۱۴۰۰ مرداد ۲۶, سه‌شنبه

دەرکەوتنەوەی تالیبان

شاهۆ حوسێنی 

لەم کورتە ویدیویەدا حەول دەدەم بە کورتی وڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە: بۆچی دەسەڵاتی ناوەندی فەشيڵی هێنا و تالبان سەرکەوتەوە و دەسەڵاتی گرەتەوە دەست؟

بە کورت من لەسەر ئەو باوەڕەم کە دەشێ تیشک بخرێتە سەر دوو دەستە هۆکار:

١- هۆکاری درێژ خایەن: ئەوەی ڕاستی ىێت کلتووری ئایینی و ئیسلامی بەشیکی زاڵ و هێژمۆنی کلتووری تاک و کۆمەڵگا لە رۆژهەڵاتی ناوین و ئەفغانستان پێک دێنن بە حوکمی ئەوەیکە مێترۆپۆلی ئیسلام کە عەرەبستانە لە رۆژهەڵاتی ناوینە

٢- ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرچاوە و ناوەندی جیهادیسم و توندئاژوێخوازی ئیسلامیە بە هۆی ئەوە کە مێترۆپۆلی جیهادیسم کە میسرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوینە

هۆکارە کورت خایەنەکانیش دەشێ ئاماژە بەوانە بکرێت:

١- شکەستی پرۆژەی نەتەوە سازی لە ئەفغانستان، بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەیکە چوار ئیتنیکی گەورەی پستوون، هەزارە، تاجیک و ئۆزبەک لە ئەفغانستان هەن، هیچ کات شووناسێکی نەتەوەیی دەرنەکەوت بەجۆرێ کە ئەو ئیتنیکانە هەست بە پیوەندی لەگەڵ ئەو بکەن و هەستی دەروەست بونیان تیا بەدی بێت.

٢- شکەستی پرۆژەی دەوڵەت سازی بەهۆی لەت و کووت کردنی دەسەڵات بە مەبەستی پاراستنی ئەهوەنی و دەرکەوتنی دەیان گرووپی میلیشایایی

 چەکداری کە ڕێگر بوون لە پەرەی هێزێکی یەکگرتویی نەتەوەیی.

٣_ شەڕی ساردی پاکستان و هیندۆستان لە ئەفغانستان، پاکستان باوکی مەعنەوەی و هزری تالیبانە و هیندوستان پشتیوانی دەسەڵاتی حکوومی ئەشرەف غەنی بوو بە مەبەستی گوشار خستنە سەر پاکستان و پاکستانیش بە پشتیوانی لە تالیبان حەولی پووچەڵ‌کردنی ئەم پلانی هیندوستانی دەدا.

٤_ شەڕی سێ‌کووچکەی ئەمریکا، چین و ڕووسیا، ئەمریکا بە ڕەخساندنی بەستێن بۆ دەرکەوتنەوەی تالیبان بە تەمایە هەڕشەیەک بۆ ئیڕان، چین و ڕووسیا ساز بکات.



دەرکەوتنی بناژوێخوازی ئایینی لەپاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

 وتوو وێژێک لەتەک کوردکاناڵ شۆڕشی گەلانی ئێرانی ئەگەرچی لەسەرتادا، شۆڕسێک بۆ ئازادی، دیمکراسی و مافی مرۆڤ بوو، بەڵام هەر زوو ئاخووندەکان و ب...