شاهۆ حوسێنی
پێشه‌کی:
ئه‌گه‌ر گرینگ‌ترین دیارده‌ی کۆتایی شه‌ری یه‌که‌می جه‌هانی گۆرانی
جوغرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت گه‌لێکی تازه بوو، بێگومان
گرینگ‌ترین دیارده‌ی کۆتایی شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی گۆرانی سیستمی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی
له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دابوو که‌له‌پاش شه‌ری یهکهمیجههانی سه‌ریان هه‌ڵدابوو.
بۆ وێنه له میسر به هۆی کۆدتای ئه‌فسه‌رانی ئازاد، سیستمی پاشایه‌تی گۆرا بۆ
کۆماری‌و له درێژه‌دا جهماڵعهبدولناسر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌گرت و رووی له
به‌ره‌ی چه‌پ کرد، له‌عێراق، سیستمی پاشایه‌تی نزیک له بریتانیا‌و رۆژئاوا به‌هۆی
کۆده‌تای ژێنراڵ عه‌بدولکه‌ریم قاسم گۆرا بۆ سیستمی کۆماری‌و نزیک له به‌ره‌ی چه‌پ
به رێبه‌رایه‌تی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، سوریا که تا کۆتایی ساڵی ١٩٤٦ له‌ژێر قه‌یموومییه‌تی
فه‌رانسا دابوو، به سه‌ربه‌خۆیی گهیشتو له‌درێژه‌دا له فترهیهکی زه‌مانی له‌گه‌ل
میسر (که به هۆی کۆدتای سیستمی پاشایه‌تی گۆرابوو بۆ کۆماری و له ١٩٥٦ را جه‌ماڵ
عهبولناسر ببو به سه‌رۆک کۆمار) به سه‌رۆکایه‌تی جه‌ماڵ عه‌بدولناسر، کۆماری یه‌کگرتووی
عه‌ره‌بیان پێکهێنا وره‌وتی دووربوونه‌وه له رۆژئاوای ده‌ستپێکردو رووی له به‌ره‌ی
یهکێتیسۆڤییهت کرد، ئه‌وه له‌کاتێک دابوو که فۆرماسیونی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌م
پیکهاتهو فۆرمه، به‌رهه‌می بریارنامه‌ی سایکس – پیکۆ بوو، به‌ڵام ئاڵوگۆرێکانی
پاش شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی به ئاراسته‌یه‌کدا ده‌رۆیی که جێپێی بریتانیا و فه‌رانسه
له رۆژهه‌ڵاتی ناوین لێژ ده‌بوو. هۆکاری سه‌ره‌کی و گرینگی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ش
بریتی بوون له:
یه‌که‌م: له‌پاش کۆتایی شه‌ری دوههمیجههانی بریتانیا و فه‌رانسا
وه‌ک دوو زلهێزی جه‌هانی تووشی وێرانێکی زۆر هاتن به جۆرێ که به‌شێکی زۆر له داهاتو
ئابووری ئه‌م دوو زلهێزه خه‌رجی شهرکرا، هه‌ربۆیه له پاش شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی
و به‌تایبه‌ت له ده‌یه‌ی حه‌فتا را بریتانیا و فه‌رانسا به گشتی له رۆژهه‌ڵاتی
ناوین پاشه‌کشه‌یان کرد و ئه‌مریکا و سۆڤییه‌ت بوونه جێگره‌وه‌ی وان
دووهه‌م: پشتیوانی به‌ربڵاوی رۆژئاواییه‌کان له پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل و پشتیوانی له‌و ده‌وڵه‌ته له شهر له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بێکان هۆکارێکی
گرینگی تر بوو. هه‌ر بۆیه له ته‌نیشت برێ وڵاتی عه‌ره‌بی لاواز، ته‌نیا سێ ده‌وڵه‌تی
گرینگی پاکستان، ئێران و تورکیا، نزیک له رۆژئاواییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا
مابوون که له‌م ناوه‌دا ئێران و تورکیا رۆڵ و گرینگایه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌بوو به‌تایبه‌ت
ئێران که ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوو له بریارنامه‌کانی سێنتۆ و به‌غدا بۆ پێش‌گرتن له
هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا.
بێگومان ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له مێژوی سیاسی کوردی رۆژهه‌ڵات له‌ده‌لاقه‌ی
پێوه‌ندیکانی نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه له‌و ده‌وره‌یه‌دا به‌بێ ئاماژه‌و گرینگی دان به
رۆڵ و ده‌وری زلهێزه جههانیو ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک بریتانیا و له‌پاش دهیهییحهفتا
ئه‌مریکا، سۆڤییه‌ت، ئێران، تورکیا ومیسر ئاسۆیه‌کی روون ناخاته به‌رچاوی تۆێهژهرو
لێکۆڵه‌ری سیاسی. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که خه‌باتی رۆژهه‌ڵات
له‌ژێر قورسایی و کاریگه‌ری قه‌یرانی شه‌ری سارد له‌ناوچه‌که‌و به‌ربه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی
نزیک له جه‌مسه‌ره‌کانی شه‌ری سارد دا بوو، په‌ره‌ساندنی شۆرشی باشور و سه‌رهه‌ڵدانی
کۆمیتی ئینقلابیحیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌یه‌یی شه‌ستی زایینی بێ گومان
ئاراسته‌ی شه‌ری ساردی له ناوچه‌که گه‌یانده لووتکه به جۆرێ که سوله‌یمانی
موعینی له‌مانگی مه‌ی ساڵی ١٩٦٨ له‌لایه‌ن مسته‌فا بارزانییەوه به تۆمه‌تی
هاوکاری له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق( یان وه‌رگرتنی هاوکاری له وان بۆ ده‌ست
پێکردنه‌وه‌ی خه‌باتێکی به‌ربڵاوی چه‌کداری) شه‌هید ده‌کرێ، بێ گوومان شه‌هید
بوونی سوله‌یمان موعینی مانایه‌کی به‌ربڵاوتری هه‌یه له کۆژرانی تێکۆشه‌رێکی کورد
به هۆی تێکۆشه‌رێکی تری کورد.
فه‌رزی سه‌ره‌کی ئه‌م نوسراوه‌یه ئه‌وه‌یه که به گشتی په‌ری شه‌ری
سارد له ده‌یه‌یی شه‌ست له جه‌هان که شه‌ری ویتنام، قه‌یرانی دامه‌زراندنی پێگه‌ی
موشه‌کی له کۆبا له‌لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، پشتیوانی به‌ربڵاو و راسته‌وخۆی
ئێران‌و بریتانیا له شه‌ری زووفار بهدژچریکه کۆمۆنیسته‌کانی به‌خۆیه‌وه بینی و به
تایبه‌تی قه‌یرانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین که به کۆده‌تای ئهفسهرهانی ئازاد له
میسر ده‌ستی پێکردو له‌درێژه‌دا میسر‌و سوریای له رۆژئاوایه‌کان دوورکرده‌وه، هه‌روه‌ها
کۆدتای عه‌بدولکه‌ریم قاسم له عێراق که بوو به هۆی له ناو چوونی بریارنامه‌ی به‌غدا
وساز بوونی هه‌ره‌شه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاواییه‌کان له ناوچه، بوو به هۆی
کاره‌ساتێک که له‌ودا خهباتیباشوری به‌گژ خهباتیرۆژههڵاتدا کرد‌و له
ئاکامیشدا خه‌باتی باشور و رۆژهه‌ڵاتیش له‌و سه‌رده‌م دا بوونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی
جه‌مسه‌رێکی شه‌ری سارد. واته ئه‌مریکا.
شه‌ری سارد “Cold War”
شه‌ری سارد چه‌مکێکه بۆ پیناسه کردنی ده‌وره‌یه‌کی زمانی(١٩٤٠ –
١٩٩٠) پر له کێشه، قه‌یران و تێکهه‌ڵچونی ناراسته‌وخۆ له نێوان دو زلهێزی جه‌هانی
که بریتی بوون له ویلایه‌ته یه‌کگرتۆکانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو
وهاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌م دو زلهێزه. له‌م دهورهزهمانیهدا رکابهرێتیو کێشه له‌نێوان
ئه‌و دووجهمسهرهدا له‌هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، نیزامی، ئایدۆلۆژی، ئابووری،
کلتووری و…… له ئارادا بوو، ئه‌گه‌رچی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ تێکهه‌ڵچوونیکی راسته‌وخۆی
نیزامی له‌نێوان ئه‌و دووزلهێزهدا نه‌هاته‌ئاراوه، به‌ڵام تێکههڵچوونینیوان
وڵاتان‌و حکوومه‌ته‌کانی لایه‌نگری ئه‌و دوو زلهێزه تایبه‌تمه‌ندێکی گرینگی سه‌رده‌می
شه‌ری سارد بوو. له راستیدا شه‌ری سارد ئه‌گه‌رچی باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی
جیهاندا کێشابوو، به‌ڵام قورسایی به‌رچاوی ئه‌و شه‌ره له رۆژئاوای ئورووپا، رۆژهه‌ڵاتی
ناوین و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا زۆر به‌رچاوتر بوو. شه‌ری کۆریا(١٩٥٠ – ١٩٥٣) شه‌ری
ڤیتنام(١٩٥٩ – ١٩٧٥) دیواری به‌رلین(١٩٦١ – ١٩٨٩) قه‌یرانی موشه‌کی کوبا(١٩٦٢)
داگیر کردنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤیه‌ت(١٩٧٩ – ١٩٨٨) له‌و قه‌یرانه به‌رچاوانه
بوون له سه‌رده‌می شه‌ری سارددا. توێژه‌رانی بواری ستراتژی و ستراتژیستهکانی ئه‌مریکا
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوون که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به دوو هۆکار ده‌بێ پێش به په‌ره‌ی
بگیرێ.
یه‌که‌م: گرینگی ئایدۆلۆژی کۆمۆنیستی وه‌ک رکابه‌رێکی گرینگ
له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌ی سهرمایهداریو دژبه‌رێکی به هێز بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگا پاش
کهوتۆکان و ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌مێکدا ژێرچه‌پۆکه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌دار بوون
دووهه‌م: ئامانج و ستراتژیکی کۆنی رووسیا که له سه‌رده‌می
پێتری گه‌وره گه‌ڵاڵه کرا، ئه‌و ستراتژێ به هۆی ئه‌و که رووسیا خاوه‌ن
ژێئۆپۆلێتیکیکی سه‌خت بوو به جۆرێ که له باکور زه‌ریا گه‌لێک هه‌ڵکه‌وتبوون که له
به‌شی هه‌ره زۆری ساڵدا سه‌هۆڵ بوون و بێ که‌ڵک، له باشوریش به هۆی دراوسێکان
رووسیا ده‌ستی به ئاوی زه‌ریا گه‌رمه‌کان رانه‌ده‌گه‌یشت، هه‌ر بۆیه پێتریگهوره
جێگره‌وه‌کانی هاندا که به ههرجۆرێبی ده‌ست به ئاو و زه‌ریا گه‌رمه‌کان بگه‌یه‌نن
و هه‌رئه‌مه‌ش بوو به بنه‌مای ستراتژی په‌ره‌ی جوغرافیایی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ته‌نیشت
ئه‌مه‌شه‌وه به‌رگری کردن له مه‌سیحێ ئۆرتۆدۆکسه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئورووپا.[1]
هۆکاره‌کانی ده‌سپیکی شه‌ری سارد:
ساڵی ١٩٤٥ ئیگۆر گۆزێنکۆ که کارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت
بوو له کانادا، به نیشان دانی ١٠٩ به‌ڵگه له‌و به‌ڵگه‌نامه گرینگانه‌ی که ده‌یان
سه‌لماند یه‌کێتی سۆڤییه‌ت خه‌ریکه له کانادا، بریتانیا و ئه‌مریکا جاسووسێ ده‌کا،
داوای پهنابهریکرد له‌رۆژئاوا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه سیماییهکێتیسۆڤییهتیان
له سیمایهکیدۆستانهوه گۆری بۆ سیمای دووژمنێکی ناحهزو مه‌ترسیدار، ئه‌و رهووته
له‌درێژه‌دا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌که ساڵی ١٩٤٧ جۆرجکێنان دیپڵۆماتی ئه‌مریکی و
مێعماری شه‌ری سارد، ستراتژی سه‌ره‌کی شه‌ری ساردی ئه‌مریکای به‌دژ یهکێتیسۆڤییهتی
شیکرده‌وه ” سیاسه‌تی کۆنترۆڵ به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ رووسه‌کان به
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هێزێکی بهرابهریپایهدار له‌هه‌رشوێنێ که نیشانه‌یه‌ک له‌هه‌ره‌شه
و هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندێکانی جیهانی خوازیاری سوڵح و سه‌قامگرتوویی به‌دی
بکرێ” ئه‌و سیاسه‌ته له راستیدا له هه‌موو بواره‌کاندا بوو به رێنوێنی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ رکابه‌رێتی له‌گه‌ڵ رووسه‌کان بۆ دهستراگهیشتنو ده‌ستداگرتن
به سه‌رچاوه‌کانی زیاتر له ئورووپا، ئاسیا، ئافریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین. شه‌ری
سارد له ئاکامدا به رووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ١٩٩١ کۆتایی پێهات.[2]
ستراتژی به‌ربه‌ندی دزه “Containment”
کۆتایی شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی بوو به‌هۆی ئاڵوگۆری له سیستمی پێوه‌ندێکانی
نێونه‌ته‌وه‌یی، به جۆری که سیستمی پێوه‌ندێکانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سیستمی هاوسه‌نگی
هێزی فره‌جه‌مسه‌ره‌وه گۆرا بۆ سیستمیهاوسهنگی هێزی دوو جه‌مسه‌ری، هاتنه سه‌رکاری
ههریترۆمن بووبه‌هۆی سهرسهختتربوونی سیاسهتیبهربهرهکانیئامریکا بۆ به‌ربه‌ره‌کانی
له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، ساڵی ١٩٤٦ جۆرج کێنان که‌سی دووهه‌می باڵوێزخانه‌ی
ئامریکا له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت راپۆرتێکی تێروته‌سه‌لی لهسهرههرهشهیبههێزتر
بوونی یهکێتیسۆڤییهتی بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی نووسی و له‌و راپۆرته‌دا به‌شێنه‌یی
رێگاچاره گه‌لێکی خستبوونه به‌رباس و پێشنیاری کردبوون. هه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی
کێنان بوو به‌هۆی دارشتنی ستراتژی”به‌ربه‌ندی دزه” له لایه‌ن ئه‌مریکاوه و ده‌ست
پێکردنی شه‌ری سارد. کێنان له راپۆرته‌که‌ی دا له پاش شیکردنه‌وه‌ی شووناسی ده‌سه‌ڵاتی
یهکێتیسۆڤییهت باس له‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌گه‌ر به‌رگری نه‌کرێ له په‌ره‌ی به‌رده‌وامی
یه‌کێتی سۆڤییه‌ت ئه‌وا مهجالو ده‌رفه‌ت ره‌خساوه بۆپهرهی دهسهڵاتییهکێتیسۆڤییهت
له ناوهندو رۆژئاوای ئورووپا، له‌و ناوچانه‌ی که ئه‌مریکا له‌واندا تووشی بۆشایی
ده‌سه‌ڵات بوه. ئه‌و له راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌مریکا دوو شه‌ری
له سهدهیبیستهمدا تێپه‌راندوه بۆ پێش‌گرتن له وه‌یکه ئورووپا بکه‌وێته ژێر
رکێفی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تگه‌لێکی نیزامی‌و پاوانخواز. کێنان له راپۆرته‌که‌یدا
وشیاریدهداته ئه‌مریکێکان که ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر ئورووپا به هۆی یهکێتیسۆڤییهتهوه
هه‌یه و پێویسته ئه‌مریکا پێشی پێبگرێ.
جۆرج کێنان پێشنیار ده‌کا که پێویسته یهکێتیسۆڤییهت له ناو
سنووره‌کانی خۆیدا قه‌تیس بکرێ، له پاش راپۆرته‌که‌ی کێنان سیاسه‌تی کۆنترۆڵ
کردنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بوو به بنه‌مای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا، ئه‌وه له
کاتێکدابوو که بیری مارکسیستی له جه‌هان به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئیستعماری
رۆژئاواییه‌کان و پشتگیریوان له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان له به‌شێکی زۆر له جه‌هان
خه‌ریک بوو په‌ره‌ی ده‌گرت و لایه‌نگری له سۆڤییه‌ت بۆ راکێشانی پشتگیری وی له ناو
بزاڤه‌کان دا په‌ره‌ی ده‌ستاند. هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئامریکا به دارشتنی گه‌ڵاڵه گه‌لیکی
ئابووری، نیزامی‌و سیاسی حه‌ولی پێش‌گرتن به هێژمۆن بوونی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی ده‌دا.
بۆ وێنه دوو له گرینگ‌ترین گه‌ڵاڵه نیزامێکانی له ئاستی ناوچه‌یی، له ئوروپا ناتۆ و
له رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش بریارنامه‌ی به‌غدا بوون، هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه ئابۆرێکانی بۆ
ئوروپپا گه‌ڵاڵه‌ی یارمه‌تی ماڵی ناسارو به گه‌ڵاڵه‌ی مارشاڵ بوو و یه‌کیشیان بۆ
وڵاته پهرهنهستاندۆکان، ناسروا به ئه‌سڵی چوار بوو.
بریارنامه گرینگه‌کانی پێش‌گرتن له هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له
رۆژهه‌ڵاتی ناوین:
یه‌کێک له گرینگ‌ترین بریارنامه‌کانی که له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ پێش‌گرتن
له په‌ره‌ی هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت هاته ئاراوه، بریارنامه‌ی به‌غدا بوو، ئه‌و
بریارنامه‌یه له ساڵی ١٩٥٥ له نێوان عێراق و تورکیا به‌سترا و هه‌ر له هه‌مان ساڵدا
بریتانیا، ئێران و پاکستان و ساڵی ١٩٥٧ نوێنه‌رانی ئه‌مریکاش چوونه ناو ئه‌و
بریارنامه‌یه، ئه‌مریکا و بریتانیا ئه‌و بریارنامهیهیان وه‌ک به‌شێک له‌و سیاسه‌تانه‌ی
رۆژئاوا دێنایه ئه‌ژمار که بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و هێژمۆنی
ئه‌و له رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێکهاتوه. به‌ڵام کۆده‌تای ساڵی ١٩٥٨له عێراق و هاتنه‌ده‌ری
له ١٩٥٩، بوو به هۆێ ئه‌وه‌که ناوه‌ندی ئه‌و بریارنامه‌یه له به‌غداوه بگوازرێته‌وه
بۆ ئانکارا و ناوی سێنتۆی له‌سه‌ر دابندرێ.[3] له راستیدا ئه‌و بریارنامه‌یه
جوغرافیای شه‌ری ساردی گه‌یانده رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی دژبه‌ری یه‌کێتی
سۆڤییه‌ت خۆیان له‌و بریارنامه‌یه‌دا رێکخست، ئاسایی بوو که له پاش سه‌رکه‌وتنی
کۆده‌تای ساڵی ١٩٥٨٨ له عێراق و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ری مافخوازانه‌ی کوردی باشور
به دژ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ناوه‌ندی، کورد خۆی له به‌ره‌ی نزیک له رۆژئاوادا
جێگیر بکات‌و موحهممهدرهزاشا وه‌ک نوێنه‌ری رۆژئاوا له ناوچه، بوو به پشتیوانی
تاکتیکی کوردی باشور به دوو ئامانج، ئامانجی یه‌که‌م گووشار خستنه سه‌ر یه‌کێ له
لایه‌نگرانی به‌ره‌ی نزیک له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت که عێراقی سه‌رده‌می قاسم بوو،
دووهه‌م، پێش‌گرتن به سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌ر جۆره جواڵانهوهیهکی چه‌کداری به هۆی
کوردانی رۆژهه‌ڵات، هه‌ر بۆیه دژ کرده‌وه‌ی بارزانی به دژ شۆرشی چه‌کداری ساڵه‌کانی
١٣٤٦- ١٣٤٧، به‌شێکه له قه‌یرانی شه‌ری سارد و له ژێر کارتێکردنی رکابه‌رێتی هێزه
ناوچه‌ییه‌کانی رێکخراو له‌ناو لایه‌نگرانی دوو جه‌مسه‌ری زلهێزی جه‌هانی هاته
ئاراوه، له راستیدا شۆرشی باشور که‌وتبوه به‌ره‌ی دژ به یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و شۆرشی
رۆژهه‌ڵات به ئیجبار به هۆی پێوه‌ندی و نزیکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی موحهممهرهزای په‌هله‌وی
به رۆژئاواییه‌کان که‌وتبۆ به‌ره‌ی لایه‌نگرانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، ئه‌گه‌ر چی
کومیته‌ی ئینقلابی حیزبی دێموکرات هیچ پێوه‌ندێکی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی
سۆڤییه‌ت له باری پێکهاته‌یی و ئهندێشهییهو نه‌بوو به‌ڵام به‌ربه‌ره‌کانی وان
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی پاشاییه‌تی ئێران که نوێنه‌ری ده‌ست رۆییشتوو و ژاندارمی
رۆژئاواییه‌کان له ناوچه بوو، هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ری پێوه‌ندی به حکوومه‌تی به‌غدا
یان حکوومه‌تێکی تری دژبه‌ری موحهممهدرهزا بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی، ئه‌وانی
خستبۆ به‌ره‌ی دژبه‌ری رۆژئاواییه‌کان و له راستیدا به‌ر له‌وه که هه‌ره‌شه‌یه‌ک
بن به دژ ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و تووشی قه‌یران کردنی سیستمی پاشایه‌تی، بزاڤێک و
هه‌ره‌شه‌یه‌ک بوو بۆ تووشی قه‌یران کردنی هێژمۆنی رۆژئاواییه‌کان و بریارنامه‌ی
سێنتۆ و ستراتژی به‌ربه‌ندی دزه، کرده‌وه‌ی مه‌رحووم بارزانیش نه‌ک پێش‌گرتن له هه‌ره‌شه‌ی
کۆمیته‌ی ئینقلابی به‌دژ شۆرشی باشور که کرده‌وه‌یه‌ک بوو له خزمه‌ت پاراستنی
بریارنامه‌ی سێنتۆ، هه‌ره‌شه به دژ ئێران وهێژمۆنی رۆژئاواییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی
ناوین، هه‌ر بۆیه کاتێک له ده‌یه‌یی حه‌فتا ورده ورده حکوومه‌ته‌کانی ناوچه روویان
له رۆژئاوا کرد، بۆ وێنه له پاش مه‌رگی جه‌ماڵ عه‌بدولناسر له میسر، ئه‌نوه‌رسادات
له که‌مپ ده‌یوید له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێککەوت و رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا کرد، یان
حکوومه‌تی عێراق رووی له رۆژئاوا کرد، هه‌ر وه‌ها به نێوانگیری حکومه‌تی ئه‌لجه‌زایر
ئێران و عێراق رێککه‌وتن پشتی بارزانی و شۆرشی باشور چۆل کرا، واته له‌گه‌ڵ که‌م
بوونه‌وه‌ی خه‌ستی شه‌ری سارد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئاسایی بوو که دۆستایه‌تی
تاکتیکی زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ کورد مه‌ودای به‌سه‌ر چوو و کرایه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندێکانی
ئه‌مریکا،که‌وابێ بزاڤی چه‌کداری ساڵه‌کانی ٤٦ – ٤٧ بوو به قوربانی په‌ره و گوشاری
شه‌ری سارد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
شه‌ری سارد و گرینگایه‌تی ئێران له رۆژهه‌لاتی ناویندا
ئێران یەک لەوحکوومهتانه بوو لە جیهان کە لە سەردەمی شەری دووهه‌می
جه‌هانی گەورەترین خزمەتی بە بەرەی دژبه‌ری ئاڵمان، ئیتالیا و ژاپۆن کرد، به هۆی
ئه‌وه‌که گه‌وره رێی ستراتژیک بوو بۆ گه‌یاندنی هاوکاری بۆ سۆڤییه‌ت که له‌ژێر
گووشاری هێرشی ئاڵمان دابوو، هه‌ر بۆیه له هه‌ر هه‌مووی بریارنامهکاندا پێداگری
له‌سه‌ر پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئێران کرابوو، به جۆرێ که باس له‌وه ده‌کرێ که له
پاش کۆتایی شهر سۆڤییه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنترۆڵی دابوو به‌ته‌مای
چۆلکردنیان نه‌بوو، یه‌گه‌ر جێ باس له دیپڵۆماسی قه‌وام ده‌کرێ که کڵاوی له‌سه‌ر
سۆڤییه‌ت نا، به‌ڵام بهباوهرێک به‌هۆی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مریکا چۆلی کردن،
بۆیه ئێران ناوچه‌یه‌کی ستراتژیک به‌لای رۆژئاواییه‌کانه‌وه بوو، که حازر بوون به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک بیپارێزن، یه‌ک له‌و گه‌ڵاڵه گرینگانه‌ی که ئامریکا بۆ یارمهتیئێران
گه‌ڵاڵه‌ی کردبوو رێککه‌وتنی ئهسڵیچوار بوو.
ئه‌و رێککه‌وتنه له‌خۆگری هاوکاری ئابووری، بێهداشتی، فێرکاری و
نیزامی به‌ربڵاوی ئامریکا بۆ ئێران بوو، که له ئۆکتۆبری ١٩٥٠ واژۆ کرا، بنه‌مای سه‌ره‌کی
ئه‌و رێککه‌وتنه به‌هێز کردنی ئابووری و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی سیاسی ئێران بوو،
بۆ وه‌یکه هێزی نیزامی‌و ئابووری ئێران بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له به‌رامبه‌ر سۆڤییه‌تدا
به هێزتر بکه‌ن، براورد کراوه که له نێوانی ساڵه‌کانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٥٣ رێژه‌ی ١٦
میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار هاوکاری نیزامی ئێران کراوه له لایه‌ن ئامریکاوه، وه له
نێوان ساڵه‌کانی ١٩٥٣ تا ١٩٦١ ئه‌و رێژه‌یه به‌رز بۆته‌وه بۆ ٦١١ میلیۆن دۆلار.[4] گوومان له‌وه‌دانێ که ئێران له ده‌یه‌یی
په‌نجاوه بۆ رۆژئاواییه‌کان گرینگایه‌تی تایبه‌تی هه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌که ئێران
کۆڵه‌که‌ی پاراستنی هیژمۆنی له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ دابوو. هه‌ربۆیه ههرجۆرهشۆرش
و هه‌ره‌شه‌یه‌ک به تووندترین شێوه سه‌رکووت ده‌کراو رۆژئاواییه‌کانیش بێ ده‌نگه‌یان
لێ را ده‌کرد، له وه‌ها ههلوومهرجیکدا خه‌باتی باشوور له پاش خیانه‌تی سۆڤییه‌ت
به کۆماری کوردستان و ئه‌سیر بوونێکی نزیک به یه‌ک ده‌یه‌یی له سۆڤییه‌ت، ئه‌مجاره
رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا کرد، ئه‌و روو وه‌رگێرانه‌ش له سۆڤییه‌ت دووهۆکاری هه‌بوو،
یه‌که‌م ئه‌وه‌که به ئاشکرا سۆڤییه‌ت پشتی کوردی به‌ردا و مه‌رحوومی مه‌لا مسته‌فا
بارزانی جوان تێگه‌یشتبوو که سۆڤییه‌ت جێگای متمانه نێ، دووهه‌م، له پاش کۆده‌تای
که‌ریم قاسم عێراق به فه‌رمی له به‌ره‌ی سۆڤییه‌ت دابوو، ئیتر هیچ چاره‌یه‌ک نه‌بوو،
کورد ده‌با رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا و ئه‌مریکا کردبا، ئه‌گه‌رچی، ئه‌مریکا و
ئیرانیش شۆرشی کوردیان ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به‌کار هێنا و له ئاکامیشدا
له پاش ئه‌وه که شۆرشیرۆژههڵات که به‌هۆی کوومیته‌ی ئینقلابی ههڵگیرسابۆوه، سه‌رکووت
کرا، له‌پاش ریککه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر پشتی شۆرشی باشوریشیان چۆل کرد و شۆرش بۆ
سالیانێک تووشی دارمان هات.
ئاکام:
بێ گوومان ژێئۆپۆله‌تیکی کوردستان به هۆی دابه‌ش بوون له نێوان
چوار وڵات‌دا که هه‌رکامه تایبه‌تمه‌ندی حکوومهتیو کلتوروری خۆیانههیه،
کارتێکردنێکی نێگه‌تیڤی کردۆته سه‌ر بزاڤه‌کانی کورد له‌هه‌ر چوارپارچه، ره‌نگ بێ
ئه‌گه‌ر کورد له‌گه‌ڵ حکوومهتیکو ده‌سه‌ڵاتێک رووبه‌روو بایه، ئێستا ده‌یان ساڵ
بوو که‌کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ببو، به‌لام ئه‌و دابه‌ش بوونه، هێز و وزه‌ی کوردی
به‌ته‌واوی دابه‌ش کردوه، به‌جۆرێکه زۆرجارهێز و لایه‌نی پارچه‌یه‌ک، خه‌بات و
هێزی به‌شیکی تری په‌سیڤ کردۆته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی که هیچ خزمه‌تیکی به به‌رژه‌وه‌ندی
خۆشی کردبێ، به‌ڵکه ته‌نیا له‌به‌ر هێژمۆنی و ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تێکی نزیک له خۆی
که له‌گه‌ڵی له پێوه‌ندی دایه. شۆرشی ساڵه‌کانی ٤٦/٤٧ رۆژهه‌ڵاتیش بێ گوومان بوو
به قوربانی شه‌ری سارد و قه‌یرانی نێوان سۆڤییه‌ت و ئه‌مریکا وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری
زلهێزی جیهانی له‌و سه‌رده‌مدا
[1] –
فرانک ال. شوئل ، ” آ‌مریکا چگونه آ‌مریکا شد؟ “، ابراهیم صدقیانی، انتشارات امیر
کبیر، تهران ، ۱۳۸۳، چاپ سوم.
سەرچاوە: http://www.rojikurd.net/xebati-chekdari-46-47-shaho-huseni/