۱۳۹۸ اردیبهشت ۲۱, شنبه

قۆناغەکانی گەشەسەندن و کامڵ بوونی نەتەوەکان


شاهۆ حوسینی
مێژووی گەشەسەند و کامڵ‌بوونی هەر نەتەوەیەک لە سێ قوناغ تێپەڕ بوە و تێپەڕدەبێت.
۱-فێر بوونی زانست(فێر بوونی زانست نەبەمانای کۆپی کردن، لەبەر کردن و خوێندنەوە، کە بامانەی تێگەیشتن لە ئانتۆلۆژی، ئێپیستمۆلۆژی و مێتۆدۆلۆژی ئەو زانستەیە(.
٢- رەچاوکردنی ئەو زانستەی فێر بوە(نەک بەمانای خۆ بەڕەنگی ئەو ئایدە و ئەندێشە دەرهێنانەواتە بوونە خزمەتکار و پەرەپێ دەری چاو و گوێ بەستراو، ئەو جۆرەی چەپەکان و ئیسلامێکان ڕەچاوی دەکەن، بەڵکە بە مانای بەخزمەت گرتنی بۆ پەرە و دەوڵەمەند کردنی خۆ(.
٣- پەرەپێدان و کامل کردنی ئەو زانستەی فێری بوە، واتە بەرهەم هێنانی خوێندنەوەیەکی لۆکاڵی بۆ خزمەت بە"خۆ"، جا ئەوخوێندنەوەیەش نەخوێندنەوەیەکی فۆرمالیتانە کە ئاکادیمیانە بێت.
بە کورتی مێژووی گەشە سەندن و کامڵ بوونی هەر نەتەوەیەک لەسەر ئەساس و بنەمای ئەندێشە دامەزراوە و دادەمەزرێت، واتە ئەندێشە فێر بوون، ڕەچاو کردن و کامڵ کردنی، هیچ نەتەوەیەک بەدەر لەو ڕەوتە نەیتوانیوە گەشە بستێنێت.
کورد خاوەنی ئەندێشەی خوماڵی نیە، فەقری قوڵی نەزەری قەیرانی قوڵی خەبات و جموجوڵی کوردە، حەتتائەندێشەی درەکی فێر نەبوە بەڵکە گوێ ڕایەڵی بوە و ڕەچاوی کردوە، واتە بۆتە موتیع و خزمەتکاری، دواییش هیچ حەولێکی نەداوە خوێندنەوەی خۆی و بەرهەمی خۆی لێ وەدەست بێنێت، ئەو دۆخە هەنووکەش بەهەموو هێزەوە بەردەوامە.

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی

ڕۆژەڤ - بابەت: جەختکردنەوەی خامنەیی لەسەر پرسی ناوکی میوانی بەرنامە : شاهۆ حوسێنی، چالاکی سیاسی