۱۳۹۹ اسفند ۱۰, یکشنبه

لەم لێدوانەم دا بۆ کاناڵی ئاسمانی تیشک، ئەو دیاردانەم خستنە ڕوو:

 #شاهۆ_حوسێنی

١_ ئەوەی لە بەلووچستان دەگوزەرێت، لەلایەک حەولەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیە بۆ پاکاوتەکردن و تواندنەوەی نەتەوەی بەلووچ و لەلایەکی تر خەباتی ئەم نەتەوەیە بۆ مانەوەیە.

٢_ بەرخۆدان و دژکردەوەکانی نەتەوەی بەلووچ بەرکگراوندێکی مێژوویی هەیە و لەگەڵ دەرکەوتنی ڕەزاشا و سیاسەتی تەختی قاپوو دەستی پێ کردوە.

٣_ ئەمەی لە بەلووچستاندەگوزەرێت بەرهەمی میلیتاریزە بوونی ئەم پارێزگایە بە تایبەت لەپاش ڕووداوی پاسگای تاسووکی لەلایەک و لەلایەکی تر شکەستی پڕۆژەکانی ئابووریە لەو پارێزگایە.

٤_ پشتیوانی کورد لە بەلووچستان لەلایەک بەرهەمی ئازادیخوازی و بلوغی سیاسی کوردە و لەلایەکی تر دەتوانێ زامنی یەکگرتوویی و سەرکەوتوویی بێت.

٥_ خەبات بۆ نان ناتوانێ بەرهەم هێنی هیچ ئاڵوگۆڕیەک بێت، بەڵام خەبات بۆ ئازادی و سەربەستی دەتوانێ کۆماری ئیسلامی بە چۆک دابێنێت.







ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی