۱۴۰۳ مهر ۲۹, یکشنبه

پێوەندی ئەزموون و سەربەخۆیی

 









شاهۆ حوسێنی

فیشتە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە مرۆڤ وەک بوونێکی خاوەن عەقڵێکی سنووردار هیچ شتێک جگە لە ئەزموونی نیە، لەڕاستی‌دا ئەزموون گەوهەر، کاکڵ و مایەی هزر و ئەندێشەکانی لەخۆدەگەرێت، ئەزموونەکانن کە سەرچاوەکانی ئاگایی و تێگەیشتنن و بەکورتی دەشێ بگوترێ کە ئەوەی پێ‌دەگوترێ عەقڵ شتێک نیە جگە پێکهاتەی ئەزموونەکان و ئەزموون‌کراوەکان. لە ئەندێشە فیشتەدا دوو دیاردەی "ئەزموون" و "عەقڵ" دەوری سەرەکی و گەوهەری دەبینن، بەبێ ئەزموون لەلایەک هیچ عەقڵ، ئەندێشە و ئاگاییەک بوونی نیە و لەلایەکی‌تر هیچ ئەزموونێکی دەرەکی ناتوانێ عەقڵ، ئەندێشە و ئاگایی ڕەسەن بەرهەم بهێنێت.

عەقڵ، ئاگایی و ئەندێشەی سیاسی پاش کۆماری کوردستان، بەرهەمی ئەزموونی مرۆڤی کورد و کوردستانی نیە، پێکهاتەیەکی بەرهەم‌هاتوو لە ئەزموونی ئۆرتۆدۆکسی، ئایینی و ئێرانییە.

ئەزموون وەک دیاردە لە هەناوی خۆی‌دا سەربەخۆیی پەروەردە دەکات، ئەزموون یانی ئەو دیاردە و بەرهەمەی کە سنوورێکی دیاری‌کراوی هەیە، ژینگەیەکی بەرهەم‌هاتووی ڕەسەن و دووپات نەبوویە، ڕەسەنی خودی خودە، کەوابێ گەوهەری سەربەخۆیی لەهەناوی ئەزموون‌دا قەڵبەزە ئەدات. ئێمەی کورد پێویستیمان بە ئەزموونی کوردانەیە، هیچ ئەزموونیکی دەرەکی ناتوانێ ڕەسەن بێت بۆ کورد و کوردستان، ئەم ئەزموونە ڕەسەن و کوردانەیە لە هەناوی خۆی‌دا عەقڵی کوردانە، ئاگایی و ئەندێشە کوردانە و بان‌تر لەوان سەربەخۆیی کوردانە بەرهەم دەهێنێت

Shahoo Hosseini

  ڕۆژەڤ - بابەت: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچە میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، شڕۆڤەکاری سیاسی