شاهۆ حوسێنی
لەم
کورتە ویدیویەدا حەول دەدەم بە کورتی وڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە: بۆچی دەسەڵاتی
ناوەندی فەشيڵی هێنا و تالبان سەرکەوتەوە و دەسەڵاتی گرەتەوە دەست؟
بە
کورت من لەسەر ئەو باوەڕەم کە دەشێ تیشک بخرێتە سەر دوو دەستە هۆکار:
١- هۆکاری درێژ خایەن: ئەوەی ڕاستی ىێت
کلتووری ئایینی و ئیسلامی بەشیکی زاڵ و هێژمۆنی کلتووری تاک و کۆمەڵگا لە رۆژهەڵاتی
ناوین و ئەفغانستان پێک دێنن بە حوکمی ئەوەیکە مێترۆپۆلی ئیسلام کە عەرەبستانە لە
رۆژهەڵاتی ناوینە
٢- ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرچاوە و ناوەندی
جیهادیسم و توندئاژوێخوازی ئیسلامیە بە هۆی ئەوە کە مێترۆپۆلی جیهادیسم کە میسرە لە
ڕۆژهەڵاتی ناوینە
هۆکارە
کورت خایەنەکانیش دەشێ ئاماژە بەوانە بکرێت:
١- شکەستی پرۆژەی نەتەوە سازی لە ئەفغانستان،
بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەیکە چوار ئیتنیکی گەورەی پستوون، هەزارە، تاجیک و ئۆزبەک لە
ئەفغانستان هەن، هیچ کات شووناسێکی نەتەوەیی دەرنەکەوت بەجۆرێ کە ئەو ئیتنیکانە هەست
بە پیوەندی لەگەڵ ئەو بکەن و هەستی دەروەست بونیان تیا بەدی بێت.
٢- شکەستی پرۆژەی دەوڵەت سازی بەهۆی
لەت و کووت کردنی دەسەڵات بە مەبەستی پاراستنی ئەهوەنی و دەرکەوتنی دەیان گرووپی میلیشایایی
چەکداری
کە ڕێگر بوون لە پەرەی هێزێکی یەکگرتویی نەتەوەیی.
٣_ شەڕی ساردی پاکستان و هیندۆستان لە
ئەفغانستان، پاکستان باوکی مەعنەوەی و هزری تالیبانە و هیندوستان پشتیوانی دەسەڵاتی
حکوومی ئەشرەف غەنی بوو بە مەبەستی گوشار خستنە سەر پاکستان و پاکستانیش بە پشتیوانی
لە تالیبان حەولی پووچەڵکردنی ئەم پلانی هیندوستانی دەدا.
٤_
شەڕی سێکووچکەی ئەمریکا، چین و ڕووسیا، ئەمریکا بە ڕەخساندنی بەستێن بۆ دەرکەوتنەوەی
تالیبان بە تەمایە هەڕشەیەک بۆ ئیڕان، چین و ڕووسیا ساز بکات.