۱۴۰۲ اردیبهشت ۱, جمعه

زەروورەتی دابڕانی ئێپیستمۆلۆژیک

 


شاهۆ حوسێنی

ئێپیستمۆلۆژی زانستی فام، تێگەیشتن و خوێندنەوەی دەرکەوتەکانە. بەداخەوە ئەم زانستە فەلسەفی و عەقڵانیە لەژێر کارتێکەری ناسیونالیسمی نەریتخواز، ئایدۆلۆژی لێنینیستی و بناژوێخوازی ئایینی، لەناو ئێمەی کورددا تایبەمەت مەندی ئایدۆلۆژیکی بەخۆیەوە گرتوە. لەڕاستی دا ئێپیستمۆلۆژی ئایدۆلۆژیک لەناو کورددا ئاماژە بە سێ ڕەچەی جیاوازی ڕوانگەیی دەکات:

یەکەم:  ناسیونالیزمی نەریتخواز: کە شانازی بە ڕابڕدوویەکی ئیدەئال و ئاڕمانی دەکات، ئەو ئاڕمانخوازیە مەجالی دەرچوون لە ڕابڕدوو، تێگەیشتن لە ئێستا و هەنگاو نان بەرەو داهاتوویەکی جیاواز نادات، بکەران لەجیات دابڕان لە ڕابڕدوو و بەرهەم هێنانی داهاتوویەکی جیاواز، حەولی بنیادنانی داهاتوویەکی وەک ڕابڕدوو دەدەن.

دووهەم:  ئایین خوازەکان: حەولی خوێندنەوەیەکی ئایینی لە بوونێکی کوردانە دەدەن و جیاوازی نەتەوەیی تا ئەو جێیە ڕێگە پێداروە کە ناتەبا لەگەڵ دەقە ئایینێکان نەبێت و زیان بە مێتا نەتەوەی ئەممەی ئیسلامی نەگەیەنێت.

سێهەم:  سۆسیالیسم-کۆمۆنیستەکان: لە دەلاقەی دەقە ئایدۆلۆژێکانی لێنین، مائۆ و ..... خوێندنەوە بۆ کورد و مافەکانی دەکەن و جیاوازێکان تا ئەو جێیە دەسەلمێنن کە زیان بە خەباتی چینایەتی نەگەیەنێت و ڕێگە لە بەرهەم هاتنی کۆمەڵگایەکی عادڵانەی سۆسیالیستی یان کۆمۆنیستی نەگرێت.

دەشێ بگوترێ کە ئەو سێ ڕەچەیە چەند تایبەت مەندی هاوبەشیان هەیە: گەوهەرخوازن، نەریتخوازن، بناژوێخوازن و پێکهاتە مۆدێڕنەکانیان بۆ خزمەت بە ڕوانگەکانیان دەوێت نەک ڕەچەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی و دابڕان.

👈: ئەگەر کورد نەتوانێ لەو ئێپیستمۆلۆژێ ئایدۆلۆژیکە داببڕێت، ئەوا هیچ کات ناتوانێ ئاڵوگۆڕی لەخۆی دا بەرهەم بێنێت و لە ڕابڕدوودا پنگ دەخواتەوە.

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی