۱۴۰۰ بهمن ۱۳, چهارشنبه

Voice of America-Interview mit Shahoo Hosseini

ڕوانگە: پێگە و هەڵوێستی ئێران لە وتووێژەکانی ناوکیدا
لە کاتێکدا ئێران ئەگەری ڕێکەوتنی کاتی ناوکی کە لە لایەن ڕووسیاوە پێشنیار کراوە، پەسندی نەکردووە، کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە گوتی کە ڕێبەرانی ئێران دەبێت، "بڕیارێکی گەلێک سەختی سیاسی" بدەن کە ئایا دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی ٢٠١٥ یاخود نا
.

 بەرنامەی ڕوانگە بۆ تاوتوێکردنی هەڵوێستی ئێران و پێگەی لە وتووێژەکاندا میوانداری ڕۆژنامەنووس شاهۆ حوسێنی کردووە، حوسێنی پێی وایە ئەگەرچی ویست و داخوازییەکانی ڕۆژئاواییەکان، ڕوون و شەفافە و هیچ شتێکی شاراوەی تێدا نیە و لە بنەڕەتدا هیچ شتێکی لە دەرەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ٢٠١٥ی تێیدا نیە، بەڵام ئێران بەهۆی پابەند نەبوونی بە ڕێککەوتنەکە و دۆخی پڕ گرفتی نێوخۆیی وای کردووە کە کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی ڕوون لە گەڵ رۆژئاوادا هەڵسو کەوت نەکات.

 حوسێنی ئاماژەش بەوە دەکات کە هەر بە ماوەیەکی کەم پاش ڕێکەوتنی ناوکی ئێران لە ساڵی ٢٠١٥، رۆژئاواییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئێران بە نهێنی خەریکی پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکییەکەیەتی.

 هەروەها جەخت لە ڕۆڵی ڕووسیا دەکاتەوە لە وتووێژەکاندا کە هەر لە سەرەتاوە لایەنێکی نەرێنی هەبووە و لە ڕاستیدا وەک خۆی پێش بینی دەکات "رووسیا بە هیچ شێوەیەک پێی خۆش نییە کە ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ رۆژئاواییەکان ئاسایی بکاتەوە."

https://www.dengiamerika.com/a/6423107.html#hathalyoum

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی