۱۳۹۷ دی ۲۴, دوشنبه

دێمۆکراسی شۆڕشگێرانە


(دێمۆکراسی بەستێنێک بۆ شۆرش نەک بیانوویەک بە ملکەچ بوون)
شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
ڕەنگە بەشی هەرە زۆرمان بەهۆی دۆخی سیاسی کۆمەلگای کوردی تا ئەمرۆ وشەی دیمۆکراسی و ئەو دەستەواژانەی دێمۆکراسیان پێوە زیادکراوە وەک دەسەڵاتی دێمۆکراتیک، سۆسیال دیمۆکراسی، لیبراڵ دیمۆکراسی و ....هتد بیستوە و ڕەنگە بۆ فامی ماناکەش پەنامان بۆ فەرهەنگی وشە یان تێئۆرێ سیاسێکان، کەسایەتێ سیاسێکان یان خوێندەوارانی سیاسی بردبێت و لە ئاکامدا گەیشتبینە ئەو دەرئەنجامەی کە دێمۆکراسی بەمانای گەریانی ئازادی دەسەڵات لەناو کۆر و کۆمەڵە سیاسێکان، حیزب و ڕێکخراوەکانی ناو کۆمەڵگا بە مەبەستی پاراستنی ئازادێکانی تاک و کۆمەڵگا کە هەموو بوارەکانەوە بێت.
دێمۆکراسی بەستێنێکی مەعریفی بۆ شۆرش:
پەرەی نارزایەتێکان لە دەیەی شەستی زایینی بەولاوە لەناو وڵاتە دێمۆکراتیکەکان و بەردەوام بوونیان لە وڵاتەکانی وەک یۆنان و فەرانسە لە سەدەی بیست و یەکەم‌دا بە دژ هاڵاواردنەکانی ناو کۆمەڵگا، بوو بەبیانوویەک تا میگۆئێل ئابێنسوار بە نووسینی کتێبێک لەژێر ناوی(Demokratie gegen den Staat Marx und das machiavellische Moment) دێمۆکراسی بەدژ دەوڵەتی مارکس وکاتەکانی ماکیاوێلی خوێندنەوەیەکی نوێی لە دێمۆکراسی خستە ڕوو، دەلاقەیەکی جیاواز کە لەوڕا بۆ جارێکی تر حەول درا دێمۆکراسی بگەڕێندرێتەوە ئامانجی سەرەکی و سەرەتایی کە وەک ڕەوتێک بەرهەم هات بۆ پێش گرتن بە ڕەوتی ئۆبژە ساز کردن لەلایەک لەناو ئەندێشە و ڕوانگەکانی مارکس و ماکیاوێلی‌دا وەک نبیادنەری دوو دەسەڵاتی پاوانخواز و سەرەروو کە یەکیان دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەتی حیزبی کۆمۆنیستە و ئەوی تریشی دەسەڵاتێکی فاشیستی و لەلایەکی تریش بێ ناوەرۆک کردنی دیمۆکراسی لەناو دەسەڵاتەکانی لیبراڵ دیمۆکراسی‌دا، لەڕاستی‌دا ئابێنسوار تێدەکۆشیت کە بە گەڕاندنەوەی دێمۆکراسی بۆ سەرچاوە مەعریفی و کردەییەکەی، تواناییەکانی دێمۆکراسی وەک بەستێنێک بۆ شۆرش بۆ ڕاسانەوە و هەستانەوە بەدژ ئەو دۆخەی کە خەریکی سوبژە سڕینەوەیە لە تاک بەهێز بکاتەوە. لەڕاستی‌دا دێمۆکراسی گونجاوترین بەستێنە بۆ شۆڕش و سەیروورەتی بەردەوامی سوبژیکتویتە، بەباوەری ئابێنسوار دیمۆکراسی پیکهاتە و ڕێکخراوەیەکی کۆک و ڕیک و پێک نیە، بەڵکە کەش و بەستێنێکە کە شاروومەندان دەتوانن و دەبێت بەردەوام لە شۆڕش و بەربەرەکانی دا بن، لەڕاستی‌دا ئابێنسوار بەدژ ئەو ڕەوتە دەوەستێتەوە کە دیمۆکراسی بە دەوڵەت و دەسەڵاتی حکوومی دەبەستێتەوە، دەشێ بگوترێت کە ئابێنسوار دێمۆکراسی لە چوارچیوەی دەوڵەت ڕزگار دەکات. بەباوەری ئابینسوار، دیمۆکراسی کردەوەیەکی ڕادیکاڵ نییە بۆ سنووردارتر کردنی دەسەڵاتی دەوڵەت، پاوانخوازێتی و سەرەرۆیی دەسەڵات، کە کردەوەیەکی شۆڕش‌گێرانەیە بە دژ هەموو ئەو ڕەوت و کردەوانەی کە حەولی یەک‌‌دەست کردن، ڕیک‌خستن و یەکپارچەکردنی تاکەکان دەدات، لەڕاستی‌دا ئابێنسوار دیمۆکراسی وەک ئەندێشە و هزرێکی شۆرشگێرانە پێناسە دەکات کە بەر بە دەسەڵاتەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەگرێت کە حەولی سڕینەوەی کەلێن و قەڵشەکانی ناو کۆمەڵگا دەدەن. [1]
خوێندنەوەی ئەندێشە و ڕوانگەی ئابێنسوار دەرخەری ئەو ڕاستێیە کە بەپێجەوانەی زۆر روانگە و بۆچوونی کاڵی ناو شەقامی سیاسی کوردی کە دێمۆکراسی بە بنیانوویەک بۆ ملکەچی و سەردانواندن لەبەرامبەر دەسەڵات و دەوڵەتا دەبینن، ڕەوتێک کە هێز و وزەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردی بە فێڕۆ دەدات، دەکرێت ببێتە بنەمایەکی مەعریفی و سەرچاوەیەکی بزوێنەر بۆ شۆڕشێکی فرە رەهەند و ڕاستەقینە بۆ سڕینەوەی بیانوو و توانییەکانی هێژمۆنی دەسەڵاتی حکوومەت، پاوانخوازێتی و دیکتاتۆرییەت.





[1] _ https://www.zeit.de/2012/35/Miguel-Abensour-Demokratie-gegen-den-Staat

دەرکەوتنی بناژوێخوازی ئایینی لەپاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

 وتوو وێژێک لەتەک کوردکاناڵ شۆڕشی گەلانی ئێرانی ئەگەرچی لەسەرتادا، شۆڕسێک بۆ ئازادی، دیمکراسی و مافی مرۆڤ بوو، بەڵام هەر زوو ئاخووندەکان و ب...