لە قسەوباسێکی کوورت دا لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو تیشکم
خستۆتە سەر ئەو دیاردانە:
١- کێشەی کورد و کۆماری ئیسلامی بۆ تایبەت مەندیە جیاوازەکانی
ئەم دوو لایەنە دەگەڕێتەوە، بزاڤی کورد خاوەنی سێ تایبەت مەندی ئازادیخوازی،
مافخوازی و شووناس خوازیە و تایبەمەندێکانی کۆماری ئیسلامیش پاوانخوازێتی، نەریتخوازی
و دیکتاتۆڕیە، ئەم تایبەتمەندیانە دژبەیەکن و ئاساییە هەڵگرانی ئەم تایبەت مەندیانە
لەیەک خانە و چوارچێوەدا ناگونجێن و تووشی کێشە و تێکهەڵچوون دەبن، بۆیەش کورد زێدە
لە چل ساڵە بەدژ کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات.
٢- کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی ئایدۆلۆژیک و پاوانخوازە و بۆ
هێژمۆنی و مسۆگەرکردنی دەسەڵاتی ڕەهای خۆی لە هیچ کردەوە، دژکردەوە و جینایەتێک
ناپرینگێتەوە.
٣- کێشەی کۆماری ئیسلامی حیزبی کوردی نیە، بگرە بەگشتی بزاڤی
شووناسخوازانە و مافخوازانەی کوردە و حەولی هێرش و لەناو بردنی هەرجۆرە دژکردەوەیەک
دەدات کە کورد بە دژ تواندنەوە و لەناوبردنی خۆی دەیدات.
٤- کۆماری ئیسلامی خەریکە دەوارنێکی گوزار دەپێویت و لەناوخۆ
خەریکە ئاڵوگۆڕی ڕوودەدات و بەستێن دەڕەخسێت بۆ دەرکەوتن و جێگرەوەی ڕێبەڕی
داهاتوو، کۆماری ئیسلامی حەولی گوزارێکی بێ کێشە و قیران دەدات، کوردەکان کۆڕگێڕێک
و بکەرێکی خاوەن قورسایی و ئەزموونن و دەتوانن لەئەگەری هەرجۆرە ئاڵوگۆڕیەک دەور و
نەخشێکی گرینگیان هەبێت.