ئاکامەکانی حەوتەمەین خولی دانیشنەکانی ڤییەن لە قسەوباسێکدا لەتەک کاناڵی
ئاسمانی ڕووداو:
١- شکەستی دانووستانەکانی ڤییەن لەباری ئابوورێوە نەتەنیا
بە مانای مانەوەی ئابلۆقەکانی سەردەمی ئیدارەی تڕامپە کە بە مانای قوورس تر کردن و
بەربڵاوتر کردنی ئابلۆقەکانە هەم لەلایەن ئیدارە جۆبایدێن و هەمیش لەلایەن ئوڕووپێکانەوە،
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران ساڵانە ١١ میلیارد دۆلار زەرەی نەوتی وێدەکەوێت لەلایەن
چینێکانەوە و ناچار بوە باجێکی ئابووری زۆریش بە ڕووسەکان بدات.
٢- ئێران دوو پێش نووسی داوە بە ڕۆژئاواییەکان کە یەکیان
لە پێوەندی لەگەڵ لابردنی هەموو ئابلۆقەکانی ئەمریکایە و بەهۆی ئەوەکە بەشێکی زۆری
ئابلۆقەکان هیچ پێوەندێکیان بە بەرجام نیە و کێشەی تێرۆریستی و سەرەڕۆیی سیاسی ئێران
دەگرێتەوە لەلایەن ڕۆژئاواییەکانەوە ڕەد کراوەتەوە. پێش نووسی دووهەم لەسەر مەسەلەی
ناوەکیە کە هێشتا ناوەرۆکەکی نەهاتۆتەدەر بەڵام ڕۆژئاواییەکان ڕایانگەیاندوە کەئەویش
هیچ پێوەندێکی دەگەڵ بەرجام نیە و ئێران بابەت و مەسەلەی جیاوازی هێناوەتە گۆڕێ بۆیە
ئەویش ڕەد کراوەتەوە.
٣- ئێران لەڕاستی دا بە عەقڵییەتی سەردەمی ئەحمەدی نژاد
بۆ کات بەسەر بردن و ڕێک نەکەوتن چۆتە ڤییەن، ئێران پێی وایە دەتوانێ بگاتە ئاستێک
کە دەستی بە چەکی ناوەکی بگات.
٤- ئێران لای وایە کە چەکی ناوەکی دەتوانێ دەسەڵاتەکەی
بپارێزێت.
٥- دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، پشت بەستوو بە شەرعییەتی نەتەوەیی و گەلی نیە،
واتە دەسەڵاتی گەل سالار نیە، بۆیە بۆ مانەوەشی پشتیوانی گەلی لەگەڵ دا نیە، ئەو هەڵگری
عەقڵییەتێکی دوگم و ئایدۆلۆژیکە کە بۆ مانەوەی ڕوو لە تووند و تیژی دەکات.