۱۴۰۲ آبان ۲, سه‌شنبه

بۆ گۆڕینی ئاکامی کایە پێوویستیمان بە گۆڕینی پلان هەیە

 



شاهۆ حوسێنی

تازەلاو بووین، لەتیپێکی تۆپی پێدا یاریمان دەکرد، ڕۆژێک بە سێ‌گوڵ لەدوایە بووین، بەردەوام توڕەتر و غیرەتی‌تر دەبووین بۆ بردنەوە، بەڵام بەهەر ڕێژەیەک توڕەو غیرەتی‌تر دەبووین، هەر بەو ڕێژەیەش هەڵەکانمان هەڵدەکشا، لە قەراغ زەوی تۆپێ پێیەکەدا کەسێکی بە ڕوخسار ژیر وەستا بوو، چاوی لێ‌دەکردین، ٤٥ خوولەکی یەکەم تەواو بوو، کاتی پشوودانی ۱٥ خولەک‌هات، هاتە لامان‌و گوتی: ئێوە زۆر بەغیرەتن و توڕەن لە دۆڕان، بەدڵ پێتان خۆشە بیبنەوە، بەڵام بۆ بردنەوە غیرەت‌و توڕەیی بەتەنێ کارێکی ئەوتۆی لەدست نایە، کاتێ ئێوە یاریەک دەدۆڕێنن دەبێ تێ بگەن:

۱- ناسیاویتان لەحەریفە کەمە، هەڵەیە و حەریفتان بەکەم گرتوە.

۲- ناسیاوی لەسەر خۆ و تواناییەکانتان هەستەکی‌و ناتەواوە، خۆتان لەڕادە بەدەر بەزۆر گرتوە.

بۆ گۆڕینی ئاکام پێویستە:

۱- پلانی کایەکەتان بگۆڕن.

۲- گۆڕینی پلانی کایە پێویستی بە ڕوانگەیەکی زانستی و تێگەیشتوویەکی واقعی لەسەر تواناییەکانی خۆتان و حەریف هەیە.

۳- پێویستە تووڕەیی و ڕق و قینتان دابمرکێنن و عەقڵ بەسەر ئیحساس دا زاڵ بێت، ئەوە ئەسڵێکی پسیکۆلۆژیکی کایەیە، بە هەر ڕێژەیەک بتوانی حەریف توڕە بکەی بەهەمان ڕێژە مەجالی هەڵەی لێ زیاد دەکەی.

٤- بۆ گۆڕینی پلان پێویستیتان بە یاریزانی نوێ هەیە، کە بتوانێ باشتر لەخزمەت پلانی نوێ دابێت.

کورد بۆ گوڕینی ئەو ئاکامە خەساربارانەی کە زێدە لە سەد ساڵە تووشی دەبێت، پێویستی بەگۆڕینی پلان و یاریزان هەیە، ئەو عقڵییەت، ئەندێشە و یاریزانانەی کە بەشداری ئەو دەسکەوت خەساربارانە بوون ئیتر ناتوانن نوێ کاری لە ئەندێشە و پلانیان دابکەنەوە بەڵکە ڕابردوو چەند پاتە دەکەنەوە.

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی