۱۴۰۰ فروردین ۲۰, جمعه

بەشداریم لە بەرنامەی ڕۆژەڤی کاناڵی ئاسمانی تیشک:

 




تەوەرەی بەرنامەکە دانیشتنی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و لایەنەکانی ڕێکەوتنی ناوەکەی بەرجام لە ویەن، لەو بەرنامەیەدا ئەو خاڵانەم خستنەڕوو:

١- ئەمە یەکەم دانیشتنە لەپاش دەرچوونی ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٨ لە ڕێکەوتنی ناوەکی، کە بە ناوبژیوانی ئەوڕووپێکان حەولی گەڕاندنەوەی ئەمریکا دەدرێت و هەیئەتی ئەمریکاییەکان لە ویەن لە هۆتێلێکی تر چاوەدێری دانیشتنەکان دەکات.

٢- هەم ئێران و هەم ڕۆژئاواییەکان دەزانن چیان دەوێت: ئێران خوازیاری لاچوون و نەمانی ئابلۆقەکانی ئامریکایە و ئەمریکاش خوازیاری گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێکەوتن و کشانەوە لەو هەنگاوانەیە کە بە هەنگاوی پاشەکشە لە بەرجام پێناسەدەکرێت.

٣- بە لەبەرچاوگرتنی کێشە و قەیرانی قوڵی دارایی و ئابووری کە لێکەوتەی ئابلۆقەکانی ئەمریکایە، کۆی گشتی نیزامی کۆماری ئیسلامی بە هەردووک باڵێوە خوازیاری ڕێکەوتن و هەڵگیرانی ئابلۆقەکانن.

٤- ئەو دەنگە جیاوازانەی ناوخۆی ئێران لەمەر گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی لەناوخۆ شەڕی دەسەڵاتە و پڕوپاگاندەی پێش وەختی هەڵبژاردنە بە لەبەر چاوگرتنی وەیکە کەمتر لە سێ مانگی تر دەورەی سەرۆک کۆماری ڕۆحانی تەواو دەبێت.

٥- ڕێکەوتنی دوبارەی ئێران و ڕۆژئاواییەکان لەسەر گەڵاڵەی ئەتۆمی ئێران لەسەر کاغەز بەمانای ڕێکەوتن لەسەر ئەرزی واقع نیە، چوونکە دەرکەوتنی دێکۆمێنتەکان دەریان خست، کە لەگەڵ ئەوەدا کۆماری ئیسلامی بەرجامی مۆر کردبوو، بەڵام بەدزی خەریکی چالاکی ئەتۆمی بوو.

٦-  ئەو ڕێکەوتنە بەمەبەستی چارەسەری کێشە ئابووری خەڵک و لەخزمەت بەرژەوەندی کۆمەڵگادا نیە، بەڵکە مەبەستی سەرەکی پاراستنی نیزامی کۆمەری ئیسلامی و دەسەڵاتی ئاخووندەکانە.

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی