ئەستەنبوڵی پێتخەت بوو کە لەپاش شەڕی کرێمە بە شێوەیەکی بەربڵاو ببو بە گەورەشارێکی ئەورووپی. بە واتایەکی‌تر ئەستەنبووڵ بەر لە ناوچەکانی‌تر، بوو بە ئاسۆیەک بۆ ئاڵوگۆڕی کۆمەلایەتی و گۆڕەپانیکی گەورەی کۆمەڵایەتی و کلتووری بۆ ئەزموونی ئاڵوگۆڕێ کۆمەڵایەتێکان لە داهاتوودا. لەغیابی کەسایەتی قورسی ئەستەنبووڵ، دەرکەوتنی ناسیونالیسمی کوردی، ئەرمەنی و بگرە تورکیش ئەستەم بوو. چوونکە تەنیا ناوەندێکی ئیمپراتووری عووسمانی کە پێوەندی راستەوخۆی لەگەڵ ئەوڕووپای نوێ و بۆرژوازی-سەرمایەدار هەبوو ئەستەنبوڵ بوو. بەو حاڵەشەوە ئەوە تەنیا مناڵانی خویندەواری چینی مامناوەندی و دەست‌ڕۆیشتوی کوردی لە تەبعید بوون کە بەرەبەرە توانیان ئەزموونەکانی دژواری تەبعید و دوورکەوتنەوە لە زێد و نیشتمان بکەنە ئایدە و ئەندێشەیەکی نوێ، ئەوە لەکاتێک‌دابوو کە بەشێکی زۆر لەو کرێکارە موسوڵمانە کوردانەی کە بەرەوە ئەستەنبوڵ کۆچیان کردبوو، ڕەهەندە نەریتێکانی ژیانیان بە تووندی دەپاراست و بەهەموو شێوەیەک خۆیان لە کارتێکەری دیاردە نوێیەکانی ژیان دەپاراست[18].

 

شۆڕشی شێخ سەعید(١٩٢٥)

بەتەمام کارتێکەری لێک جیاکردنەوەی هەڵکەوتەکانی دیازپۆرا لەگەڵ ڕەوتی سەرەکی کۆمەڵایەتی لە کوردستان لە دووهەمین ڕووداو‌ لە سەرەتای دەست پێکی شۆرشی شێخ سەعیددا شرۆڤە بکەم. چوونکە ئەو دەرکەوتەیە لە ساڵی ١٩٢٥ ڕا لە مێژوونووسی تورکیادا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت. هاوکات لەگەڵ ڕەوتی ڕووخانی ئیمپڕاتووری عووسمانی، ڕیکخراوە گەلێکی کوردی وەک جەمعییەتی تەعالی کوردستان لە ١٩١٩ لە ئیستانبوڵ دەرکەوتن. کە بە نیسبەت بزاڤەکانی پێش‌ خۆیان بە ئاشکرا کوردی و ناسیونالیستی بوون. ئەوان لە بەستێنی سیاسی‌دا بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی کوردەکان تێدەکۆشان و لانیکەم بەشێک لە ئەندامانی ئەوان بە ئاشکرا خوازیاری سەربەخۆیی و بنیادنانی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی بوون[19]. بەڵام ئەم بزاڤانەش "هەرچەند نەخوازراو" بەڵام هەر بەو شێوەیە لەناو گەورەشارەکانی عوسمانی‌دا چالاک بوون، چوون لە بەرامبەر گوشاری بزاڤی نەتەوەیی تورکەکان کە هاوکات لە هەڵکشان دابوو، تەنیا هێندێ لق لە ناوچەکانی کوردستان چالاک بوون کە هەڵبەتە ئەوانیش نەیان‌توانی خۆیان ڕابگرن و بەناچاری سەرلەنوێ لە ١٩٢٠دا هەموویان داخران. بەم شێوەیە بزاڤی کوردی نەیتوانی بەکەڵک وەرگرتن لە کاناڵە باوەکان هەستی نەتەوەیی کوردان بجوڵێنێت. ئەدی چلۆنە کە لەناو کوردستان لە ١٩٢٥ شۆڕشێک سەرهەڵدەدات کە لەلایەک بەلانی زۆر ١٥٠٠٠ چەکدار و ڕێکخستنێکی بەربڵاوی هەیە و لەلایەکی‌تر هەر بەپێی لێدوانی حکوومەتی تورک، ئەو بزاڤە کوردیە بە ئاشکرا تێ‌دەکۆشێت بۆ بەدی هێنانی کوردستانێکی سەربەخۆ[20]؟

لەڕاستی‌دا ئەو شۆڕشە لەسەر بەستێنێکی بەهێزی شاراوە بۆ ئازادی سەری هەڵدا، کە هیچ پێوەندیکی نە لەئاستی ناوەرۆک و نە لە ئاستی کەسەکان‌دا  لەگەڵ ڕێکخراوە کوردێکانی ئەستانبوڵ نەبوو[21]. هەستەی ڕێکخراوەیی ئەو بزاڤە لە ساڵی ١٩٢١ لەلایەن بەشێک لە ئەفسەرانی چالاکی ئەڕتەشی عوسمانی بەدی هات، کە لە بشێوێکانی ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی‌دا لە بیر و باوەری عوسمانی‌خوازی هەڵگەڕانەوە و ڕویان لە نەتەوەخوازی کوردی کرد. هەر لەو کاتەڕا ئەو ئازادیخوازانە خوازیاری حکوومەتێکی سەربەخۆی کوردی بوون لە تورکیا. ئەوان هەڵبەت لەڕێی پڕوپاگاندای نەتەوەیی حەولی بزاوتنی کۆمەڵانی خەڵکیان نەدا، بەڵکە ئەوان تەنیا هەڵکەوتە کۆمەڵایەتێکانیان کردە ئامانجی پڕوپاگاندای خۆیان، ئەو کەسانەی کە کۆمەڵانی خەلک بەبێ پرسیار و هێنانەوەی بڕ و بیانوو ملکەچی قسەکانیان دەبوون و بەو شێوەیە بەهۆی کەسایەتیێ کاریزماتیکەکان توانیان کۆمەڵانی خەڵک ڕێک‌بخەن[22].  بە واتایەکی‌تر  ئەوە جۆرێک و فۆرمێک حەولی جێگیر کردنی بەشداری گشتی بۆ ئازادی بوو، چوون بە ئاسانی نەدەکرا  هەستی ناسیونالیستی لەڕێی کەرەسەکانی پێش‌مۆدیڕن بۆ پشتیوانی مسۆگەر بکرێت.

لەڕاستی‌دا ئەو گەڵاڵەیە کە پێش‌تر لە بزاڤی نەتەوەیی تورکیا لە زەمانی مستەفا کەماڵ لە نێوان ساڵەکانی ١٩١٩ تا ١٩٢٣ سەرکەوتوانە پراکتیزەکرابوو، لە کوردستان توانی بەشێکی بەربڵاوی کۆمەلگای کوردی بجوڵێنێت[23]. هەڵبەت بزاڤی بۆ ئازادی دەبا لە پراکتیک‌دا ئەوەی لەبەرچاو گرتبا،  کە ئەو گەڵاڵەیە لەگەڵ ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد جیاوازی بەرچاویان هەیە. بەباوەڕی من ئەمە لێرە ئەوە نیشان دەدا کە ئەو شۆڕشە بەرلەوەکە ئەڕتەشی تورکیا لە کەرەسە و تواناییەکانی خۆی کەڵک وەربگرێت، لەباری نیزامێوە ڕإووخابوو. بە تایبەتی سەرنەکەوتنی لەگرتنەوەی ناوەندێکی ستراتژیکی وەک دیاربەکر  بەهۆی پشتیوانی نەکردنی دانیشتوانی شارەکە[24].

جگە لە پەسیڤ بوونی خەڵکی شارەکان، کێشەیەکی بنەڕەتی تر، شۆڕشی عەلەویکان بوو، کە بە دژ شۆڕشی شێخ سەعید وەستانەوە و هاتنە مەیدان. جێگای سرنجە کە بزانین، عەلەوێکان لە ئیمپڕاتووری ئۆرتۆدۆکس-سوونەی عووسمانی‌دا هیچ‌کات مەجالی بە ئاشکرا دەرخستنی باوەڕی خۆیان نەبوو. چوون ئەو کارە قەدەغە کرابوو و شیعەکان دەکەوتنە بەر ئازار و ئەشکەنجە. بەتایبەتی لە سەردەمی سی ساڵ دەسەڵاتی سوڵتان عەبدول‌حەمید(١٨٦٧-١٩٠٩)دا عەلەوێکانی کوردستان ئازار و ئەزییەتێکی زۆریان چێشت. لەوەها دۆخێک‌دا  شۆرشی عەلەویکانی هورمێک و لۆلان( لە ناوچەکانی وارتا و هینیس)  دژ بە شێخ سەعید هیچ سەیر نیە، چوون جیرانە سوونەکان و عەشیرەی سیبرانی دوژمنانی عەلەویکان لە شۆڕشی شێخ‌دا بەشدار بوون[25]. لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید‌ دا عەشیرەی سیبران لەپیناو خزمەتی شێوە نیزامی‌دا، پوان گەلێکی وەک ( پارێزراوی لە بەدواداچوونی یاسایی) وەدەست هێنا، ئەوان لەو پۆانانە بە مەبەستی پەرەی هێژمۆنی خۆیان بە دژ عەشیرە بچووکەکانی‌تر و هەروەها عەلەوێکانی جیرانیان(هورمەک و لۆلان) کەڵکیان وەرگرت[26]. شێخ سەعید لە سەرەتای دەست‌پێکی شۆڕشەکەی‌دا حەولی‌دا کێشەی قوڵی نێوان سەرۆکەکانی هورمێک و سیبران چارەسەر بکات[27]، جیا لەوەکە کە هورمەک بە هۆی باوەڕی کەسی عەلەوێکان قائیل بە قەداسەتێکی تایبەت یان ئۆتۆڕیتەیەک نەبوون، سوونەکانیش نەیانتوانی ئامانجێکی هاوبەش (لەنێوان خۆیان و عەلەوێکان) دیاری بکەن. لەبەرامبەردا کەماڵیستەکان کە بە ئاشکرا دژە ئایین بوون شتێکیان بۆ عەلەویکان هەبوو، ئەویش تەحەموولی ئایین و باوەڕی وان لەلایەن دەوڵەتەوە بوو. جگە لەوە فۆرماسیونی شۆڕش لە کەمایەسێک رەنجی دەبرد.  دەمێ بەر لە دەوست‌پیکی شۆڕش، گیرانی چەند کەس لە سەرکردەکان، شۆڕشی لەوان بی‌بەش کرد، بەو شێوەیە ڕێبەری تەنیا لە شێخ‌دا قەتیس مایەوە. هەڵبەت پێویستە ئەوەش لەبەر چاو بگیرێت کە شێخ سەعید( کە دوایی شۆڕش بە ناوی ئەو کرا)  بەهیچ شێوەیەک "ستوونێکی موقەدەس" نەبوو. هەرچەند شێخ لە کوردستان لانی‌کەم لەنێوان سوونەدا بە زاتێکی موقەدەس ناوبەنگی دەرکردبوو، لەهەمان کات‌دا ئەوان خاوەن زەوی و زارێکی زۆر  و هێزی ئابووری بوون، ئەوان سیاسەت‌وانی و شەڕکەڕیشیان بەیەکەوە ئەزموون دەکرد[28].

بەڵام هۆکاری بەشداری شۆڕشگێرانی سادە چی بوو؟ لەلایەک ئەوان وەک موسوڵمانیکی ڕاستەقینە لە کردەوە سیکۆلارەکانی دەسەڵاتی ناوەندی لە ئانکارا تووڕە بوون، لە هەموو ی گرینگ‌تر ئەوان لە هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت، سەریات، یاسای موقەدەسی ئیسلامی، هاوڕی لەگەڵ پەرەی دەستێوەردانی حکوومەت لە ژیانی ڕۆژانەیان تووڕە بوون. چەمکی سەرەکی "خزمەتی گشتی" هۆکارێک بوو کە ئەوان بەو قەناعەتە بگەیەنێت کە بە ئاشکرا بێ‌باوەرەکان بەتەمان، نەزمی خوایی و ئایینی تێک‌بدەن. لەلایەکی‌تر  ئەوان بە دەڕبڕینی وەفاداری بە شێخ سەعید  خوازیاری شەڕی موقەدەس بوون.

بەباوەڕی من گرینگ‌ترین ڕوانگەیەک لەمەر بەشداری شوان و کەشاوەرزە سادەکان کە دەشێ بگوترێ، ئەوەیەکە ئەوان بەبێ ئەوەی کە بە ئاشکرا ڕای‌بگەیەنن، پێ‌داگریان لەسەر  وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی وەک ئامانج دەکرد، بەڵام نەک لە گەوهەردا وەک سەربەخۆیی نەتەوەیی·، بەڵکە ئەوان خوزیاری سەربەخۆ بوون لە دەستێوەردانی بەربڵاو و نەخوازراوی حکوومەت بوون. هەر فۆرمێک لە ئۆتۆنۆمی جا چ لەلایەن ئانکاراوە یان هەر دەسەڵاتێکی ترەوە کە مەجالی ژیان لە دەرەوەی سنوورەکانی حکوومی بۆ ئەوان دابین بکات، بۆ کوردەکان باش بوو. کەوابێ دڵەڕاوکێی ئەوان دامەزراندنی دەوڵەتێکی "خودی" یان "نەتەوەیی" نەبوو، بەڵکە مەبەست  کورت کردنەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی لە کار و باری خۆیان بوو[29]. لەو دۆخەدا جیاوازی و کەلێنێکی قوڵ لەنێوان ئەو ریبەڕانەی کە بە تەواوی بیر لە بیری نەتەوەیی دەکەنەوە لەگەڵ ئەوانەی کە گەڵاڵە دادەڕێژن هەیە.

بەمەبەستی پێشگرتن بە رەخنە چاوەڕوان‌نەکراوەکان، دەبێ بگوترێ کە لەساڵەکانی ١٩٣٠، ١٩٣٧ و ١٩٣٨ دا لە کوردستانی تورکیا شۆڕش گەلێک سەری هەڵداوە، کە لەبەراورد لەگەڵ شۆڕشەکەی شێخ سەعید ڕێژەی بەشداربوان زیاتریش بوون،  بەهەمان شێوە رەنگە لە مێژوونووسی نەتەوەیی کوردەکان‌دا گرینگایەتی هەبێ، بەڵام لە پەرەی بزاڤی نەتەوەیی کوردی‌دا گرینگایەتێکی ئەوتۆیان نیە، چوون نە لە شۆڕشی ئارارات(١٩٣٠) و نە لە شۆڕشی دێرسیم‌دا(١٩٣٧،١٩٣٨) ڕێکخراوەیەکی مۆدیڕن لەگوێنەی ئەوەی لە شۆڕشەکەی شێخ سەعیددا دەوری گێڕاوە  بەدی ناکرێت[30]. هەر چەند لە هەر دووی ئەو شۆڕشانەدا، لە ناوچە شاخاوێکانی کوردستان ناوچەیەکی بە دوور لە هێژمۆنی و دەسەڵاتی حکوومی ئەوەی لە ئەیاڵەتەکانی کوردی‌دا هەبوون، بەدی هات.

 

ناڕزایەتێ بەربڵاوەکەی بەهاری ١٩٩٠( ئینتیفازەی کوردی)

دۆخکە لە ڕووداوی سێهەم ‌دا جیاوازەترە لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی کە  پێش‌تر ئاماژەم پێ‌ کردبوون. لێر کەلێنی نێوان کۆمەڵگا و هەڵکەوتەکان پڕ بۆتەوە. دەرکەوتەی سێهەم باس لە شۆڕشی بەهاری ساڵی ١٩٩٠ دەکات کە چەند رۆژێک بەر لە دەست پێکی جێژنەکانی ساڵی نوێ(نەورۆز) لە ٢١ مارس لە تورکیا سەری هەڵدا و بڵاڤۆکەکانی تورکیا وەک "ڕاسانی کوردان" پێناسەی دەکەن[31].  چەخماخەی ئەو شۆڕشە کارەساتێکی  دڵتەزێن بوو، کوردستانی تورکیا تەقریبەن هەر ڕۆژەی لە دۆخێکی نەخوازراو و دژوار دابوو[32]. لە رۆژی ١٥ مارسی ١٩٩٠ بڕیار بوو کە تەرمی کوژراوێکی(شەهیدێکی) پارتی کرێکارانی کوردستان  لەلایەن کەس و کارێوە لە شاری نوسەیبێن بەخاک بسپێردرێت[33]، بەڵام کۆڕی پرسەکە بە بەشداری هەزاران کەس بوو بە خۆپێشاندانێکی بەربڵاو. کاتێ ئاپۆڕای خۆپێشاندەران بەرەو ناوەندی شار بەڕی کەوتن، پۆلیس دەست‌درێژی گووللەی کردە سەرخۆپیشاندەران و لاوێکی کورد کوژرا، ئەمە چەخماخەی تێک‌هەڵچوونێکی بەربڵاو لەنێوان خەڵک و پۆلیس بوو کە بوو بە هۆی گرتنی  چەند سەد کەس لە خۆپێشاندەران.  لەئاکام‌دا تووڕەیی کوردان نەتەنیا لە نوسەیبێن کە پەرەی ئەستاندە شارەکانی تریش، بەم شێوەیە بیناحکوومێکان دەستیان بەسەرداگیرا، فرووشگاکان داخران، لەسەر شەقاماکان بە هەڵکردنی ئاگر هاتووچۆ ڕاگیرا، خوێندکارەکان لەچوونەوە بۆسەر کلاسەکانی دەرس خۆیان پاراست و بەشێکی بەربڵاو لە زیندانیانی سیاسی مانیان لەخواردن گرت، بەم شێوەیە شەپۆلەکانی ناڕزایەتی تەنیا لە چەند رۆژدا بەشارە گەورەکانی تورکیادا بڵاو بۆونەوە.  هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەڕتەش و پۆلیس دژکردەوەیان نیشان دا، واتە دەستیان کرد بە سەرکووت، تەنیا لە شاری جیزرە چوار خۆپێشاندەر کووژران. حکوومەت بۆ بەرپەرچ دانەوەی ناڕزایەتێکان، ئەمری بە زۆر کردنەوەی دۆکان و بازارکان دەرکرد، لە کردەوەدا ئەو کارەی حکوومەت  و کردوەی ئەڕتەش بوو بەهۆی لەناو چوونی زیاتری دۆکان و بازاری کوردان. بەگشتی بەپێی ئامارەکان دەگوترێ کە چل کەس کوژران و بە سەدان کەس گیران. ئەشکەنجە و گیران وەک دژکردەوەیەکی سەرکووت‌کارانە بۆ سەرکووت کردنی خۆپێشاندەران  بۆ جارێکی تر وەک کەرەسە کەڵکی لێ‌وەرگیرا. دۆخی نائاسایی بە ڕاگەیندراوی حکوومەت پەرەی ئەستاند[34] و لەژێر گوشارەکانی پۆلیس و ئەڕتەش، لە ئاکام‌دا پاش چەند حەوتە خۆپێشاندانەکان دامرکان، بەڵام دۆخکە لە کوردستانی تورکیا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ نائاسایی بوو[35].

ئاخۆ ئەو ناڕزایەتیەی کۆمەڵانی خەڵک ئەمجارە خاڵێکی وەرچەرخانی گرینگ بەرەو بزاڤێکی نەتەوەیی گشتگیر بوو، کە لەودا کەلێنی نێوان  هەستی نەتەوەخوازانە و ئەو هەڵکەوتانەی کە پێش‌تر لە دەرەوەی کوردستان وەک وتەبێژ ونوینەری گەل دەردەکەوتن لەناو چووبوو؟ وڵام هاوکات هەم ئەرێنێ هەم نەرێنی.

لەلایەک دەیان و سەدان هەزار کەس لە کوردستانی تورکیا کێش و کەلێنێک لەنێوان خواستی نەتەوەیی خۆیان و دەسەڵاتی حکوومی هەست پێ‌دەکەن، ئەوە بەو مانایەیە کە ئەوان خۆیان بەبەشیک لە نەتەوەیەکی زوڵم لێ‌کراو دەزانن، و شێلگیرانە و پێ‌داگرانە خوازیاری مافی دیاری کردنی چارەنووسن بۆ ئەو نەتەوەیەی کە لەحاڵی توانەوە و لەناو چوونە. لەو رۆوەڕووداوەکانی ساڵی ١٩٩٠ لەگەڵ ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٢٥ جیاوازێکی ئاشکرایان هەیە، لەلایەکی‌تر دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە لەگەڵ هەموو جمووجۆڵەکان، بەرخۆدانەکان و بەربەرەکانێکانی پ.ک.ک، بزوینەری سەرەکی و هۆکاری بنەڕەتی ئەو بزاڤە خودی حکوومەتی تورکیا بوو، یان باشترە بڵێین دەزگای سەرکووت‌کەر کە پێشێل‌کەری کەرامەتی مرۆڤە بوو.

 لەڕاستی‌دا ئەڕتەشی تورکیا لەگەڵ " تیمەکانی تایبەتی دژ تێرۆرە"  بە زۆرە ملی حەولیان دا کە خەڵکی گوندەکان کۆبکەنەوە و جێ‌گۆڕکێیان پێ‌بکەن[36]. ئەوان بۆ پێش‌گرتن بە هەرجۆرە حەولێک بۆ گەرانەوە نەتەنیا سەدان دێهاتیان وێران کران، کە بەشێوەیەکی سیستماتیک بنەماکانی ئێکۆلۆژیکی بۆ دەوامی ئابووریشیان لەناو برد. ئەوە بەو مانایەیە کە جەنگەڵ و دارستانەکانی میوە بڕانەوە، سیستمەکانی ئاوداشتن و چاڵاوەکان لەناو بران، ماڵاتەکان قڕ کران. لەشارەکانی وەک نوسەیبێن،  جیزرە و شارەکانی تر  لە ١٩٩٠ بەولاوە بەدەیان هەزار کەسی بەزۆرە ملی جێ‌گۆڕکێ پێ‌کراو لە خراپترین دۆخ‌دا دەژیان، بەشێکی بەرچاو لەو کۆچ‌ پێ‌کراوانە حەتتا ماڵ و سەرپەناشیان نەبوو.  تەقریبەن بەشی هەرەزۆری ئەو کۆچ پێ‌کراوانە هیچ ئاسۆیەکی روون و داهاتوویەکان نەبوو، چوونکە لەو شارانە پێش‌تریش کار زۆر بە دژواری دەست‌دەکەوت[37]. لەڕاستی‌دا حکوومەتی تورکیا لە جیات ئەوەکە بزاڤی چریکی لە ناوچەیەکی چۆل‌کراودا  ئیزۆلە بکات و ئاویان لەسەر هەڵبڕێت، بە هاوکاری تیمەکانی تایبەت تۆوی کێشە و قەیرانی قوڵی کۆمەڵایەتی چاند، حکوومەت ( ئەو بەزۆر ملی کۆچ پێ‌کراوانەی)لە شارە  بێ‌بەش و پەرەنەستاندۆکانی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەک مەجال و پۆتانسیەلی تێکەڵاوی و خۆگرتینان تێ‌دا نیە بڵاو کردوە. تەنیا  ئەو دۆخە بە تەواوی بێچارانەیەی کە کۆچ پێ‌کراوەکان تێیا دەژیان و ئەو کێشە کۆمەڵایەتێ قوڵەی کە حکوومەت سازی کردبوو بەو کارە، توانی ببێتە هۆکار و کەرەسەی پێشکەوت و هێژمۆنی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ڕاستە کە گەریلاکانی پ.ک.ک لەگەڵ بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئەو پارێزگایانەی کە لە ١٩٨٠بەولاوە بە زۆرە ملی ناچار بە ژیان  لەدۆخێکی هەستیار و نەخوازراو کرابوون هاودەردیان دەکرد، بەڵام بۆ فامی باشتر و تێ‌گەیشتن لەوە کە چی ڕووی‌داوە، پێویستە  وردتر سرنجی بدرێتێ. تا بەر لە کۆدەتای ساڵی ١٩٨٠ پ.ک.ک دەورێکی بەرچاو و دیاری‌کەری لە شەقامی سیاسی کوردستان‌دا نەبوو. ئەویش ڕیکخراوەیەک بوو وەک ریکخراوەکانی‌تر و بەهیچ شێوەیەک لەوانی‌تر گرینگ‌تر نەبوو[38]. هەستەی ناوەندی پ.ک.ک تەقریبەن وەک هەموو ڕیکخراوە نەتەوەخوازەکانی‌تری کورد لە گەورە شارەکان یان پێتەختی تورکیا و دوورتر لە شارەکانی کوردستان دەرکەوت، دیارە لە ڕابردوودا ئیستانبوڵ و دوای ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیاش ئانکاڕا، لە هەر دووی ئەو شارانە ئێستاشی لەگەڵ بێ ڕێژەیەکی زۆری کوردی کۆچەری لێ دەژیت، جا یا بۆ کار هاتوون یا بۆ خوێندن. دیارە ڕەوتی کۆچ‌کردن لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە نەپچڕاوە، دیارە زیاتر لە یەک ملیون کورد لە ئیستانبۆڵ دەژیت·. هەر لە زانکۆکانی ئیستانبوڵ و ئانکاڕاش‌ڕا  بوو کە بزاڤی چەپ لە کۆتاییەکانی ١٩٦٠ دەرکەوت. بەشێکی زۆری خوێندکارانی کورد تێکەڵی سیاسەت بوون. لەو ناوەدا ئایدۆلۆژی مارکسیسم-لێنینیسم بۆ کوردەکان کێش و جێژێکی تایبەتی هەبوو. پ.ک.کەش هەر لەسەر بنەمای ئەو ئایدەیە بەرهەم هات. عەبووڵڵا ئۆجەلان هێشتاش ئیستالینی لە تەنیشت ئەنگلس و زەردەشت بەپیشەنگ دەزانێت[39].

بەڵام ئەوە وێنایەک لە گەڵاڵەکانی شۆڕشگێڕانەی پ.ک.ک. نەبوو  کە سرنجی گوندنشینەکانی کوردستانی بۆلای خۆی ڕاکێشا، چوون بە هەر حاڵ بەشیکی زۆر لەوان توانایی خوێندن و نووسینیان نەبوو، بەڵکە ئەوە بەربەرەکانی شۆڕشگێڕانەی گەریلاکان  بەدژ دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بوو  کە سرنجی خەڵکی بۆلای وان ڕاکێشا[40].  پیویستە مرۆڤ سرنج بداتە ئەوە کە چەمکی ئازایەتی و شانازی تایبەت مەندی‌گەلێکی گرینگی کۆمەڵگای کوردیە. شۆڕشی مرۆڤی ئازا و ئازایەتی بە دژ پاوانخواز هەموو کات پێگەیەکی بەرز بۆ بکەر گەرانتی دەکات. ئەو دیاردەیە حەتتا لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم بۆ ناسیونالیستەکانی ئەرمەنیش گونجاو بوو، ئەگەرچی ئامانجی وان بۆ بنیادنانی وڵاتێکی سەربەخۆی ئەرمەنی لەگەڵ ڕوانگەی جیهانی دەورووبەر هاوتەریب نەبو، بەڵام ئازایەتی وان بە شانازێوە لەلایەن چیرۆک نووسانی موسوڵمانەوە دەگێڕدرایەوە[41].

چ خوازراو و چ نەخوازراو پ.ک.ک هێشتاش دەروەست بە نۆرم و کلتووری کۆمەڵایەتی نەریتیە کە هەتا ئەمرۆکەش لە کوردستان کارتێکەریان هەیە. بۆ وینە حەول بۆ باڵادەست بوون لە رێبەری لەناو لایەنی ناسیونالیستی کوردی دا جێگای هیچ چاوپۆشیەک نەبوو. ئەوەش نە تەنیا  پێگەی شۆڕشگێری بەرهەم دێنا کە سەرەکی‌ترین بنەما بوو بۆ هێژمۆنی لەناو بیر و رای گشتی‌دا. هۆکارەکەشی بۆ ئەمە دەرگەرێتەوە کە هەتا ئەمڕۆ کورد فرسەتێکی بۆ ئەزموون کردنی دەسەڵاتی دەوڵەتی مۆدێڕن وەک ئەزموونێکی سەرکەوتووی لۆکاڵی پێ‌نەدراوە. هەر بۆیەش شەرعییەتی شیاوی دەسەڵات بە ئاشکرا هێشتاش  لەڕێی کلتووری پیاوانەوە دووپات دەبێتەوە[42]. هەر بۆیەش چما حیزبێک بتوانێ بە باشی لە دڵەڕاوکێی لایەنگرانی خۆی تێ‌بگات و لەو گرینگ‌تر بتوانێ دژبەرانی خۆی باش سزا بدات، ئەوە حیزبێکی باش و جێگای سرنجە. ئەو ڕەوتە لە کوردستان بە تایبەتی لەپاش کۆدەتای سەربازی ساڵی ١٩٨٠دەرکەوت،  یانی ئەو کاتەی دەسەڵاتی تازە بە کەڵک وەرگرتن لە تووند و تیژی چەکدارانە توانی دۆخی "·Tabula rasa" لە ئاسۆی سیاسی بەدی بێنێت. لەوەها دۆخێک‌دا کە وەک دۆخی گۆرستانی ئارام پیناسە دەکرا، پ.ک.ک تەنیا ڕیکخراوەیەک لەناو رێکخراوەکانی‌تردا بوو کە لەگەڵ ئەوەدا ئەڕتەش و پۆلیس خاوەن هێزی بەربڵاو و لەڕادەبەدەر بوون،  توانی هێرشی سەربازی لە کوردستان بەڕێوە بەریت[43]. حیزب لە بەرەو پیری ئەو دەۆخەدا خۆی بۆ مەرگی سەدان کەس لەلایەنگرانی ئامادە کرد، و تەنیا لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٨٥ کە تووند و تیژی و کوژرانی لایەنگرانی لە رادەبەدەر بەرز بۆوە، کوردستانی بەجێ هێشت[44]. ئەوەش بەرهەم هێنی دۆخێکی دژوار بوو. دەرکەوتنی کەسایەتێ شۆڕشگێڕەکان هاوکات بوو لەگەڵ پەرەی سەرکووتی لەڕادەبەدەری دەسەڵاتی ناوەندی بە دژ کوردەکان ، کە لەئاکام‌دا ئەو دۆخەی لێکەوتەوە کە پێشتر ئاماژەی پێ‌کرا[45].

چما کەسێک لەو واقعییەتە بدوێت،  کە گەیشتن بە مۆدێلێک لە شرۆڤەی نەتەوەیی هۆکارەکان پێوەست و زەرووریە، ئەوا ئەو واقعییەتە پەیوەستە بە تێپەڕین لە شیوازەکانی ژیانی نەریتی لەڕێی مۆدێڕنیزاسیونی هەموو بوارەکانی پێوەندێ کۆمەڵایەتێکان‌دا، لەکاتێك‌دا ئەو ڕەوتە لە ناو بزاڤی نەتەوەیی کورد‌دا زۆرتر پێوەندی بە کادرەکانەوە هەیە تا کۆمەڵانی خەڵک. هەرچەند بەشێکی بەربڵاوی کۆمەڵانی خەڵکی کورد خوازیاری ئایدەیەکی نەتەوەیی کوردین، کە بێ‌گومان لە شۆڕشە بەربڵاوەکەی کوردان بە دژ تێرۆری دەوڵەتی لە تورکیا ڕەنگی دابۆوە، بەڵام زۆر بە دەگمەن و بە دژواری ئاوڕ لە نۆژەن بوونەوە دەدەنەوە. چوونکە تاکی کورد لێرە لەگەڵ دژکردەوەی دەسەڵاتێکی سەرەڕۆ ڕووبەڕوویە. هەروەها خواستی دەوڵەتی کوردی وەک ڕێگاچارەیەکی تایبەت لەلایەن کوردەکانەوە لەڕێی میکانیزمە پێش‌مۆدیڕن و نەریتێکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت[46]. ئەو کێشەیە هەروەها لەمەر لایەنگران و ئەندامانی حیزبەکەی عەبوڵڵا ئۆجەلان کە بە مامە دەناسرێتش سادقە، چوونکە کەلێنی نێوان کادەرکان و گوندێکانی کوردستان هێشتا زۆر بە ئارامی خەریکی پڕ بوونەوەیە.

بە واتایەکی‌تر، هەر بە گوێرەی پێک‌هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکانی نێوان ساڵەکانی ١٩٢٥تا ١٩٩٠ دەرکەوت، کە نەتەوەی کورد هێشتا لەحاڵی سەرهەڵدان دایە. بەڵام گرینگ‌ترین هۆکار بەباوەڕی من کە بۆچی هێشتا بزاڤی نەتەوەخوازی کوردی نەیتوانیوە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دابمەزرێنیت، بە تەنیا بۆ ڕەوتی ناتەواوی نەتەوە سازی ناگەرێتەوە، بەڵکە هەر بەو جۆرەی لە شرۆڤەی شۆرشی شێخ سەعیدیش دا باسمان لێوە کرد، کە شکەستی شۆڕشی شێخ سەعید نە تەنیا بەهۆی غیابی باوەڕی ناسیونالیستی لەنێو شۆڕشگێڕەکانی‌دا بوو، بەڵکە دەگەڕاوە بۆ هۆکاریکی تەواو جیاواز، ئەویش پشتیوانی نەکردنی دەسەڵاتە زلهێزەکانی دەرەکی بوو.  لە کۆتایی‌دا بەپێچەوانەی ویست و بیر و ڕای بەربڵاوی گشتی، پێویستە بگوترێ کە لەماوەی دوو سەدەی ڕابڕدوو هیچ بزاڤێک بە تەنیا توانای دامەزراندنی حکوومەتێکی سەربەخۆی نەبوە، چوونکە هۆکاری دیاری‌کەر و یەکلایی کەرەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی زلهێزەکان و هاوسەنگی هێزی نێوانیان.

لەساڵی ١٩٢٥ هیچ‌کام لە زلهێزەکانی ئەو سەردەم خوازیاری حکوومەتێکی سەربەخۆی کوردی نەبوون، هەر بۆیەش هەموو داواکارێکان بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی کوردەکان بێ‌وڵام مایەوە. هەر ئەو جۆرەی کە ڕووداوەکانی دوایی" پشتیوانی نەکردن لە شۆڕشی بەرەی کورستانیش لە عێراق لە ١٩٩٠ نیشانی دا"، هەرچەند لەو دەمەوە هەتا ئێستا  بێ‌مەیلی زلهێزەکانی جیهانی و ناوچەیی تا ڕاددیەکی کەم ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتوە. دۆخی ناجێگیری ئێستای کوردستانی عێراق(هەرێمی کوردستان) کە لەو دا دەسەڵاتێکی دۆفاکتۆی کوردی لەژێر چاوەدێری بەرەی پێشووی"شەڕی یەکەمی کەنداو"دا بوونی هەیە·، لەگەڵ ئەو بۆچوونە نەخوازراوە ڵێڵە دژایەتیکی نیە.

لەڕاستی‌دا هیچ‌کام لە زلهێزەکانی بەشدار لە هێڕشەکە خوازیاری دیتنی وەها دۆخیکیان نەبوون، کاتێ کە بەهۆی تێکهەڵچوونی خواستە جیاوازەکانی دەسەڵات، گوشاری بڵاڤۆکەکانی ڕۆژئاوایی لەڕێی بڵاو کردنەوەی ناخ هەژێنی وێنەی کوردە ئاوارە و پەنابەرەکان و دەوری سنوورداری ویلایەتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا وەک پۆلیسی جیهانی گەیشتە بون بەست، ئەو رەوتە پاراستنی دەسەڵاتی کوردی لێکەوتەوە، چوونکە لەوەها دۆخێک‌دا لەناو بردنی نیمچە دەسەڵاتی کوردی لە کوردستانی عێراق‌دا دیتوانی بەرهەم هێنی کێشە و گرفتی زیاتر بێت لە بەراورد لەگەڵ پاراستنی دۆخی مەوجود‌دا. هەر بۆیەش تا ئەو کاتەی کە سەددام لە بەغدا حاکم بوو، لەگەڵ هەموو ڕەهەندە نەخوازراوەکان، ویلایەتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا نەیدەتوانی شان لەبەر بەرپرسیاریتی پاراستین ناوچە پارێزراوی کوردستانی عیراق بێنێتە دەر. لە ڕاستی‌دا دەخوازرا کە هەم لە ناوەندەکانی سیاسی لە رۆژئاوا و هەم ناوچەکە ئەو بشێوی و ئاڵۆزیە چارەسەر بکرێت[47].

لە کوردستانی تورکیا لە هەمان کات‌دا ئاڵوگۆڕیکی گەورە خەریکی دەرکەوتنە، لەگەڵ ئەوەدا حەولەکانی پ.ک.ک بۆ بەرهەم هێنانی ناوچەیەکی ئازاد کراو لەناو تورکیادا سەرنەکەوتوە، بەڵام ئەو حیزبە وردە وردە خەریکە دزە دەکاتە هەموو بەستێنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، بەو شێوەیە پ.ک.ک دەتوانێ شیوە دەسەڵاتێکی حکوومی بەڕیوە بەرێت. بۆ وینە کاتێ ڕایگەیاند کە پێویستە کوردەکان ئانتێنەکانی تلویزیونەکان لە شەقامەکان کۆ کەنوە بۆ پێش‌گرتن لە دیتنی کاناڵە حکوومێکان، ئەو خواستە بەشێوەیەکی بەربڵاو جێ‌بەجێ کرا. هەروەها هەڵبژاردنی پاڕڵمانی نەتەوەیی کوردستان کە ماوەیەک لەوەپێش لە ئەوڕووپا بەڕیوە چوو، دەرخەری ئەو دۆخە شێوە حکوومیە کە پ.ک.ک بەدەستی هیناوە.

بەڵام بەو حاڵەش هێشتا حەول بۆ سڕینەوەی کەمایەسی لەلایەن شێوە دەسەڵاتی کوردی  و وێران‌کاری لەلایەن دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک درێژەی هەیە. بۆیەش ئەو مەترسیە لە ئارادایە کە بەر لە  سوانی دوو لایەنی کێشەکە، ئەگەر نەگەنە بە ڕێککەوتنێک بۆ دوور بوونەوە لەشەر، بزاڤی نەتەوەیی کورد لە داهاتوودا ڕەنگە تەنیا بەسەر گۆڕستان‌دا بتوانێ حکوومەت بکات.

لەکۆتایی‌دا پێویستە بگوترێ کە ئەگەرچی بنەماکانی ئەندێشەی نەتەوەخوازی لەناو کۆمەڵگای کوردی‌دا خەریکە ڕۆژ دەگەڵ رۆژ بەهێز‌تر دەبێت، بەڵام شانسی دەرکەوتنی دەوڵەتێکی کوردی لە داهاتوودا هێشتا لاوازە.

 

 

 سەرچاوەی وتار: گۆجاری پۆلیتیا/ ساڵی سێهەم، ژمارە ١

 



· وەزیری بەرگری ئاڵمان بوو لە ساڵی ١٩٨٢ تا ساڵی ١٨٨٩

· میتوس لێرە دەکرێ وەک گیرانەوە، خواست و کۆشش بۆ دەرکەوتن، مەجالی خۆدەرخستن، میتوس دەکرێ وەک لایەنی ئوستوورەیی لە بەرامبەر لۆگۆس‌دا وەک لایەنی لۆژیکی وعەقلێ  چاوی لێ‌بکرێت

·  دەشی مەبەستی نووسەر ئەوە بوبێت کە ئاڵوگۆری بەرهەمەکانی بەرهەم هاتوو لە کوردستان نەک بە مەبەستی توجارەت و وەدەست هێنانی بەهرە و سوود کە بە مەبەستی دابین‌کردنی پێداویستێکانی ژیانی ئاسایی بووبێت، بەپێچەوانەی ئەو ڕەوتەی لە رۆژئاوا هەبوو کە ئاڵوگۆڕی شت و مەک نەک بە مەبەستی دابین‌کردنی پێداویستێکانی رۆژانە و ژیان کە مەبنەستی ئابووری و بازرگانی بۆ وەدەست هێنانی بەهەرەی لەپشت بوو.

·  لەڕاستی‌دا مێکانیزە بوونی کشت و کاڵ چەند لێکەوتەی گرینگی لێ‌کەوتەوە، یەکەم ماوە و کاتی کست و کاڵ و بەرهەم هێنان کورت بۆوە، دووهەم پێویستی بەهێزی کاری مرۆیی کەم بوە، سێهەم ئەوەکە ڕێژەی بەرهەم هەڵکشا و بەو شیوەیە داهات بەرز بۆوە.

· مۆدیڕنیزاسیون  پاردایمێکە بۆ شرۆڤەی ئەو ڕەوت و ئاڵوگۆڕیانەی کە بەرهەم هێنی تێپەڕین لەدۆخی نەریتی بەرەو مۆدێرنیتە و مۆدێڕنیسمە، ئەو پاردایمە حەول دەدا دیاری بکات کەکامە تایبەت‌مەندێکانی کۆمەڵگەکان پشتیوانی لە پەرەی ئابووری دەکەن و کامە تایبەت‌مەندێکان بەربەست و لەمپەرن لەبەرامبەر پەرەی ئابووری‌دا، چوون بە باوەری توێژەرانی ئەو پاردایمە پەرەی ئابووری پێوەندێکی راستەوخۆی هەیە لە پەرەی مۆدیرنیزاسیون و نۆژەن بوونەوەی کۆمەڵگەکان و بەگشتی مۆدیڕن بوونی کۆمەڵگەکان.

· دەشێ مەبەستی نووسەر لە گەوهەری سەربەخۆیی نەتەوەیی، ناوەرۆک، ئەندێشە و مینتالیتەیەکی کوردانە بێت وەک ڕایەڵیکی لێک‌گرێ‌دەرەوەی تاکەکان کە بەرهەم هێنی فۆرمی ڕواڵەتی سەربەخۆییە، واتە ئەگەر وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی فۆرمی ڕواڵەتی ئەمری سیاسی کورد بووبێت، گەوهەری سەربەخۆیی نەتەوەیی دەشێ فۆرمی زەینی و سۆبژێکتیڤ بێت.

· ئەوەی ڕاستی بێت ئەگەرچی هیچ ئاماریکی فەرمی لە کوردانی دانیشتووی ئەستانبوڵ لەبەر دەست دا نیە، بەڵام شیمانە دەکرێت کە ٣ بۆ ٤ میلیون کورد لە ئەستانبوڵ بژیت و هەروەها شیمانە دەکرێت کە لە سێ شاری ئەستەنبوڵ، ئانکرا و ئیزمیر ٧ بۆ ٨ میلیون کورد بژین

·  ئەو چەمکە لەلاتین وەرگیراوە لە ئاڵمانی‌دا دۆخێک وەسف دەکات کە لەو دۆخەدا هەموو تایبەت‌مەندی، دیاردە و ڕەهەندەکانی پێش‌تر دەسڕدەرێنەوە و بەستێن ئامادە دەکرێت بۆ دەرخستنی تایبەت‌مەندی، دیارە و ڕەهەندی نوێ و تازە.

·  پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەرچەند لەژێر گوشارەکان و بە پێشنیاری جان مەیجێر سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی بەریتانیا ناوچەی دژە فڕین بۆ کوردەکان داندرا و بەشیک لە هاوپەیمانێتی بەشدار لە شەڕی یەکەمی کەنداو کوردەکانیان دەپاراست، بەڵام دوای ڕووخانی دەسەڵاتی سەددام حوسێن، هەریمی کوردستان وەک دەسەڵاتێکی دۆفاکتۆ بوو بە یاسایی و لەناو یاسای بنەڕەتی عێراقی پەسا سەدام فۆرمی حقوقی و یاسایی بەخۆیەوە گرت.



سەرچاوەکان:

[1] - Siehe: „Die Bekämpfung der PKK; der Konflikt mit Deutschland“ in: Archiv der Gegenwart 1992 (Jg.62) 36624 A/3; „Rücktritt von Gerhard Stoltenberg“ in: ebenda 36644 A.

 

[2] - Siehe z.B.: Arnold Hottinger „Der zweihundertjährige Krieg“ in: Bahman Nirumand (Hg.) Die kurdische Tragödie. Die Kurden – verfolgt im eigenen Land Reinbek bei Hamburg 1991 S.30-50; Gerd Schumann „Eine Frauengeschichte. Gespräche in Istanbul über die Geschichte Kurdistans aus weiblicher Sicht“ in: ders; Alexander Goeb; Guenay Ulutunçok Ez Kurdim – Ich bin Kurdin. Kurdische Frauen im Aufbruch München 1992 S.96-115; Michael M. Gunter The Kurds in Turkey: A Political Dilemma 1990 (Westview Special Studies on the Middle East); Mirella Galletti I Curdi nella storia Chieti 1990

[3] - Darauf weisen z.B. Gellner und Elwert hin. Siehe: Ernest Gellner Nations and Nationalism Oxford 1983 (dt. Übers. von Meino: Büning Nationalismus und Moderne Berlin 1991) S.6; Georg Elwert „Nationalismus und Ethnizität“ in: Kölner Zeitschrift für Sozialwissenschaft und Sozialpsychologie Köln 1989 (Jg.41) S.440-464; hier: S.441f

[4] - So z.B.: Fadel Khalil Kurden heute Wien 1985 S.13ff; Golmorad Moradi Ein Jahr autonome Regierung in Kurdistan. Die Mahabad-Republik 1946-1947. Geschichte der kurdischen Aufstandsbewegungen von der arabisch-islamischen Invasion bis zur Mahabad-Republik Bremen 1992 (zugleich: Dissertation Universität Heidelberg 1991) S.4

[5] - Emmanuel Sivan „The Kurds: Another Perspective“ in: Case Studies on Human Rights and Fundamental Freedoms Den Haag 1975 (Nr.2) S.137-156; hier: S.141 (meine Übersetzung); ähnlich: Franz Sitte Ich war bei den Kurden: Augenzeuge eines Lebenskampfes Graz 1980 S.47;

[6] - Reinhard Kreckel „Ethnische Differenzierung und moderne Gesellschaft. Kritische Anmerkungen zu Hartmut Essers Aufsatz in der Zeitschrift für Soziologie, Jg.17 (1988), S.235-248“ in: Zeitschrift für Soziologie Stuttgart 1989 (Jg.18) S.162-167; hier: S.162

[7] - Ich stütze mich hier auf Anderson, der meinte, man käme bezüglich des Nationalismus besser voran, wenn „man ihn begrifflich nicht wie ‚Liberalismus‘ oder ‚Faschismus‘ behandelte, sondern wie ‚Verwandtschaft‘ und ‚Religion‘.“ (Bendict Anderson Die Erfindung der Nation. Zur Karriere eines folgenreichen Konzepts Frankfurt a.M., New York 1988 (dt. Übersetzung von: Imagined Communities. Reflections on the Origin and Spread of Nationalism London 1983) S.15)

[8] - Siehe: David N. MacKenzie „The Origins of Kurdish“ in: Transactions of the Philological Society 1961 Oxford 1961 (Heft 2) S.68-86; hier: S.69 und S.79

[9] - „Ein, wenn auch vielleicht unfreiwilliger Vertreter solcher ‚Akademiker‘, die die Wahrheit über die Kurden verfälschen, ist Dr.D.MacKenzie ... So behauptet er u.a., daß die ‚Kurden von der Geschichte keine Ahnung haben. Da ihnen bekannt ist, daß die Meder ohne Belege geblieben sind, versuchen sie sich als Nachkommen der Meder auszugeben.‘ MacKenzie, der wie jeder in der imperialistischen Weltanschaung verhaftete Mensch Vorurteile und Verallgemeinerungen benutzt, ... disqualifiziert ... sich selbst als ‚Wissenschaftler‘.“ (Jemal Nebez Kurdistan und seine Revolution München 1972 S.33) Siehe auch: Arab Schamilow „Einiges über das kurdische Volk“ in: Neue Zeit. Wochenzeitschrift für Weltpolitik Moskau 1963 (Nr.40 Ausgabe vom 9.Oktober) S.26-27; hier: S.26

[10] - Siehe beispielsweise: Saadollah Ghaussy „The Role of Minorities in the Middle East: The Case of Kurdish Question“ in: Annals of Japan Association for Middle East Studies Tokyo 1986 (Nr.1) S.282-309; hier: S.287; Moradi Ein Jahr autonome Regierung in Kurdistan S.60

[11] - Siehe die Dokumente in: Nazmi Sevgen „Kürtler Teil VII“ in: Belgelerle Türk Tarihi Dergisi Istanbul 1968 (Nr.11) S.49-59

[12] - Siehe die bei Sevgen reproduzierten britischen (und französischen) Eingaben: Nazmi Sevgen „Kürtler Teil IX“ in: Belgelerle Türk Tarihi Dergisi Istanbul 1968 (Nr.13) S.40-45

[13] - Siehe: Nazmi Sevgen „Kürtler Teil XIII“ in: Belgelerle Türk Tarihi Dergisi Istanbul 1969 (Nr.17) S.50-57

[14] - Die Berichte seit den 60er Jahren stimmen darin überein, daß einer der wichtigsten Ausrüstungsgegenstände eines peshmergas (Partisan) – nach Gewehr und Fernglas – das Radio war und ist. Das Abhören der abendlichen Nachrichtensendungen wird auch heute noch wie ein Ritual eingehalten. Siehe: Eric Rouleau „Le Kurdistan irakien … dos de mulet“ in: Le Monde Paris 1963 (Ausgaben vom 10.4.-16.4.) Teil 1: «Sur les pas des ‹contrebandiers›» (10.4., S.1 und S.4; hier: S.4); Martin van Bruinessen Agha, Shaikh and State. On the Social and Political Organization of Kurdistan Dissertation Utrecht 1978 (dt.: Agha, Scheich und Staat Berlin 1989) S.155 und S.334 (dt.: S.173 bzw. S.350); Christiane More „Les Kurdes, un enjeu oublié au Proche-Orient“ in: Le Monde Diplomatique Paris 1986 (Heft Oktober) S.18

[15] - In einem Vortrag vor der türkischen Kriegsakademie stellte Sevgen 1969 fest, daß 71% aller Dörfer in den achtzehn östlichen Provinzen Radio hätten, die meisten Menschen dort aber die türkischsprachigen Sendungen Radio Diyarbakïrs nicht verstünden. So käme es, daß der im „Osten“ (mit 51,3% Einschaltquote) am meisten gehörte Sender Radio Erivan sei. Sevgen bezog sich offensichtlich auf die Forschungen Ismail Besikçis, denn die angegebenen Prozentzahlen stimmen mit denen in seinem damals gerade erschienenen Hauptwerk überein. Siehe: Nazmi Sevgen „Dogu'da Kürt meselesi“ in: o.V. Genelkurmay belgelerinde Kürt isyanlarï 3 Istanbul 1992 (türkische Erstveröffentl.: 1970) S.11-46; hier: S.43; Ismail Besikçi Dogu Anadolu'nun Düzeni. Sosyo-ekonomik ve etnik temeller Ankara 1970 (2.Auflage; Erstveröffentl.: 1969) S.377f

[16] - Siehe: Çaglar Keyder „Die Agrarstruktur“ in: Ömer Seven (Hg.) Türkei zwischen Militärherrschaft und Demokratie Hamburg 1984 S.89-130; hier: S.109-111; ders. „Paths of Rural Transformation in Turkey“ in: The Journal of Peasant Studies London 1983 (Jg.11 Nr.1) S.34-49; hier: S.42-44

[17] - Siehe: van Bruinessen Agha, Shaikh and State S.228f und S.244-248 (dt.: S.243f und S.257-260)

[18] - Siehe: Günter Behrendt Nationalismus in Kurdistan. Vorgeschichte, Entstehungsbedingungen und erste Manifestationen bis 1925 Hamburg 1993 (Schriften des Deutschen Orient-Instituts, Hamburg) S.273f

[19] - Siehe hierzu: Ismail Göldas Kürdistan Têali Cemiyeti Istanbul 1991

[20] - Siehe: Robert W. Olson The Emergence of Kurdish Nationalism and the Sheikh Said Rebellion, 1880-1925 Austin, Texas 1989 S.102 mit Anm.21; The Times London 1925 (Ausgabe vom 28.4.) S.13 Spalte a; Harp Tarihi Baskanlïgï Genelkurmay belgelerinde Kürt isyanlarï Bd.1 Istanbul 1992 (Reprint von: Türkiye Cumhuriyetinde ayaklanmalar (1924-1938) Ankara 1971) S.194

[21] - Siehe: van Bruinessen Agha, Shaikh and State Anm.42 S.446f (dt.: Anm.43 S.507)

[22] - Siehe: Martin van Bruinessen Origins and Development of Kurdish Nationalism in Turkey. Arbeitsheft des Berliner Instituts für vergleichende Sozialforschung Berlin 1981 S.13 (neuerdings gibt es eine deutsche Übersetzung: „Ursprung und Entwicklung des kurdischen Nationalismus in der Türkei“ in: Berliner Institut für Vergleichende Sozialforschung u.a. (Hg.) Kurden im Exil. Ein Handbuch kurdischer Kultur-, Politik und Wissenschaft Bd.1 Berlin 1993 (3. Lieferung) Abteilung 2.13. S.1-26)

[23] - Siehe: Behrendt Nationalismus in Kurdistan S.317-363

[24] - Siehe: Harp Tarihi Baskanlïgï Genelkurmay belgelerinde Kürt isyanlarï Bd.1 S.163f

[25] - Über die militärischen Erfolge der Hormek und Lolan in ihrer Zusammenarbeit mit der Armee gegen die Cibran berichtet: Olson The Emergence of Kurdish Nationalism S.112-114

[26] - Siehe: Martin van Bruinessen „Vom Osmanismus zum Separatismus: Religiöse und ethnische Hintergründe der Rebellion des Scheich Said“ in: ders.; Jochen Blaschke (Hg.) Jahrbuch zur Geschichte des Vorderen und Mittleren Orients 1984 / Thema: Islam und Politik in der Türkei Berlin 1984 S.109-165; hier: S.147

[27] - Siehe: van Bruinessen Agha, Shaikh and State S.384 (dt.: S.411)

[28] - Siehe: ebenda S.377 (dt.: 404)

[29] - Siehe: Behrendt Nationalismus in Kurdistan S.387-389

[30] - Was z.B. die 1927 gegründete Hoybun angeht, so hatten ihre Aktivisten zwar einen kaum zu überschätzenden Einfluß auf die Formung eines intellektuellen kurdischen Nationalismus, doch war sie trotz ihrer gegenteiligen Beteuerungen eine Exilorganisation, die keinen oder sehr wenig Einfluß auf die Geschehnisse in Kurdistan selbst hatte. Der Aufstand am Berg Ararat, als dessen Verursacherin sich die Hoybun ausgab, speiste sich, wie gesagt, aus eigenen Quellen; die Hoybun sprang hier nur auf einen fahrenden Zug, indem sie die Auslandspropaganda für die Rebellen übernahm. Diese Aufgabe erledigte sie allerdings sehr wirkungsvoll.

[31] - Die Istanbuler Zeitschrift 2000 Ikibin'e dogru titelte z.B. am 18.3.1990: «Nusaybin'de Intifada», zu deutsch: „Die Intifada in Nusaybin“.

[32] - Ich stütze mich für meine Darstellung der Ereignisse auf folgende Berichte: o.V. „Nusaybin'de Intifada. Gerillanïn cenazesinden sonra“ in: 2000 Ikibin'e dogru. Haftalïk haber yorum dergisi Istanbul 1990 (Jg.4 Ausgabe vom 18.3.) S.14-16 (auch übersetzt in: Kurdistan-Archiv Hagen 1990 (Nr.13) S.9-10); Mehmet Bedri Gültekin; Mecit Akgün „Intifada yayïlïyor. Nusaybin, Cizre, Silopi, Idil“ in: 2000 Ikibin'e dogru Istanbul 1990 (Jg.4 Ausgabe vom 25.3.) S.16-21; Ömer Erzeren; Lissy Schmidt „Bürgerkrieg in den Bergen Türkisch-Kurdistans“ in: die Tageszeitung Berlin 1990 (Jg.12 Ausgabe vom 28.4.) S.2-3; Gerd Höhler „Barrikaden brennen auf der Seidenstraße“ in: Frankfurter Rundschau Frankfurt 1990 (Ausgabe vom 20.4.) S.6

[33] - Partiya Karkerên Kurdistan („Arbeiterpartei Kurdistans“)

[34] - Siehe: Christian Rumpf „Die Kurdenfrage in der Türkei. Bemerkungen zu neueren Entwicklungen mit einem Exkurs zur Kurdenfrage im internationalen Recht“ in: Zeitschrift für Türkeistudien Leverkusen 1992 (Heft 2) S.205-220; hier: S.206

[35] - Nichts zeigt besser, daß die Staatsmacht sich seither in Türkisch-Kurdistan in Feindesland wähnt und offenbar unterschiedslos alle Einwohner dieser Provinzen zu Staatsfeinden erklärt hat, als die systematische Beschießung und Zerstörung der friedlichen Kreisstadt Sïrnak durch die türkische Armee Ende August 1992, die alle 20.000 Einwohner zu Flüchtlingen machte. Selbst die regierungstreue Presse in der Türkei mochte angesichts dieser unbegreiflichen Aggression den fadenscheinigen Rechtfertigungen des Generalstabs nicht glauben. Man lese die Reportagen des stellvertretenden Herausgebers der Turkish Daily News aus der zerstörten Stadt: Ismet G. Imset „Lifting the Veil on Sïrnak Violence. Part I and II“, „Security personnel want out of the troubled region“ und „And, Sïrnak becomes a destroyed city“ in: Turkish Daily News Ankara 1992 (Jg.31 Ausgaben vom 31.8., 1.9., 4.9. und 5.9.) jeweils S.3

[36] - Siehe hierzu: Ömer Erzeren „Bagger schaufeln Tote in Massengräber“ in: die tageszeitung Berlin 1989 (Jg.11 Ausgabe vom 22.9.) S.10-11; ders. „Die verbrannten Dörfer Kurdistans“ in: die tageszeitung Berlin 1994 (Jg.16 Ausgabe vom 9.11.) S.9; Milena Ergen [Lissy Schmidt] „‚Ankara tut alles, damit wir verschwinden‘. Türkische Kurden, Spezialeinheiten und die Flucht aus den Bergen“ in: Frankfurter Rundschau Frankfurt 1989 (Ausgabe vom 1.12.); dies. „Die Massenvertreibung von Dorfbewohnern in Kurdistan/Türkei“ in: Kurdistan-Archiv Hagen 1990 (Nr.20/21) S.22-28

[37] - Mittlerweile werden allerdings selbst diese bedeutenderen Regionalzentren zu Geisterstädten. Die Stadt Cizre beispielsweise, die früher auf 50.000 Bewohner geschätzt wurde, soll derzeit nur noch 10.000 Einwohner zählen.

[38] - Siehe: Lothar A. Heinrich „Die Arbeiterpartei Kurdistans (PKK): Kult des Opfers und Kult der Tat als Programm“ in Orient. Zeitschrift des Deutschen Orientinstituts Hamburg 1988 (Jg.29 Heft 3) S.423-439; hier: S.424-429; Martin van Bruinessen „Between Guerilla War and Political Murder: The Workers' Party of Kurdistan“ in: MERIP Report Washington 1988 (Heft Juli-August) S.40-46; hier: S.40f; Chris Kutschera „La poudrière kurde. Faiblesses d'une resistance divisée“ in: Le Monde Diplomatique (Beigabe zu Le Monde) Paris 1980 (Nr.318 Heft Sept.) S.6-8; hier: S.6f

[39] - Siehe das Interview mit Hella Schlumberger (1991): Hella Schlumberger Der brennende Dornbusch. Im verbotenen Land der Kurden Frankfurt/M. 1991 S.244f

[40] - Schon 1984 schrieb Dieter Falk: „Die PKK ist eine Partei, die mehr durch ihre offensichtliche Militanz als durch ihren rudimentären Marxismus-Leninismus eine relativ starke Basis in halbproletarischen Schichten und gewissen ländlichen Gebieten errungen hat.“ (Dieter Falk „Kurdische Guerilla-Aktionen“ in: Vorwärts (Wochenzeitung) Basel 1984 (Ausgabe vom 13.9.) S.7; hier: Spalte 2)

[41] - Siehe: Rouben [Minas Ter-Minassian] Mémoires d'un partisan arménien: fragments La Tour d'Aigues 1990 S.174f

[42] - “Some of its political activities resemble the ways in which an ambitious tribal chieftain imposes authority over an ever-widening territory: the same manipulation of violent conflicts, the same way of beating people into taking a position.” (van Bruinessen „Between Guerilla War and Political Murder“ S.42) Gewisse Parallelen ergeben sich hierin zu van Bruinessens Analyse der Politik der PUK in Irakisch-Kurdistan. Siehe: Martin van Bruinessen „The Kurds between Irak and Iran“ in: MERIP Report Washington, D.C. 1986 (Heft Juli-August) S.14-27; hier: S.27

[43] - Siehe: Falk „Kurdische Guerilla-Aktionen“ S.7 Spalte 1

[44] - Siehe: Jean Paul Dupont „Die Kurden, der Befreiungskampf und die Organisationen“ in: die tageszeitung Berlin 1986 (Jg.8 Ausgabe vom 11.3.) S.8-9; hier: S.9

[45] - Siehe: Arnold Hottinger „Die PKK als kurdische Hauptkraft der Türkei (Augenschein in Südostanatolien II)“ in: Neue Zürcher Zeitung Zürich 1989 (Jg.220 Ausgabe vom 29.4.) (Nr.98) S.5

[46] - Siehe: Schlumberger Der brennende Dornbusch S.317-320

[47] - Siehe: Robert Olson „The Creation of a Kurdish State in the 1990's?“ in: Journal of South Asian and Middle Eastern Studies Villanova, PA 1992 (Jg.15) S.1-25

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی