۱۴۰۱ خرداد ۱۶, دوشنبه

کۆنسێپتی (concept)نەتەوەیی و ئەمری سیاسی کوردی

 

شاهۆ حوسێنی 

مرۆڤ بوونێکە کەتەنیا لەناو کۆمەڵگایەکی سیاسی دا دەتوانێ ژیانێکی کۆمڵایەتی، کلتووری و ئابووری شایستەی هەبێت. سیاسەت هەڵقووڵاوی سووژەبوونی مرۆڤ بە مانای بوونێکی سەربەخۆ، خۆبنیادنەر و مانابەخش بە جیهانە، ئەم سووژەیە سنوورێکی هەیە وەک خوود لەگەڵ سووژەکانی تر وەک ئەوی تر. ئەم سنوورە گەوهەری کێبڕکێ، جیاوازی و تێکهەڵچوونە لەنێوان سووژەکان، لەوەها دۆخێک دا سووژەکان بۆ نۆڕماڵیزەکردن، لۆژیکی کردن وڕێک و پێک کردنی ئەم کێشە و تێکهەڵچوونە لە پێوەندێکی ئینتێرسۆبژێکتیڤ دا حەولی شەرعییەتی بەخشین بە ئەوی تر دەدەن. ئاڵێرە ڕا سیاسەت دەخوڵقێت. سیاسەت بە مانای بەستێنی گەڕیانی دەسەڵاتی سووژەکان کەمەجالی پێکەوە ژیانی بە کۆمەڵ بۆ مرۆڤەکان دەڕەخسێنێت. لە ڕاستی دا ژیای سووژەکان لە ڕەوتی بەرەو پێش چوون دا سێ کووچکە بەخۆیەوە دەگرێت. یەکەم سیاسەت بە مانای بەستێنی شەرعییەتی سووژە جیاوازەکان، نەتەوە بە مانای کۆمەڵگایەکی خاوەن نۆرم، بەها و وێنایەکی هاوبەشی سووژە سەربەخۆکان و ئازادی بە مانای شەرعییەتی گڕیانی دەسەڵات لەنێوان سووژە سەربەخۆکان دا. 

ئەمری سیاسی کوردی بەر لەوەکە ڕەخسێنەری ئەمری نەتەوەیی بێت و بەر لەوەکە خوڵقێنەری ئازادی بێت، خواست و حەولێکی دابەزیوە بۆ بەرهەم هێنانی پۆزەیتۆڤیستانەی پێکهاتەیەکی ڕواڵەتی لە دەسەڵات کە بەسەر مرۆڤی سووژە، شەرعییەتی جیاوازی سووژەکان و بەستێنی نەتەوەیی بە مانای کۆگشتی سووژە سەربەخۆکان دا باز دەدات. بۆیەش لە درێژەدا پێش دەگرێت بە دەرکەوتنی ئەم دیاردانە. بۆیە دەشێ بگوترێ کە ئەمری سیاسی کوردی دیاردەیەکی تەقلیل دراو و دابەزیوە بۆ ناو دەسەڵاتێکی ڕووت و موبتەزەل بە مانای توانایی ڕەهای سپاندنی ئیرادەی خۆم بە سەر ئەوی تر دا، سڕینەوەی سەربەخۆیی ئەوی تر و شەرعییەت سڕینەوە لە جیاوازێکان و لە کۆتایی دا خۆڵقاندنی بوون گەلێکی وێک چوو.

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی