۱۳۹۹ تیر ۲۲, یکشنبه

"قاسملوو: ئەو ڕێبەرەی لە شەڕاب بۆ کتێب دەگوزەرا"

شاهۆ حوسێنی



ئەگەر شەڕاب هێما و سێمبولی لەزەت و سەرخۆشی کاتی و گوزەرا‌بێت، سێمبۆل و هێمای خۆشی و لەزەتتێکی فۆڕمالیتە، کاتی و ڕواڵەتی، ئەوا کتێب هێما و سێمبولی سەیروورەت، نوێ بوونەوە و ئەندێشەیە، هێمای داهێنانێکی بیرمەندانە، ژیرانە و تێگەیشتوانەی ناوەرۆک تەوەرە. ئەو کەسەی کە لە سەرخۆشی و لەزەتی کاتی، ڕواڵەتی، نێو و کەسایەتی فۆڕمالیتە، بۆ ئەندێشە و سەیروورەت و نوێ بوونەوە دەگوزەرێت. بیرمەند، داهێنەرێکی تێگەیشتوو و بوونێکی کەلەسەیروورەتی بەردەوامی مەعریفی دایە دەتوانێ گونجاوترین پێناسە و شووناسی ڕیبازی بێت، دیارە هەر بەو پێیەش بۆ کەسایەتی دکتۆر قاسملوو. کتێب وە ک سەرچاوە، کانگای ئەندێشە و سەیرورەت، ئەو بەستێنەیە کە لە دکتۆرقاسملوو داهێنەرێکی مەعریفی و کردەوەیی بەرهەم هێناوە، قاسملوویەکی بەر لەوە کە بە  ئەکت و کردەوەی ڕواڵەتی بناسرێت، بەر لەوە کە پێناسەیەک لە بوونی ڕواڵەتی ئەو بخرێتە ڕوو ، سەر لە ئاسمانی ئەندێشە دەسوێت(دیاردەیەکی کە لەپاش تێرۆری قاسملوو لە شەقامی سیاسی کوردی دا کوێر بۆتەوە). بێ گومان ئەو توانایە مەعریفیەی کە بەرهەمی گوزەران لە شەڕاب( لەفۆڕم، ڕواڵەت و سەرمەستی خۆشی کاتی و پۆپۆلیستانە) بۆ کتێب( ناوەرۆک، ئەندێشە و جیهانێک لە لۆژیک و زانست) و هاونشینی لەگەڵ کتێب بوو، سەییالییەت و سەیروورەت دەبەخشێتە ئەندێشە و ڕوانگەکانی دکتۆر قاسملوو، قاسملوویەکی ئەندامی حیزبی تودە، حیزبێکی پەسیڤی کۆنسێروات کە هیچی لەخەبات و بەربەرەکانی جگە لەگوێ ڕایەڵی سۆڤییەت لەباران دا نەبوو، دەگوازێتەوە بەرەو سۆسیالیسمی‌دێمۆکراتیک لەئەندێشەدا، خەباتگێڕ و تێکۆشەر لە کردەوەدا وە بەرەو دێمۆکراسیخوازیەک کە بە درووستی دەگاتە ئەو باوەڕە کە ڕێگای عداڵەت( لەهەموو بوارەکانی کلتووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری) لە کاناڵی دێمۆکراسی و پلۆرالیزم‌را دەگوزەرێت. باوەڕ بە عەداڵەت وەک بەستێنک بۆ دەرکەوتنی سوژەیەکی مۆدێڕنی کوردی، خودێکی سەربەخۆ لەدەروەی گوشاری ئایدۆلۆژی پان‌ئێرانی وەک سەرەتا و دەس‌پێکی هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی هەڵێنانەوە.

 زێدە لەسی ساڵ لەپاش تێرۆری قاسملوو ئەو ڕێچکە و ڕێبازە( ڕێبازی نوێ بوونەوە، سەیروورەت و داهێنان لە ئەندێشەدا) کە تەنیا میراتی ڕاستەقینەی قاسملوویە وەک ڕێباز، وەجاخێکی ساردەوەبوویە.



ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی