۱۳۹۷ آبان ۱۹, شنبه

سۆبژێکتویتە، دێمۆکراسی و سەربەخۆیی



شاهۆ حوسێنی

باس لە دێمۆکراسی نەک وەک ڕوانینێکی فۆرمالیتانە و لەدەلاقەی فۆرمالیسمی ئۆرتۆدکسی را کە تەنیا بینەری فۆرم و ڕواڵتی پێکهاتەکانە، کە بەمانای مەعریفێکەی، لەڕاستی دا لەخۆگری سێ تایبەت مەندی و دیاردەی گرینگە:

۱- قەراردادێکی کۆمەڵایەتی، واتە بڕیار و قەراردادێکی کە مرۆڤەکان ئاگایانە و ئیرادی بەیەکەوە دەیبەستن، ئاگایانە بەو مانایەی کە هەموو کەلێن و کاژێری ئەو قراردادە ڕوون و ئاشکرایە و تاکەکانی بڕیاردەر بۆ ڕێکخستنی ئەو قرارداە بە زانست و زانایی لەسەر ئەو پێکهاتە و فۆرمەی کە بڕیارە پێکی بهێنن و ڕێکی بخەن بڕیار دەدەن، ئیرادیش ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ هێزێک و ئیرادەیەک لەدەرەوەی تاکەکان بەزۆر ئەو قرارداد و بڕیارە بەسەر تاکەکانا ناسەپێنێت و تاک سەربەخۆیانە بڕیاری لەسەر دەدات (ئاگایی و ئیرادە لێرە ئاماژەیەکە بە دوو تایبەت مەندی سەرەکی سووژە وەک بکەرێکی سەربەخۆ).

۲- ڕاسیونالیسم، بە مانای متمانە کردن بەعەقڵ و بەشێوەیەکی لۆژیکی بڕیاردانە( دیارە مەبەست لەعەقڵ و لۆژیک عەقڵ و لۆژیکێکی زانست مەند و تێگەیشتوو و پەروەردەکراو بە زانست و ڕیشەدار لە زانست دایە)، واتە تاکەکان بە عەقڵانییەتێکی کە بەرهەم هاتوو و هەڵقوڵاوی زانیارێکی زانست تەوەرەیە لەسەر ئەو قەراردادە بڕیار دەدەن و هیچ جەزم گەراییەک بەمانای شوێن کەوتنی کوێرکوێرانە و ئیمانێکی بێ بنەما و لەدەرەوەی زانست بوونی نیە(ڕاسیونالیسم بەمانای عەقڵانییەتێکی زانست تەوەرەش تووخم و بنەمای ئاگاییە وەک تایبەمەندێکی سەرەکی و گرینگی سوژەکان).

۳- شاروومەندی یان شاروومەند تەوەرەیی، بەمانای بوون و تاکێکی خاوەنی ئاگایی و ئیرادەیەکی سەربەخۆ، تاکێکی کە خۆی بنیادنەر و بەرپرسی کردە و کردارەکانێتی، واتە بوونێکی کە مورید، عەبد، دیل و ئۆبژەی هیچ سووژەیەکی هێژمۆنی باڵادەست نیە. لەڕاستی دا شاروومەندی تووخمی بنەڕەتی و سەرەکی ئازادی، بەرابەری و سەربەخۆییە(شاروومەندیش ئاماژە بەشەرعییەتی سووژەکان و مەجالی بەردەوام بوونی سۆبژکێتویتەیە لە حەوزەی سیاسی کۆمەڵگادا وەک حەوزەکانی تر).

٭٭ بەلەبەر چاوگرتنی ئەوەیکە دێمۆکراسی لە فۆرم و پێکهاتەدا بەمانای فۆرمێک لە دەوڵەت و دەسەڵاتە، هەرجۆرە حەۆلێک بۆ دێمۆکراسی و دێمۆکراتیزاسیونیش بەمانای بەرهەم هێنان و پێکهێنانی دەوڵەت و دەسەڵاتە، جا یان بەشێوەی گۆڕینی شووناس و هووییەتی دەسەڵاتێک کە ئەویش هەر بەمانای بنیادنانەوەی دەسەڵاتێکی تازەیە، یان بە مانای بنیادنانی دەسەڵاتێکی تازە(دێمۆکراسی خوازی نەتەنیا دژایەتی دەوڵەت خوازی و سەربەخۆیی خوازی نیە کە دوو ڕووی یەک دەرکەوتەن)، هەروەها هەرجۆرە حەولێک بۆ بەرهەم هێنانی فۆرمێک لە دەوڵەت و دەسەڵات وەک پێکهاتەیەکی ڕۆاڵەتی لەغیابی ئەندێشە و مەعریفە وەک پێکهاتە و فۆرمی زەینی غەیری موومکینە و هەرجۆرە حەولێکی زەینی و مەعریفیش بۆ بنیادنانی دەوڵەت و دەوڵەتێکی دێمۆکراتیک لە غیابی کۆرگێڕ بوون و بەرپرس بوونی تاک وەک سووژە و سووژەیەکی سەربەخۆ غەیری موومکینە.

٭٭٭بەکوورتی دەشێ بگوترێت کە سەربەخۆیی خوازی بەمانای بنیادنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەلایەن سووژە سەربەخۆکان و دێمۆکراسی خوازی وەک حەولێکی مەعریفی مۆدێڕن و نەقشە ڕێگایەکی هزری بۆ بنیادنانی دەوڵەت، لە غیابی سۆبژێکتویتە ڕەوتێکی بێ ئاکام و عەقیمە، واتە سووبژێکتویتە و سووژە تەوەرەیی ئەو نەقشە ڕێگایەیە کە کۆمەڵگاکان بە سەربەخۆیی دەگەیەنێت، چوون لەغیابی تاکی سەربەخۆ کۆمەڵگای سەربەخۆ پێک نایەت.

٭٭٭٭ سەربەخۆیی مەبەست تەنیا فۆرمێک لە دەسڵات نیە کە لەودا دەسەڵاتێکی لۆکاڵی بە زۆری هێز دەسەڵات بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێت، بەڵکە سەربەخۆیی بەمانای سەربەخۆ بڕیاردانی تاکەکانە(سوژەکان) بۆ بنیادنانی کۆمەڵگایەک بەپێی قەراردادێکی کۆمەڵایەتیە و لەپاشان کۆمەڵگاش سەربەخۆیانە و بەبێ جەبری هێزێکی زۆردار و هێژمۆن بڕیاری بنیادنانی جۆرێک لە حکوومەت بدەن کە کۆرگێڕ و خزمەتگوزاری ئەو کۆمەڵگایە بێت.


مێژووی کورد

 جگە لە مێژووی کورد هیچ مێژوویەک لە ئێران بوونی نیە